سه‌رده‌مانێك حزبی به‌عس بهناعهقڵانی و ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌هاوه له باشووری كوردستانی به عێراقه‌وه لكێنراو و ته‌راتێنی به‌حوكم ده‌كرد، هاوزه‌مان حزبی كوردی و كوردستانیی له ڕووی سایكۆسۆسۆلۆجیكهوه خه‌ڵكان و لایه‌نگرانی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌وه راده‌هێنا چۆن به‌سه‌ر زات و ناخی خۆیاندا بكرێنه‌وه، ڕاستتر فێریان ده‌كردن به‌چ شێوازێك ئینتیما بۆ نیشتمانێك بكه‌ن كه (كوردستان)ه، هه‌روه‌ها به چ ئامڕازێك ده‌ست و په‌نچه‌ی خه‌ڵك نه‌رم بكرێت تا ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كان به رووی ئازادی و دیموكراتیدا بكرێنه‌وه، به‌ڵام كاتێك له پێكهاته‌ی ههڕهمیانه و وه‌زیفه‌ی ئیدیۆلۆجییانهی حزبه‌كانمان ده‌ڕوانی، تووشی سه‌رسامی ده‌بووین له‌وه‌ی ده‌مانبینی، حزبیش جار هه‌یه وه‌ك هه‌ر شووشه‌یه‌ك قابیل به شكانه، یان وه‌ك هه‌ر كۆشكێكی لمین قابیل بهداڕمانه، له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ستراكتۆری حزبه‌كه بكه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ره‌خنه‌ی فیكری و ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه، چونكه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م چوارچێوه و بازنانه، بنكه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كه پڕ له ده‌روێشی نابینا ده‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی ئیلتیزاماتێكی دیاریكراو له خه‌بات و تێكۆشان، پێڕه‌و و پرۆگرام و بهرنامهكانیشی تا ئه‌و ئاسته موقه‌ده‌س ده‌بن كه حزب نه‌خشه‌یه‌كی ئه‌ندازه‌یی پێ نه‌مێنێته‌وه بۆ داڕشتنه‌وه‌ی چه‌مكه سیاسییه‌كان، ئه‌و چه‌مكانه‌ی كه گرفته رۆحی و مادییه‌كانی مرۆڤایه‌تی و جیهانیی پێ ته‌فسیر و ته‌ئویل ده‌كرێت.
واته دووركه‌وتنه‌وه و نه‌بوونی فیكری ره‌خنه‌یی و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ناو پێگه حزبییه‌كاندا، رێخۆشكه‌ر ده‌بن بۆ دروستبوونی بزووتنه‌وه و سه‌ركرده‌ی نیوپۆپۆلیستی له ده‌ره‌وه‌ی ماڵی حزب، ئه‌وانیش دواتر به رۆڵی سلبییانه‌ی خۆیان هه‌موو سیستمی دیموكراتی نیشتمانیی ده‌خه‌نه مه‌ترسی ته‌واوی له ناوچوون، وه‌ك بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ترس و نائومێدی به‌سه‌ر شه‌قامدا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، مه‌ترسی ئه‌م نیوپۆپۆلیستانه له مه‌ترسی نه‌مانی مه‌سافه‌ی نێوان ئاین و حزب زۆر زیاترن، دواجار ئاین ده‌بێته پۆلیسی فریاكه‌وتن و حزبیش فریادڕه‌سی هه‌مووان و لێره‌وه ئیشكالییهتهكان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، له پێناوی هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌را و گرژی و ناكۆكییانه‌ی پۆپۆلیستی كوردیی له دژی حكوومه‌ت و حزب كه له شه‌قامدا گیرساندوویانهتهوه، ئاشكراشه و دیاره بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی چه‌ند كه‌سێكی كۆنه حزبییه تا له‌ژێر دروشمی دیموكراتیی و خۆپێشاندان بۆ راماڵینی چه‌مكه دیموكراتییه‌كان بێنه‌وه سه‌ر شاشه‌كان، پێویسته له‌سه‌ر حزب و كادرانی حكوومی و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان، هه‌نجه‌تی پۆپۆلیستان ببڕن، ئه‌وه‌ش به چاره‌كردنی گرفته‌كانی گه‌نده‌ڵی و مشه‌خۆری ناوخۆیی، له كۆنفرانس و سیمیناره‌كاندا چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و جه‌نگه سارده دابنێن كه كه‌وتووه‌ته نێوان خۆیان و پۆپۆلیسته‌كانه‌وه، باشترین ڕێیش دیالۆگ و گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ یه‌كتر تا هه‌موو لایه‌ك به شێوازه‌كانی دیموكراتیی ئاشنا ببنه‌وه.
پۆپۆلیستانی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری هه‌مان ئه‌و توێژه‌ن كه سه‌رده‌مانی پێشتر خه‌ونیان به فه‌رمانڕه‌وایی خستنه ده‌ستی پرۆلیتاریا و ئیسلامگه‌ریی ده‌بینی و له‌و پێناوه‌شدا هه‌نگاوی پهلهپروزێیانهیان ده‌هاوێشت و هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یان ساز و ئاماده ده‌كرد تا جگه له بڕوابوون به یه‌ك شێوازی ده‌سه‌ڵات، هیچ شێوازێكی تری فه‌رمانڕه‌وایی له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا نه‌هێڵنه‌وه، خوێندنه‌وه‌ی پۆپهرییانه بۆ ئه‌م میتۆدی بیركردنه‌وه سته‌مكارییه ئه‌وه‌بوو، پرۆلیتاریا له‌و حاڵه‌ته‌یدا هیچ جیاوازی نابێت له‌گه‌ڵ ئاینێكی دۆگمای توندوتیژدا، نیوپۆپۆلیستانی ئه‌مڕۆ، پاش ئه‌وه‌ی هه‌ندێكیان خزانه ناو داوده‌زگاكانی جێبه‌جێكردن و ته‌شریع و چاودێرییه‌وه، به هه‌مان نه‌فه‌سی دوێنێی پۆپۆلیستیانهوه ڕاهاتوون له‌سه‌ر نه‌بینینی هیچ ئاسۆیه‌ك و ڕه‌نگێك و ئومێدێك. هه‌مووانیش ده‌خه‌نه سه‌ر قه‌ناعه‌ته‌كه‌ی خۆیان، واته زۆنێكی خۆڵه‌مێشی دروست ده‌كه‌ن و سه‌رتاپای كۆمه‌ڵگه ده‌خه‌نه ناو زۆنهكهوه، له‌و زۆنه‌دا نه ڕه‌نگی جیاواز و نه ده‌نگی تر جگه له ڕه‌نگ و ده‌نگی خۆیان نابینن و نابیستنهوه، ئه‌و هه‌وڵانه‌یان كه به‌رده‌وام ده‌یده‌ن بۆ ڕه‌شكردنی سه‌رتاپای بنیاتی ده‌سه‌ڵاتی ئێسته‌ی هه‌رێمی كوردستانه كه پڕۆژه و ئه‌رك و ئاسته‌نگی گه‌وره له پێش چاكسازیدایه، نه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدایه و نه ئه‌و مافه‌ش به نیوپۆپۆلیستان ده‌دات كه له گه‌لی كورد خۆبه‌گه‌وره‌تر دابنێن و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ناو زۆنه خۆڵه‌مێشییه‌كه‌ی پۆپۆلیستی به‌سه‌ر هه‌موواندا بسه‌پێنن.