به‌درێژایی مێژوو هه‌ر ده‌مانگوت كێشه‌ی كورد له‌گه‌ڵ عێراق له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب نییه به‌ڵكو له‌گه‌ڵ سیستمی سیاسییه، به‌ڵام چۆن له ساڵی 1963 عه‌ره‌بی به‌دوویان هێنا بۆ ره‌شه‌كوژی كورد، ده‌یانگوت (احنا البدوا وین العدو). ئێسته‌یش به‌و شێوه‌یه‌یه.
له ساڵانی هه‌شتاكاندا جارێكی تر جینۆسایدی كورد ده‌ستی پێ كرده‌وه و 182 هه‌زار خه‌ڵكی سڤیل و هه‌شت هه‌زار بارزانی و كیمیابارانكردنی كوردستان و هه‌ڵه‌بجه كۆمه‌ڵكوژ كران! گه‌یشتمه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی هه‌ڵه بووین له بۆچوونه‌كه‌مان، كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌ندێ عه‌ره‌ب كه له په‌نجه‌ی ده‌ست تێپه‌ڕ ناكه‌ن له ڕووی مرۆڤایه‌تییه‌وه دژی كورد نین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری 99%ی تر بكه‌ین، بگره زیاتریش دژی كوردن، هه‌ر له شیعه‌وه تا ده‌گاته سوننه، له سیاسی و چالاكان، له خۆپێشانده‌ر و لایه‌نگرانی حزبه‌كان، له پیاوچاك و گه‌نده‌ڵه‌كان، له مه‌رجه‌عی ئاینی و بێ ئاینه‌كان، له پڕۆفیسۆر و نه‌خوێنده‌واره‌كان... هتد.
ئه‌وان جیاوازییان نییه و هه‌مووی كۆكن له دژی كورد و كوردستان، بۆیه كورد چه‌ند په‌له بكات دره‌نگ كه‌وتووه له ئه‌نجامدانی ئه‌م خاڵانه:
1- رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كورد، هه‌موو لایه‌نه‌كان كێشه‌كانی نێوانیان به‌لاوه بنێن، چونكه ئێسته قۆناغێكی ترسناكتره له رابردوو.
2- رێكخستنه‌وه و شه‌فافییه‌ت له داهات و خه‌رجی و حوكمرانیی هه‌رێم و جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی.
3- هه‌رچه‌نده بڕوام به به‌غدا نه‌ماوه، به‌ڵام با ده‌رفه‌تێك به‌شێوه‌ی كاتی به به‌غدا بدرێت، ئه‌ویش به كشانه‌وه له به‌غدا به‌شێوه‌ی كاتی له دوو مانگ تێنه‌په‌ڕێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی هاوپه‌یمانان و UN، تا جارێكی تر نه‌كه‌وێته‌به‌ر ره‌حمه‌تی زۆرینه و كه‌مینه‌ی په‌رله‌مانی عێراق و بنبڕكردنی كێشه‌كان.
4- ئه‌گه‌ر كێشه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌ر به بنبه‌ستی مایه‌وه، ده‌بێ بڕیارێكی یه‌كگرتووی كوردستانیان بدرێت به جێبه‌جێكردنی ئه‌نجامی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، له وڵاتێكدا نه‌ژین كه هه‌ر رۆژه و به شێوازێك مافمان پێشێل بكات، كه‌رامه‌تمان له‌كه‌دار بكات. ئه‌گه‌ر هه‌مووشمان بكوژرێین، باشتره له برسا بمرین و به‌م شێوازه ژیان بكه‌ین.