موشیر ره‌شید ئیبراهیم- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی یاسایی له ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان
به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی گشتی هه‌ندێك بنه‌مای هه‌یه تا بتوانرێ به شێوازێكی ته‌ندروست ده‌زگه‌كانی كه‌رتی گشتی به كه‌مترین كات و تێچوو و توانا، زۆرترین به‌رهه‌می هه‌بێت .لێره‌دا نامه‌وێ به درێژی ئه‌م بابه‌ته باس بكه‌م ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه بتوانرێ هه‌نگاوی پێویست بۆ چاكسازی له كه‌رتی گشتی ئه‌نجام بدرێت .
دیاره كه‌رتی گشتی له عێراق و له هه‌رێمی كوردستان پێویستی به چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی هه‌یه، ژماره‌یه‌كی زۆری مووچه‌خۆران له كه‌رتی گشتی كۆ بوونه‌ته‌وه كه زیاتر له ملیۆنێك و 200 هه‌زار مووچه‌خۆرن و ده‌كاته نزیكه‌ی ٢٥٪ی هه‌موو دانیشتووانی هه‌رێم، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكارێك تا كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی هه‌بێت، هه‌رچه‌نده بابه‌تی به‌كارخستن و هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی بابه‌تی زیندوون و ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بنه‌وه له كه‌رتی گشتیدا، به‌ڵام گرنگی توانا له كه‌رتی گشتی زیاتر نه‌بێت كه‌متر نییه .
زۆر پڕۆژه به مه‌به‌ستی چاكسازی له كابینه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان پێشكه‌ش به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراون، به‌ڵام تا ئێسته به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه‌كان و به‌ربه‌ستی یاسایی نه‌توانراوه سه‌ركه‌وتوو بێت، بۆ نموونه پڕۆژه‌ی چاكسازی له كه‌رتی گشتی له كابینه‌ی هه‌شته‌م كه ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ی ده‌سپاكی ڕۆڵمان هه‌بوو له داڕشتنی، به‌ڵام له په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ستێنرا به بیانووی ئه‌وه‌ی ناتوانرێ یاسای نوێ به شێوه‌ى بگه‌ڕێوه بۆ دواوه (اپر رجعی) كاری پێ بكرێت، بۆ نموونه یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوو ئه‌گه‌ر ئیقرار بكرێت "به جێبه‌جێكردنی" مێژووی ئیقراره‌كه‌ی له په‌رله‌مان ناتوانرێ ئه‌وانه‌ی پێشوو بگرێته‌وه، به‌ڵام دادگای فیدراڵی ده‌ڵێ ئه‌وانیش ده‌گرێته‌وه به مه‌رجێك ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریانگرتووه، لێیان وه‌رنه‌گیرێته‌وه .
سه‌ره‌ڕای ئه‌و ژماره زۆره‌ی كه به‌ده‌ر له یاسا خانه‌نشین بوونه، 464 كه‌س به پله‌ی وه‌زیر و بریكار و ڕاوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه یه‌ك ڕۆژ كاریان له‌و پۆستانه نه‌كردووه، یا به پله‌ی به‌رزتر خانه‌نشین كراون، یان خانه‌نشینی سه‌ربازی به پله‌ی به‌رز وه‌رده‌گرن كه زۆربه‌یان ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریكییان هه‌یه و له هه‌رێمی كوردستان خانه‌نشین كراون .
له‌لایه‌كی تر، به به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی وه‌زیفی كه به‌ده‌ر له یاسا به‌رز كراوه‌ته‌وه، له یاسای ڕاژه‌ی شارستانی كه به‌ركاره تا ئێسته، دوو پێوه‌ری داناوه بۆ جێگیركردن و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی وه‌زیفی فه‌رمانبه‌ران كه ئه‌وانیش پێوه‌ره‌كانی (بڕوانامه و خزمه‌تن).
ئه‌و ئاماره‌ی له به‌رده‌ستدایه، ته‌نیا له پێوه‌ری بڕوانامه هه‌زار و 557 كه‌س به‌ده‌ر له یاسا به‌رز كراونه‌ته‌وه، بۆ پله‌ی باڵای (ا) كه ڕاوێژكار و بریكارى وه‌زیر نۆ كه‌س، سێ كه‌س بێ بڕوانامه‌یه، دوو ده‌رچووی ئاماده‌یی، چوار ده‌رچووی په‌یمانگه‌یه. له پله‌ی باڵای (ب) كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییه، یه‌ك كه‌س به‌رز كراوه‌ته‌وه، له پله‌ی یه‌ك خه‌بیر و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی 470 كه‌س ده‌رچووی ئاماده‌یی و ناوه‌ندی و سه‌ره‌تایی و بێ بڕوانامه‌ن كه پێویسته ده‌رچووی كۆلێژ بن، له پله‌ی دوو و سێ و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشكه‌وتوو هه‌زار و 77 كه‌س له سه‌ره‌تایی و بێ بڕوانامه‌ن .
وه‌ك پێشتر باسمان له زۆری ژماره‌ی مووچه‌خۆران كرد كه نزیكه‌ی 25%ی هه‌موو دانیشتووانی هه‌رێمه، جگه له بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له پله تایبه‌ته‌كانی (بریكارى وه‌زیر، ڕاوێژكار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی) له داوده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌یان ده‌گاته 340، ماوه‌یه‌كی زۆره كار ده‌كه‌ن و خانه‌نشین نه‌كراون یان كه‌سانی تر له شوێنیان دابنرێت .
بۆیه ده‌توانین بڵێین به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌بێ به چاكسازی له كه‌رتی گشتی ده‌ست پێ بكات .
پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌موو داوده‌زگاكانی حكوومه‌ت بكرێت، ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ی له پله‌ی وه‌زیفی كراون، جارێكی تر ڕێك بخرێنه‌وه و پێداچوونه‌وه به دۆسیه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌ران بكرێته‌وه، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك مافی خۆی پێ بدرێت و زیاده‌ڕۆیی نه‌هێڵرێت به‌پێی پێوه‌ری (بڕوانامه و خزمه‌ت) كه هه‌نگاوێكه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری، له هه‌مانكاتدا وردبینی له دۆسیه‌ی هه‌موو خانه‌نشینانی شارستانی و سه‌ربازی بكرێت بۆ ده‌ستنیشانكردنی خانه‌نشینی نایاسایی و ئه‌وانه‌ی به زیاتر له مافی خۆیان خانه‌نشین كراون .
له‌لایه‌كی تره‌وه، پێویستی به داڕشتنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌ت و داوده‌زگاكانی حكوومه‌ت هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ش و هۆبه داتاشراوه‌كان كه بۆ مه‌به‌ستی پێدانی ده‌رماڵه به هه‌ندێك كه‌س دروست كراون، ئه‌مانه مشتێكن له خه‌لوارێك بۆ چاكسازی له كه‌رتی گشتی.