شه‌ماڵ نووری
له مێژه كورد هۆشداریی ده‌داته هاوپه‌یمانه‌كانی به‌وه‌ی له‌دوای شه‌ڕی داعش گه‌لی كورد رووبه‌ڕووی گرووپه چه‌كداره‌كانی حه‌شد ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌تا له‌شكركێشیی سوپای شۆڤێنی شیعیی و میلیشیاكانی سه‌ر به حه‌شدی مه‌زه‌وی به‌هاوكاری تۆپخانه‌كانی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه پاسدارانی ئێران بۆ سه‌ر كه‌ركووك و هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌رچاوی ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام درا، ته‌نانه‌ت هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئێران و توركیا ئه‌وه‌یان نه‌شاردووه‌ته‌وه كه له‌رێی سه‌ربازی و دیپلۆماسی و سیاسییه‌وه له جینۆسایدكردنی هاووڵاتییانی كوردی خورماتوودا هاوكار بوون. هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌و شاره‌دا كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام دا و ماڵ و حاڵی هاووڵاتییانی سووتاند. قه‌ده‌ری كورد هه‌روا بووه پایته‌خته‌كانی به‌غدا و ئه‌نكه‌ره و تاران له رێی درزخستنه ناوماڵی كورد و كڕینی وه‌لائی هه‌ندێك له هێزه‌كانی كورده‌وه هێرشی سه‌ربازییان دژ به كۆماری كوردستان له مه‌هاباد و حوكمڕانی شێخ مه‌حموود كردووه و شۆڕشه‌كانی بارزان و راپه‌ڕینه‌كانی گه‌لی كوردیان كپ كردووه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵكوژییان ده‌رحه‌ق به‌م گه‌له مسوڵمانه ئه‌نجام داوه. ئه‌وان دووباره سه‌لماندیانه‌وه كه دژی هه‌موو ئه‌زموونێكی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی كوردن. له‌م پێناوه‌شدا په‌نایان بۆ هه‌موو كارێكی قێزه‌ونی دژ به ئیسلام و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بردووه.
بۆیه له‌دوای ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی و داگیركردنی كه‌ركووك، ئێسته گه‌لی كوردستان له به‌رده‌م نه‌خشه‌یه‌كی تردایه، نه‌خشه‌یه‌ك پێویستی به‌مامه‌ڵه‌یه‌كی عه‌قڵانی هه‌یه، چونكه كورد له لێواری كوشتن و له‌ناوبردن و له‌تبووندایه و رۆژانه له به‌ره‌كانی جه‌نگ پێشمه‌رگه شه‌هید ده‌بێت، ئه‌مه‌ش هه‌مووی له‌به‌رچاوی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌نجام ده‌درێت، ره‌نگه ئه‌مه‌ریكا به‌هاوشێوه‌ی ئینگلیزه‌كان مامه‌ڵه‌ی كردبێت كاتێك له نێوان مه‌لیك مه‌حموود و مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ دووه‌میانی هه‌ڵبژارد. ئه‌م جاره‌ش ئه‌مه‌ریكا له‌پێناو نه‌وت و سه‌فه‌قاتی گه‌وره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه سوننه‌كان و راگرتنی باڵانسی نفووزی شیعه‌ی ئێران له خزمه‌تی عه‌بادیدایه، بۆیه كاتێك حه‌شدی شه‌عبی و سوپای شیعی عێراق به‌تانكی ئه‌برامزی ئه‌مه‌ریكی و چه‌ك و جبه‌خانه‌ی پێشكه‌وتووی ئه‌و وڵاته هێرشیان كرده سه‌ر پێشمه‌رگه، ئه‌و وڵاته نه‌هاته ده‌نگ و هه‌ڵوێسته‌كانی شه‌رمنیی پێوه دیار بوو. هه‌رچۆنێك بێت ئه‌مه‌ریكا ئه‌گه‌رچی ده‌ستبه‌رداری جه‌نابی بارزانی نابێت، به‌ڵام له نێوان مافی گه‌لی كوردستان و نه‌وت و پاڵپشتی به‌ناو باڵێكی میانڕه‌وی شیعه دووه‌می هه‌ڵبژارد، به‌ڵام غرووری حه‌شد و ئێران و وه‌كیله‌كانی هه‌ر به‌داگیركردنی كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكه‌كان راناوه‌ستن، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر شاده‌ماری ئابووریی كوردستاندا بگرن و رێ نه‌ده‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانای پێدانی ئه‌و چاره‌كه مووچه‌یه‌شی هه‌بێت، تا له ناوخۆدا وه‌كیله‌كانی لێ هان بده‌ن و ئه‌م جاره به‌ئاشووب و ئاژاوه دۆخی ناوخۆی كوردستانیش تێك بده‌ن.
