شه‌ماڵ نووری
"ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم، لابردنی پاشكه‌وتی مووچه و رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی" سێ هه‌واڵی موژده‌به‌خش بوون بۆ مووچه‌خۆران و هاووڵاتییانی كوردستان و گه‌رمی خسته ناو جموجووڵی بازاڕه‌وه، به‌ڵام هێشتا ئه‌مه به‌س نییه بۆ گه‌یشتن به دۆخی سه‌قامگیری بازاڕ و متمانه‌بوون به ئاینده.
له وڵاتێكدا كه پاشكه‌وته‌ی عێراقێك بین كه هه‌رگیز حوكمڕانه‌كانی خاوه‌ن به‌ڵێن و قسه‌كانی خۆیان نه‌بوون، ئیتر چۆن چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانیان بین؟ ئایا په‌ند و عیبره‌تمان له ته‌نگژه‌كه وه‌رنه‌گرتووه یان به‌هه‌مان تاس و حه‌مام هه‌ڵه‌كانی رابردوو دووباره ده‌كه‌ینه‌وه؟ له هه‌مووشی خراپتر دۆخی حزب و پێوهندییهكانیانه كه لای كه‌س شاراوه نییه بووه‌ته جێگی مه‌ینه‌تی و نه‌هامه‌تی بۆ خه‌ڵك.
راسته ناكۆكی نێوان حزبه‌كان نابێته هۆی ئه‌گه‌ری كه‌وتنه‌وه‌ی شه‌ڕ، چونكه به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووری و داراییه‌كان ئه‌وه‌نده گه‌وره‌ن، رێ ناده‌ن كه‌س ئه‌م ریسكه بكات، به‌ڵام زۆربه‌ی حزبه‌كانی كوردستان ئه‌وه‌نده‌ی خه‌می ململانێی نێوانیانن، خه‌می پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێزیان نییه، له دنیادا چه‌مكی حزبایه‌تی تێكه‌ڵ به ئابووری و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان بووه، كه‌چی له كوردستان حزبه‌كان هێشتا له‌ناو چوارچێوه‌ی ململانێی چه‌قبه‌ستووی بێ هوودهییهوه به‌رده‌وامن، ئاساییه كه ئه‌وان له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پۆست و پله و ده‌سه‌ڵات بن، به‌ڵام ئه‌وان ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كلاسیكییهش هه‌وڵ ناده‌ن، ئه‌وان به‌رده‌وام به‌دوای دوژمنێكی وه‌همییه‌وه ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی (له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی چه‌مكی دوژمن، هه‌یبه‌تی حزب بمێنێته‌وه).
زۆر له حزبه‌كانی كوردستان به ئاشكرا ئه‌وه‌نده‌ی گیرۆده‌ی كێشه ناوخۆییه‌كانی خۆیان بوون، ئه‌وه‌نده بواریان نییه ئاوڕ له دۆخی خراپی گه‌نج و هاووڵاتییانیان بده‌نه‌وه، بۆیه ئه‌و جۆره حزبانه بۆ بردنه ده‌ره‌وه‌ی كێشه‌كانیان، په‌نا بۆ هێرشكردنی حزبی به‌رانبه‌ر ده‌به‌ن، ئه‌وان بارگراویی كراون به رق‌وقینی قۆناغه‌كانی شه‌ڕی براكان و ئه‌جیندای ده‌ره‌كی، ئاخر چۆن له په‌رله‌مانێكی ناسه‌قامگیر و پێكدادانی نێوان حزبه كوردستانییه‌كان، نوێنه‌رانی حزبه‌كان ده‌توانن به ڕاستی ببن به ده‌نگی لایه‌نگران و ده‌نگده‌ران و بگره نوێنه‌رانی خه‌ڵك، له كاتێكدا ئه‌وان خۆیشیان بوونه‌ته هۆی فیتنه و شه‌ڕ و ئاشووب.
