هه‌رچه‌نده گه‌لی كورد و زمانی ئاخافتهكهی له گه‌ل و زمانه دێرینه‌كانی دنیادایه، چه‌ندان به‌ڵگه‌ی مێژوویی هه‌ن ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنن، به‌ڵام تا ئێسته‌ش هه‌ندێك له نه‌یارانی كورد نكوڵی له زمان و كولتووری كورد ده‌كه‌ن، وه‌ك گه‌ل و نه‌ته‌وه، لێره‌دا ئاماژه به‌چه‌ند ڕاستییه‌كی مێژوویی ده‌كه‌ین كه كه‌سانی بێگانه نه‌ك كورد، دووپات له بوونی كورد و زمانه‌كه‌ی ده‌كه‌نه‌وه له به‌ره‌به‌یانی مێژووه‌وه، ده‌كرێت وه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌ستیار سه‌یر بكرێت له مێژوودا كه ددانپێنانه به گه‌لی كورد و مافه‌كانی و زمانی كوردیدا.
*نامه‌ی سوڵتان سلێمانی قانوونی بۆ پاشای فڕه‌نسا
(فڕانسیسی یه‌كه‌م)
سوڵتان سه‌لیمی یه‌كه‌م (1494-1566) ناسراو به‌سوڵتان سه‌لیمی قانوونی له ڕۆژهه‌ڵات و سوڵتان سه‌لیمی گه‌وره له‌ناو عه‌ره‌بدا، دووه‌م كه‌سه كه نازناوی (امیرالمومنین)ی وه‌رگرتووه له‌ناو سوڵتانه عوسمانییه‌كاندا، له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌مدا عوسمانییه‌كان بوونه گه‌وره‌ترین وڵاتی دنیا، توانی زۆرترین ساڵانیش (46 ساڵ) له فه‌رمانڕه‌وایه‌تیدا بمێنێته‌وه (1520-1566)"1".
له ساڵی 1526 زاینی‌دا 40 ساڵ پێش مردنی، ناوی كورد و دیاربه‌كر ده‌هێنێ وه‌ك وڵات، گه‌له‌كانی تری ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وییه‌كه‌ی كه كورد میله‌ت و وڵاتێكه له ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئه‌ودا ده‌ژین، ئه‌مه‌ش ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گری دداننانه به كوردستان وه‌ك سه‌رزه‌وینی كورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا. ده‌قی نامه‌كه: "من سوڵتانی سوڵتانهكانم، شه‌رعییه‌ت به‌خشی پاشاكانم (برهان الخواقین)، من پاشا‌كان داده‌نێم، سێبه‌ری خودام له‌سه‌ر هه‌ردوو زه‌وییه‌كه، سوڵتانی ده‌ریای سپی و ده‌ریای ڕه‌ش و ده‌ریای سوور و ڕۆملیو قرمانی ڕۆمم، ویلایه‌تی "زی القدریه" و دیاربه‌كر و كوردستان و ئازه‌ربایجان و عه‌جه‌م و شام و میسر و مه‌ككه و مه‌دینه و سه‌رجه‌م وڵاتهعهرهبی و ناعهرهبییهكان و وڵاتی مه‌جه‌ر و قه‌یسه‌ر و زۆر وڵاتی تریشم، به‌ده‌ست و شمشێری موباره‌كم ئه‌و وڵاتانه‌م ڕزگار كردوون، سوپاس بۆ خودا اڵله اكبر)"2".
*هه‌ڵوێستێكی چه‌رچڵ له‌باره‌ی زمانی كوردییه‌وه.