كۆنترۆڵكردنی نه‌وت و داگیركردنی ده‌روازه سنوورییه‌كان و فرۆكه‌خانه‌كان به‌و ملهوڕی و پێداگیرییه‌ی به‌غدا، ته‌نیا جێبه‌جێكردنی پیلان و ئه‌جیندای ئێران و توركیایه، هه‌نگاوێكی تری پیلانه‌كه‌یه بۆ گه‌مارۆدانی كورد و برسیكردنی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌زگه سیخوڕیی و هه‌واڵگرییه‌كانیان له‌توانایدا هه‌بێت زیاتر سوود له ناكۆكییه‌كانی ناوخۆ و خراپبوونی باروگوزه‌رانی خه‌ڵكی وه‌ربگرێت. هاوكات ئه‌مه په‌یامێكه بۆ كورده‌كانی ئێران و سووریا و توركیاش به‌وه‌ی كه بیر له خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی نه‌كه‌نه‌وه و تا ماون به‌ژێرده‌سته‌یی بمێننه‌وه، ئه‌و وڵاتانه‌ی گه‌مارۆی ئابوورییان له‌سه‌ر كوردستان توندتر كرد و به پیرۆزی مه‌رجه‌عیه‌ت و مه‌زه‌وه‌كانیان ئه‌م كاره وه‌حشیگه‌رییه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه دووره له هه‌موو بنه‌ما پیرۆزه‌كانی ئاین و رێسا و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه، ته‌نانه‌ت له سه‌ره‌تاكانی مێژووی ئیسلامدا كاتێك گه‌مارۆ له‌سه‌ر قوڕه‌یش دانرا، پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمانی دا ئه‌و گه‌مارۆیه هه‌ڵبگیرێت. ئه‌مڕۆ حه‌شدی شه‌عبی و وڵاته مسوڵمانه‌كانی دراوسێمان ده‌یانه‌وێ له‌رێی كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه سنوورییه‌كان و بۆڕیی نه‌وت گه‌لی كوردستان به‌زیندوویه‌تی بخنكێنن، ئه‌وان باش ده‌زانن به‌م كاره زیان به 35 ملیۆن كوردستانی ده‌گه‌یه‌نن، ئیتر گرنگ نییه كوردی ئه‌م پارچه‌یه‌ی كوردستانه یا كوردی كوردستانی وڵاته‌كه‌ی خۆیانن یان نا، حكوومه‌ته مه‌زه‌وییه‌كه‌ی عێراق وه‌ڵامی ریفراندۆمی نه‌دایه‌وه، به‌ڵكو به‌هێرشكردن و غه‌در وه‌ڵامی ئه‌و هه‌موو گیانفیداكاری و شه‌هیده‌شی دایه‌وه كه له شه‌ڕی داعشدا گه‌لی كوردستان پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و عێراق و دنیای كرد، ئه‌وان وه‌ڵامی داڵده‌دان و رێزگرتنی ملیۆنێك ئاواره‌ی عه‌ره‌بیان دایه‌وه كه گه‌لی كوردستان ده‌روازه‌كانیان له به‌رده‌میاندا واڵا كرد، بۆیه پێویسته له‌م قۆناغه‌دا زۆر ورد و دووربینانه بیر بكه‌ینه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كوردستان و به‌رپرسانی حكوومه‌ت، سه‌رتاپای سیاسه‌ت و بیركردنه‌وه‌یان بگۆڕن، بۆ قۆناغی دانوستانه‌كانیش له‌گه‌ڵ به‌غدا، ناكرێت هه‌روا بێ گره‌نتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی (ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مه‌ریكا) هه‌موو ده‌روازه سنوورییه‌كانی كوردستان بخرێته ژێر كۆنترۆڵی به‌غداوه و ئه‌و وڵاتانه هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان لێك داببڕێنن! چۆن ده‌كرێت به‌دیلی ئه‌م واقیعه راده‌ستبوون بێت و متمانه به‌و سوپا شۆڤێنی و مه‌زه‌وییه بكرێت كه ده‌ستی له ڕه‌شه‌كوژی و ئه‌نفال و كیمیاباران و له‌ناوبردنی گونده‌كان و ته‌رحیلكردنیان هه‌بووه! ئه‌وان به‌هۆی تێكشكانه‌كانیانه‌وه له پردێ و مه‌خموور و فیشخاپوور، هه‌موو به‌رنامه و پیلانه‌كانیان به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی به‌كار نه‌هێناوه، به‌ڵام هه‌رگیز له هێزێكی وا شۆڤێنی و مه‌زه‌وی