له مێژووی دروستبوونیه‌وه تا به ئێسته ده‌گات، كه ته‌مه‌نی خۆی له 77 ساڵ ده‌دات، هیچ حزبێكی كوردی له باشوور و بگره پارچه‌كانی تری كوردستانیشه‌وه، وه‌ك پارتی تۆكمه و پته‌و، یه‌ك باڵ و به دیسپلین، خاوه‌ن بڕیار و سه‌نته‌ر نه‌بوونه، به جۆرێك كه هیچ جیابوونه‌وه و جێهێشتنی ئه‌ندام و كادرێكی، كاریگه‌ریی به‌سه‌ر حزبه‌كه نه‌بووه، بگره وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ ڕووی نه‌دابێت وابووه.
له سه‌ره‌تای شه‌سته‌كاندا كه بارزانی و پێشمه‌رگه‌كانی شۆڕشی ئهیلوول له شه‌ڕێكی سه‌ختدا بوون له‌گه‌ڵ عه‌بدولكه‌ریم قاسم و ڕژێمه‌كه‌ی له پێناو مافه‌كانی گه‌لی كورد، هه‌موو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی (یه‌ك دووانێكی لێ ده‌رچێت) له بارزانی جیا بوونه‌وه و به گرووپی جه‌لالییه‌كان ناویان ده‌ركرد. ئه‌م گرووپه له سه‌ره‌تادا به تێگه‌یشتنی خۆیان وایانده‌زانی هه‌ر ئه‌وه‌نده نابات، شۆڕش ده‌ڕووخێت و جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات له ده‌ست بارزانییه‌كی نه‌خوێنده‌وار به قه‌ولی ئه‌وان ده‌ستێنن، كه‌چی نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌یان بۆ نه‌كرا، ته‌نانه‌ت به درێژایی ئه‌و شۆڕشه، باره‌گای بارزانی و چه‌قی شۆڕشه‌كه له ناوچه‌كانی ماوه‌ت و قه‌ڵادزێ و دۆڵی گوڵان بوو، سه‌ره‌نجامیش شۆڕشی ئهیلوول به ئاكام گه‌یشت و له په‌راوێزی ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداریشدا، ئه‌و گرووپه هاتنه‌وه ناو پارتی و داوای به‌خشینیان كرد و بارزانیش لێیان خۆش بوو.
له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌وه‌ی هه‌میشه نه‌یارانی پارتی، له خوێندنه‌وه و ههڵسهنگاندنهكانیاندا كورتی ده‌هێنن، بێ ئاگایانه له مێژووی ئه‌و حزبه و مانه‌وه و تۆكمه‌یی پارتی. هه‌میشه له ناو حزبه‌كانی تردا، ئه‌ندام و كادر و ته‌نانه‌ت سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسیشیان، دێنه ناو پارتی و سه‌ر ڕێبازی بارزانی، به‌ڵام نه‌بووه پارتییه‌كی به بیروباوه‌ڕ پارتی، له سۆنگه‌ی هه‌ر هۆكارێكه‌وه بێت، حزبه‌كه‌ی جێبێڵێت و سه‌نگه‌ر بگوازێته‌وه. توندترین هه‌ڵوێست كه وه‌ریبگرن، دانیشتنیانه له ماڵه‌وه.
بۆیه هه‌ر كه‌سێك و هێزێكی سیاسیی نوێ، گره‌و له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه دۆڕاوه بكات و پێی وابێت به جیابوونه‌وه‌ی له پارتی و گواستنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كه‌ی بۆ لای ڕه‌یان كلدانی و نه‌یارانی پارتی، یان ده‌توانێت هێڵی سێیه‌م دابمه‌زرێنێت، یاخۆ پارتی بڕووخێنێت، بێگومان نه له سیاسه‌ت گه‌یشتووه، نه مێژووی پارتیشی به وردی خوێندووه‌ته‌وه، چونكه كارێك كه پێشتر له‌لایه‌ن سیاسی و سه‌ركرده‌ی گه‌لێك به تواناتر له‌و كه‌سانه تاقی كرابێته‌وه و هیچ ده‌ره‌نجامێكی نه‌بووبێت، بێگومان هی ئه‌وان و ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌وانیش دێن، هیچ ئه‌نجامێكی نابێت. كه‌واتا مرۆڤی ئاقڵمه‌ند، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دۆڕاو و شكستخواردوو دووباره ناكاته‌وه.
زۆرجار به‌تایبه‌تیش له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، كه‌سانێك له سۆنگه‌ی لێدان له به‌رژه‌وه‌ندی و یان هه‌ر هۆكارێكه‌وه بێت، له پارتی تۆراون و دوای وازهێنانیان، كه‌وتوونه‌ته ڕه‌خنه و چه‌واشه‌كاری و ده‌یانه‌وێت وا له خه‌ڵك بگه‌یه‌نن، هه‌رچی كه‌موكورتیی ئه‌م هه‌رێمه هه‌یه، تازه سه‌ریهه‌ڵداوه و پارتی و كابینه‌ی نۆیه‌م لێی به‌رپرسیارن. كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندن هه‌یه، به جۆرێك ڕووماڵی هه‌واڵه‌كان ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م كابینه‌یه هیچی نه‌كردبێت، له كاتێكدا هه‌ر له سه‌رده‌می دروستبوونی ئه‌م كه‌ناڵه‌وه، ئه‌و كه‌موكورتییانه هه‌ن و بگره كابینه‌ی نۆیه‌م، باجی هه‌ڵه و كێماسییه‌كانی ئه‌وان ده‌دات.
هه‌ندێك له‌و پارتییانه‌ی كه به‌رده‌وام گوایه له دڵسۆزییان بۆ خه‌ڵك ڕه‌خنه له پارتی ده‌گرن و داوای ژیانێكی باشتر و ئازادی بۆ خه‌ڵكی هه‌ولێر و دهۆك ده‌كه‌ن، ئه‌و وه‌خته‌ی له ناو پارتی ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسیاریه‌تییان هه‌بوو، ئه‌م قسانه‌یان نه‌ده‌كرد. تۆ تا ئه‌و كاته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیت له‌ق نه‌بووه، پۆستت هه‌یه، داهات و بودجه‌ت له به‌رده‌سته، ڕه‌خنه له پارتی ناگریت، كه‌چی كه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی، یان سیخوڕی، یان هه‌ر هۆكارێكه‌وه بێت، پارتی ده‌رت ده‌كات، تازه دێیت ده‌ست به ڕه‌خنه و كرووزانه‌وه ده‌كه‌یت، مه‌گه‌ر تا دوێنێ ئه‌م كێماسییانهت نه‌ده‌بینی؟. بۆیه ده‌بێ بزانن دۆڕاوه‌كان كه ده‌ست به دۆڕاوه‌كانه‌وه ده‌گرن و ناتوانن هیچ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌میشه سروشتی كه‌سی دۆڕاوه.