له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا، چه‌رچڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیای گه‌وره بوو، تا ئێسته‌ش وه‌ك یه‌كێك له پیاوه سیاسییه ناوداره‌كانی دنیا ناوی دێت. ڕۆزفێڵت سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو كه ئه‌وكات وێنه‌ی ئێسته نه‌بووه تاكه وڵاتی زلهێزی دنیا، به‌ڵام وڵاتێكی دیاری به‌ره‌یه‌كی جه‌نگه‌كان بوو. عیسمه‌ت ئینۆنۆش سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بوو كه وڵاتێك بوو پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به كێشه‌ی كورده‌وه هه‌بوو، هه‌رسێ كه‌سایه‌تییه‌كه و كومه‌ڵێك كه‌سایه‌تیی تریش له قاهیره كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ن، چه‌رچڵ هه‌ڵوێستی توركیای به‌دڵ نابێت، ده‌یه‌وێ توركیا شه‌رمه‌زار بكات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كێشه‌ی كورد و زمانه‌كه‌ی دێنێته ئاراوه، پێشتر كۆمه‌ڵێك زمان‌زان و ڕاوێژكاری ڕۆژهه‌ڵاتناس له‌گه‌ڵ خۆی ده‌باته ناو كۆبوونهكهوه، چه‌رچڵ كاتێك هه‌ڵوێستی عیسمه‌تی به‌دڵ نابێ، لێی ده‌پرسێ: تۆ زمانی كوردی ده‌زانیت؟
عیسمه‌ت پرسیاره‌كه‌ی زۆر پێ سه‌یر ده‌بێ و بێ ده‌نگ ده‌بێ، له‌وكاته‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دێته وه‌ڵام و ده‌ڵێ: قوربان زمانی ئێمه توركییه و له توركیادا گه‌ل و زمانێك نییه به‌ناوی كورد، چه‌رچڵ زیره‌كانه ڕوو ده‌كاته یه‌كێك له ڕاوێژكاره‌كانی و ده‌ڵێ ئه‌مه وایه؟ ئایا زمانێك نییه به‌ناوی زمانی كوردی؟ ڕاوێژكاره‌كه كه پێشتر ئاماده‌كاری كردووه، وه‌ڵام ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ چۆن نییهقوربان، نه‌ك زمانی كوردی، كورد گه‌لێكه كولتوور و ئه‌ده‌بێكی ده‌وڵه‌مه‌ندیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر بتانه‌وێ چه‌ند دێڕێك له شیعری شاعیری ناسراوی كوردستانی توركیا مه‌لای جزیریتان بۆ ده‌خوێنمه‌وه. دوای خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كه چه‌رچڵ ده‌ڵی: وه‌ریگێڕنه سه‌ر زمانه‌كانی فڕه‌نسی و ئینگلیزی و توركی، كه شیعره‌كه وه‌رده‌گێڕن، ده‌قه‌كه به‌كوردی چه‌ند وشه‌یه‌كی كه‌می بێگانه‌ی تێدا ده‌بێ و ده‌قه وه‌رگێڕاوه توركییه‌كه له هه‌موویان زیاتر وشه‌ی بێگانه‌ی تێدا به‌رچاو ده‌كه‌وێت، هه‌ر چوار ده‌قه‌كه ده‌خه‌نه ڕوو و چه‌رچڵ ده‌ڵێ: شه‌رم نییه ئێوه ده‌ڵێن زمانی كوردی له توركیا بوونی نییه، ئه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندیی زمانی كوردی نییه، كورد ڕێژه‌یه‌كی زۆری گه‌له‌كه‌تانه و ئێوه ده‌یانچه‌وسێننه‌وه و ده‌ڵێن بوونی نییه"3".
*به‌شی كوردی زانستگه‌ی به‌غدا.