چاوه‌ڕوانی كاری باش ناكرێت، هه‌رچه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر بوو كه نووری مالیكی 200 ملیار دۆلاری بۆ یارمه‌تیدانی ئێران و دروستكردنی هێزه‌كانی دیجله به‌هه‌ده‌ر دا و گه‌مارۆیه‌كی ئابووری توندی له‌سه‌ر خه‌ڵكی سیڤلی كوردستان سه‌پاند، ئه‌مه‌ش ته‌نیا له پێناوی دژایه‌تیكردنی گه‌لی كوردستان بوو، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاره نابه‌رپرسانه هه‌مووی له به‌رده‌م چاوی مه‌رجه‌عییه‌ته‌وه ئه‌نجام درا، عێراق مه‌رجه‌ع و مه‌زه‌و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، بۆیه وا باشتره كورد گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌ع بكات نه‌ك حكوومه‌ت.
داخستنی ده‌روازه سنوورییه‌كان كاتیی ده‌بێت هه‌روه‌ك چۆن گه‌مارۆكانی ئێران سووك بووه، له ئێسته‌وه وڵاتێكی وه‌ك توركیا زیانه‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت و بازرگانیی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان نه‌شارده‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوه‌تی ده‌روازه‌ی فیشخابوور بخرێته ژێر ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، ئه‌وا نه‌ك ته‌نیا خاكی نێوان كوردستانی باشوور و رۆژئاوا و باكور لێك داده‌بڕێن، به‌ڵكو زیانێكی ئابووریی توندیش به‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێت به‌وه‌ی توركیا ده‌روازه‌یه‌كی تری ده‌ست كه‌وتووه و ئیتر ناچار نابێت ده‌روازه‌كه‌ی برایم خه‌لیل له به‌رده‌م هاووڵاتییان و بازرگانیدا به‌كراوه‌یی بهێڵێته‌وه، چونكه ئێسته توركیا هیچ رێیه‌كی وشكانی به‌عێراقییه‌وه نابه‌ستێته‌وه، بۆیه داخستنی ئه‌م ده‌روازه‌یه ئێسته بێ دۆزینه‌وه‌ی به‌دیلێكی تر له‌ناوبردنی هه‌لی كار و بژێوی هه‌زاران هاووڵاتی كوردستانی باكوره، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووك بۆ توركیا، هیچ سوودێكی نابێت ئه‌گه‌ر نه‌توانرێت به‌رده‌وامی به‌هه‌نارده‌كردنی ئه‌و نه‌وته بدرێت.
له هه‌موو حاڵه‌تێكدا عه‌بادی له‌پێناو جێبه‌جێكردنی پیلانه سه‌ربازییه‌كه‌یدا، ده‌یان ئیمتیاز و ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌ی به‌توركیا و ئێران داوه به‌هاوشێوه‌ی سه‌دام حوسێن كاتێك له‌پێناو كپكردنی شۆڕشی كورددا ده‌ستبه‌رداری كارون و به‌شێك له رووباری عه‌ره‌بی بوو، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت كه به‌غدا هه‌رگیز ناتوانێ به‌رێكوپێكی و به‌رده‌وامی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بدات، چونكه به‌كردنه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی نوێی شه‌ڕ، ناتوانرێت خۆی له‌و خه‌رجییه زه‌به‌لاحه لا بدات كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌كاتی كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه‌ی فیشخابووریشدا، مومكین نابێت له‌و سنووره كه‌مه‌ی سێگۆشه‌یه‌دا بێ پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانان ره‌وشی بازرگانی و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ئارامی به‌خۆیه‌وه ببینێت، هه‌روه‌ك چۆن هه‌رگیز له خواكوڕكی سێگۆشه‌ی سه‌ر سنووری توركیا و ئێران و هه‌رێمی كوردستان ئارامی به‌خۆوه نه‌بینیوه.