به‌مشێوه‌یه حزب بووه‌ته ئامرازی كاتكوشتن و دواخستنی ئاسایبوونه‌وه‌ی دۆخی په‌رله‌مان و ده‌ركردنی یاساكانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و پێكهێنانی حكوومه‌ت و ده‌یان یاسای تر، بێباكن له دۆخی بازاڕ و راوه‌ستانی كار و كاسبی و ئومێدی ئه‌و گه‌نجانی چاوه‌ڕوانی دامه‌زراندن و تێپه‌ڕبوونی ته‌نگژه‌ی دارایی ده‌كه‌ن، زۆر له پیاوه عاقڵه‌كانی ناو حزبه‌كان دركیان به‌و راستییه كردووه كه حزبایه‌تی و پێوه‌ندی حزبایه‌تی له نێوان حزبه كوردستانییه‌كاندا نابێ به‌هاوشێوه‌ی رابردوو بێت، چونكه گۆڕانكاری له ژیانی خه‌ڵك و ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ی ره‌وتی ژیان به‌خۆیه‌وه بینیوه، خۆتازهكردنهوهی حزب و ده‌ربازبوون له رێڕه‌وه كلاسیكییه‌كان بووه‌ته ئه‌مری واقیع.
خه‌ڵك سه‌قامگیری و بازاڕیان ده‌وێت نه‌ك دروشمی سوواو، حزبه‌كان كه له پێكهاته‌ی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و پرۆسه‌ی سیاسیدان، هاوكات به‌رپرسیاریشن له گۆڕینی دۆخی ژیانی خه‌ڵك، حزبێكیش ناوماڵه‌كه‌ی ئارام نه‌بێت، هه‌رگیز ناتوانێ ئارامی و سه‌قامگیری بۆ كوردستان بهێنێت، یان حزبێك نه‌توانێ خۆی رێك بخاته‌وه، هه‌رگیز ناتوانێ له ئاست گه‌وره‌یی و ئاڵۆزی ململانێی گه‌وره نه‌ته‌وه و وڵاتان و حكوومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه بێت، به‌ڵام چیتر حزبه‌كان ناتوانن گه‌مه له‌سه‌ر ریتمی وه‌ته‌ری حه‌ز و ئاره‌زووه گۆڕاو و زیادبووهكانی خه‌ڵك بكه‌ن، نابێ له‌وه زیاتر په‌رله‌مانتاران به‌دوای لاساییكردنه‌وه‌ی رۆڵی نمایشكاریی په‌رله‌مانتاره‌كانی خولی پێشوو بكه‌ون، ئه‌وان ئه‌ركی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی حزبه‌كانیان له‌سه‌ر شانه كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌گوێی ده‌نگده‌ره‌كانیان داوه، كاراكته‌ره‌كانی زۆربه‌ی حزبه‌كانی كوردستان، به‌بێ ئاگا له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی حزب و كێبه‌ركێی سیاسی دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه كه به‌هێزكردنی پێگه‌یانه، له ژیانی ئه‌مڕۆدا به‌بێ به‌هێزبوونی ئابووری هه‌رگیز روو نادات و له‌گه‌ڵ ویست و خواستی خه‌ڵكی ئاسایی یه‌ك ناگرێته‌وه كه ژیانێكی ئارام و خۆشگوزه‌ران و دادپه‌روه‌رییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییان ده‌وێت.
هه‌موو حزبه‌كان پێویسته بگه‌ن به‌و راستییه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئابووری به‌ده‌سته، سیاسه‌ت به‌ڕێوه ده‌بات، چونكه چه‌مكی حزبایه‌تی و ململانێ و شه‌ڕه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كان گۆڕانكاریی بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ردا هاتووه، بۆیه مه‌رجه حزبه‌كانی كوردستان له ئاست ئه‌و به‌هێزبوونه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراقدا بن و بۆ چوار ساڵی ئاینده مامه‌ڵه‌یه‌كی باش و ته‌ندروست له‌گه‌ڵ هه‌ردوو چه‌مكی حوكمڕانی و ئۆپۆزسیۆنی بكه‌ن، حزبه‌كانی عێراق به‌و هه‌موو شه‌ڕ و ئاشووب و ئایدیۆلۆجیا و مه‌زه‌وگه‌رایی و ناوچهگهرێتییهوه، توانییان بوارێك به حكوومه‌ت بده‌ن بۆ گۆڕانكاریی و سه‌قامگیری، كه‌چی حزبه‌كانی ئێمه هه‌ر سه‌رقاڵی كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكردنن و بێ‌ئاگان له گۆڕانكارییه خێرا و به‌رده‌وامه‌كانی دۆخی سیاسی و ئابووریی عێراق و ناوچه‌كه.