كاتێك ڕژێمی به‌عس له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه ڕووخا و گه‌لانی عێراق له ژێر سته‌می به‌عس و سه‌دام ڕزگاریان بوو، به‌وهۆیه‌وه هه‌مووان كه‌وتنه ئاهه‌نگگێڕان و ده‌ربڕینی خۆشی و شادی، بڕوامان وابوو ئیتر عێراقێكی تازه و نوێ، ته‌واو جیاوازه له‌و عێراقه‌ی پێشتر تێیدا ژیاوین و وڵاتی خوێن و كوشتن بووه، دروست ده‌بێت. ئا له‌و ساتانه‌دا باوكم كه كه‌مێك خوێنده‌واری هه‌یه و پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول بووه، به تاسه‌وه گوتی په‌شیمان ده‌بنه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر شیعه‌كان ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست، ئه‌وا تێڕوانینیان زۆر له به‌عس خراپتره به‌رانبه‌ر به كورد.
ڕاستییه‌كه‌ی من سه‌یرم به‌و قسه‌یه هات، چونكه له‌لایه‌كه‌وه شیعه‌كان یه‌كێك بوون له‌و پێكهاته مه‌زه‌وییه‌ی سته‌م و چه‌وسانه‌وه و خوێنڕشتنێكی زۆریان به ده‌ستی به‌عس بینیبوو، هاوكات دۆستی ئێمه‌ی كوردیش بوون و نسار و شاخ و بن ده‌وه‌نه‌كانی كوردستان، له سه‌رده‌می شاخدا پڕ بوون له‌و شیعانه‌ی له ترسی سه‌دام په‌نایان وه‌به‌ر كوردستان هێنابوو كه شوێنێكی بچووك له‌و گه‌ردوونه نه‌بوو، ئه‌و كات له خۆیان بگرێت. بۆیه ده‌مگوت چۆن ده‌بێت قوربانی ببێته جه‌لاد كه تا دوێنی خۆی قوربانی بووه؟، یان چۆن شیعه‌كان پاداشتی ئێمه‌ی كورد كه سه‌رده‌مانێك له خۆمان گرتبوون، له بیر ده‌كه‌ن.
كه‌چی به‌داخه‌وه مێژووی ئه‌و 20 ساڵه‌ی دوای ڕووخانی به‌عس و دروستكردنی به ناو عێراقی نوێ، به كرده‌یی ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه شیعه‌كان دژایه‌تیی زۆری ئێمه ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر له ڕووی سه‌ربازیشه‌وه نه‌توانن دژایه‌تیی كوردستان بكه‌ن، ئه‌وا به‌داخه‌وه له ڕووی ئابووری و بودجه و گرفتی داراییه‌وه، ده‌توانن دژایه‌تیی ئێمه بكه‌ن و ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان ده‌ربخه‌ن.
عێراقی نوێ هه‌رگیز عێراقی تازه و دامه‌زراوه‌یی نوێ نییه، ڕاسته سیما سیاسییه‌كان گۆڕاون، به‌ڵام ئه‌قڵه‌كه هه‌مان ئه‌و ئه‌قڵه شۆڤێنییه‌یه كه ده‌مێكه بڕوای به مافه‌كانی كورد نییه و ئه‌گه‌ر بۆی بلوێت، هه‌موو كوردستان له شه‌و و ڕۆژێكدا ته‌عریب ده‌كات. له عێراقدا ڕاسته دادگای باڵا هه‌یه، په‌رله‌مان هه‌یه، حكوومه‌ت هه‌یه و وه‌زاره‌ت هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه گرنگه كێ ئه‌و ئه‌قڵه سیاسییه ئاراسته ده‌كات كه له پشت ئه‌و دامه‌زراوانه‌ن، ئایا سروشتی كارگێڕییانه، یان ئه‌قڵێكی داخراوی مه‌زه‌وی؟.
عێراقی نوێ، عێراقێكی ته‌واو شیعه‌گه‌راییه و هیچ بڕیار و ڕاسپارده و سیاسه‌تێك له‌م وڵاته‌دا كاری پێ ناكرێت، ئه‌گه‌ر به فلته‌ری شیعه‌كاندا تێنه‌په‌ڕێت. سه‌رنج بده‌ن بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی، تا ئێسته له یه‌ك خاڵ و تێڕوانینی یاساییشدا، له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی شیعه‌كان له عێراقدا ناكۆك نه‌بووه، به‌ڵام هه‌مان ئه‌و دادگایه، ده‌یان بڕیاری له دژی كورد و سوننه ده‌ركردووه و هێشتاش زۆریتر ماون و ده‌بێ چاوه‌ڕوان بین.
سه‌رنج بده‌ن په‌رله‌مان و سه‌رۆك وه‌زیران، بڕیار له ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌ده‌ن، كه‌چی ژنێك بێ ئه‌وه‌ی گوێ به‌و بڕیارانه و پله‌به‌ندی كارگێڕیی بدات، هه‌ر به‌وه هه‌وه‌س، مووچه نانێرێت و ده‌یان پاساوی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ش بۆ ئه‌و كاره‌ی دێنێته‌وه. له هه‌موو دنیادا به‌پێی هه‌موو بنه‌مایه‌كی یاسایی، كارگێڕیی و دارایی، ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك وه‌زیران له سه‌رووی وه‌زیره‌وه‌یه، كه‌چی لێره به پێچه‌وانه‌وه‌یه و ژنێك ده‌توانێ ملیۆنێك فه‌رمانبه‌ر برسی بكات و له هه‌واڵی ناردن و نه ناردنی مووچه، له چاوه‌ڕوانی بیانهێڵێته‌وه.
ئێسته ڕیشی عێراق كه‌وتووه‌ته ده‌ست ژنێكه‌وه، وه‌ك داشی شه‌تره‌نج، به‌رپرسه‌كانی دێنی و ده‌با و گوێ به بڕیاره‌كانیان نادات، بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك بوێری ئه‌وه‌ی هه‌بێت، پێی بڵێت پێت له به‌ڕه‌كه‌ت زیاتر ڕاكێشاوه. ئه‌مه له كوێدا، له‌گه‌ڵ عێراقی نوێ، دامه‌زراوه‌یی، وڵاتی یاسا و دادگا یه‌ك ده‌گرێته‌وه؟. گریمان لیستی مووچه كه‌موكورتیی هه‌یه، به‌ڵام كێ ده‌بێ له‌م ورده‌كارییانه‌ی مووچه بپرسێته‌وه؟ وه‌زیری وڵاتێك كه خۆی ملیۆنان ناوی دووباره، بندیواری هه‌یه؟ وه‌زیری وڵاتێك كه وڵاته‌كه‌ی نوقمی گه‌نده‌ڵییه و سه‌تان ملیار دینار بۆ حه‌شدی شه‌عبی ته‌رخان ده‌كات؟ وه‌زیرێك داوای چاكسازیی ڕیفۆرم له ئه‌وانی تر ده‌كات، له كاتێكدا خۆی پێویستی به‌و چاكسازییانه‌یه.
ئه‌وه‌ی وه‌زیری دارایی عێراق به‌رانبه‌ر به ئێمه ده‌یكات، له سه‌ره‌تا یه‌كێك بوو له دۆسته‌كانی كورد، هیچ جیاوازییه‌كی نییه له‌وه‌ی دوێنێ به‌رانبه‌رمان ده‌كرا. برسیكردنی فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵكی كوردستان، هه‌مان سیاسه‌تی ئه‌نفال و قڕكردنه له فۆرمێكی تردا. ئه‌م سیاسه‌ته نابێ سیاسه‌تی وڵاتێك بێت گوایه شوناسی نوێی هه‌ڵگرتووه و ده‌یه‌وێ فۆرمێكی تری حوكمڕانی جیاواز پێڕه‌و بكات، له‌وه‌ی 100 ساڵه عێراقی پێ ده‌ناسرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر وڵاتێك دامه‌زراوه‌یی بێت، سه‌روه‌ریی یاسای هه‌بێت، وا ده‌بێت؟ شیعه‌كان كه ئێسته داوای ده‌ركردنی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، له سه‌رده‌می سه‌دامدا قه‌یسه‌رییان لێ بووبووه كونه‌مشك، ئه‌گه‌ر هه‌مان ئه‌و ئه‌مه‌ریكایه نه‌بووایه كه ئێسته ده‌ڵێن دوژمنمانه و ده‌بێ عێراق جێبێڵێت، ئه‌وا تاهه‌تایه ده‌بوو له ژێر قامچی به‌عسییه‌كان بژین. نوجه‌با ئه‌وكات له كوێ بوو؟ حه‌شد له كوێ بوو؟ وه‌زیری دارایی له كوێ بوو؟ ده‌بوو شیعه‌كان له هه‌مووان زیاتر په‌رۆشی عێراقی نوێ بن و هه‌وڵی بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بده‌ن، چونكه خۆیان پێشتر چه‌وساوه بوون و سته‌می سیاسی زۆریان بینیوه، نه‌ك ئێسته مێژووی دوێنێیان بیر چووبێت و به‌داخه‌وه سه‌نگه‌ر له‌و دۆستانه‌یان بگرن كه تا دوێنێ داڵده‌ی ده‌دان.
ئه‌زموونی ئه‌و 20 ساڵه‌ی دوای به‌ناو عێراقی نوێ، ده‌ریخست كه شیعه‌كان ڕوانگه‌یه‌كی ئه‌وپه‌ڕی مه‌زه‌وی و تایفی‌یان هه‌یه، بڕوایان به ڕه‌نگ و پێكهاته‌ی تری جیاواز نییه و ئه‌گه‌ر بۆیان بلوێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌یكه‌ن، جارێكی تر ده‌سه‌ڵاتێكی تاكڕه‌ویی سیاسی، له ده‌ره‌وه‌ی فۆرمی به‌عسییانه به‌رهه‌م ده‌هێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له چوارچێوه‌یه‌كی مه‌زه‌ویدا.
تارمایی شیعه به‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی و كارگێڕیی عێراقدا، به جۆرێكه تا دێت به‌و ئاراسته‌یه ده‌ڕوات ئه‌م وڵاته له قاڵب بدات و ئه‌گه‌ر نه‌توانێت به چه‌ك و سیاسه‌ت و ئابووری نه‌یاره‌كانی دوور بخاته‌وه، ئه‌وا دادگا ده‌كاته سه‌كۆی ئه‌و دژایه‌تییه و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌یه، به‌ڵام ئایا ئه‌و سیاسه‌ته ده‌توانێ سه‌ركه‌وتوو بێت؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره، ده‌بێ شیعه‌كان مێژووی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ڕابردووی عێراق و هه‌ڵوێست و هه‌وڵه‌كانیان بۆ له ناوبردنی گه‌لی كورد ببینن، ئه‌وكات تێده‌گه‌ن كه ده‌توانن یان نا؟.
سه‌رنج: مه‌به‌ستی ئێمه له ناونیشانی ئه‌م وتاره، هه‌رگیز به كه‌م ته‌ماشاكردنی ڕه‌گه‌زی مێ نییه كه تا سه‌ر ئێسك بڕوام به یه‌كسانییانه، به‌ڵكو مه‌به‌ستمان دۆخی كاریكاتۆری و پێكه‌نیناوی ده‌سه‌ڵاته له عێراق كه چۆن ژنێك گوێ به هیچ نادات.