دوای ئه‌وه‌ی به‌شی كوردی له زانكۆی سۆربۆن له پاریس و زانكۆی لێنینگراد و مۆسكۆ له یه‌كێتی سۆڤێتی پێشوو كرابووه‌وه، به‌ڵام له زانكۆكانی عێراق به‌شی كوردی نه‌بوو، چه‌ند كوردێكی نیشتمانپه‌روه‌ر له وێنه‌ی جه‌مال نه‌به‌ز، ئیحسان فوئاد، فایه‌ق عارف، نه‌جمه‌دین موفتی، ئیحسان حه‌مید، عه‌بدولڕه‌حمان ڕه‌زا، مسته‌فا نه‌ریمان و چه‌ندان نیشتمانپه‌روه‌ری تر كۆ ده‌بنه‌وه و یاداشتێك ده‌ده‌نه وه‌زاره‌تی مه‌عاریفی به‌غدا كه ده‌یانه‌وێت به‌شی كوردی له زانكۆی به‌غدا بكه‌نه‌وه"4". چه‌ندان كۆسپ و ته‌گه‌ره‌یان دێته پێش، جارێك گوتراوه: خه‌ڵكی پرۆفیسۆری كورد نییه بكرێته به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شه‌كه، جارێكی تر گوتراوه مامۆستای پێویست نییه، سه‌رۆك زانستگه‌كانی به‌غدا پشتیوانیان نه‌ده‌كرد، تا عه‌بدولجه‌بار عه‌بدوڵا ناوێك كه كابرایه‌كی خه‌ڵكی خوارووی عێراق بووه ده‌بێته سه‌رۆك، ئه‌و ماوه‌یه‌ك له زانستگه‌یMIT ئه‌مه‌ریكا پرۆفیسۆر بووه، كابرایه‌كی ئاشتیخواز و دۆستی دۆزی كورد بووه، كاتێك كورده‌كان باسی به‌شی كوردیی زانكۆی به‌غدا ده‌كه‌ن، ده‌ڵێ: دڵنیابن به‌شی كوردی داده‌مه‌زرێ و كه‌سیش ناتوانێ دژی بوه‌ستێ"5".
له ساڵی خوێندنی 1958- 1959 به‌شی زمانی كوردی له زانكۆی به‌غدا كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستا عه‌بدولجه‌بار عه‌بدوڵا، پاشان گوتبووی ئێوه نابێ ته‌نیا به به‌شی زمانی كوردی ڕازی بن، ده‌بێت داوای زانستگهیهكی كوردیش بكه‌ن"6"، له كاتێكدا له ساڵی 1970 ویسترا به‌شی كوردی له زانكۆی تاران بكرێته‌وه، حه‌مه‌ڕه‌زا شا ڕێی نه‌دا'7'. بۆیه پێویسته ڕۆڵی جوامێرانه‌ی ئه‌و دكتۆره عه‌ره‌به له‌به‌رچاو بگیرێ كه ڕۆڵی گه‌وره‌ی له كردنه‌وه‌ی به‌شه‌كه‌دا بووه.
هه‌ر له‌باره‌ی به‌شی كوردی له كولێجی زمانی زانكۆی به‌غدا كه ساڵانێكی دواتر كرایه‌وه. د. عادل گه‌رمیانی حه‌وت ساڵ سه‌رۆكی به‌شه‌كه بووه، دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق ده‌ڵێ: د. ڤیاو ناوێك كه ڕاگری كولێژهكه بوو، عه‌ره‌بی سوننه بوو زۆر هاوكاری كردین له كردنه‌وه و مانه‌وه‌ی به‌شه‌كه، به‌ڵام له ماوه‌ی ئه‌و حه‌وت ساڵه‌دا نوێنه‌رێكی حزبه كوردستانییه‌كان سه‌ردانیان نه‌كردین، له كاتێكدا چه‌ندان یاداشتمان بۆ نووسین.
*جه‌نه‌راڵ سوختین:
دوای شه‌ڕی ئێران و ڕووسیا له ساڵی 1828ـ1829 كاتێك شاری ئه‌رده‌بیلی ئێران ده‌كه‌وێته ده‌ست ڕووسه‌كان، له كتێبحانه‌ی شاره‌كه‌دا كتێبی شه‌ره‌فنامه ده‌بینن كه به واژووی نووسه‌ره‌كه‌ی پێشكه‌شی كتێبخانه‌كه كراوه، كتێبه‌كه ده‌گوێزنه‌وه بۆ كتێبخانه‌ی پترسبورگی پایته‌ختی ئه‌وكاته‌ی ڕووسیا، زانایانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ڕوسیا پێی سه‌رسام ده‌بن، ئه‌و هه‌موو زانیارییه به‌سووده‌ی تێدایه، پاشان پرۆفیسۆر (شارمووا) وه‌ریده‌گێڕێته سه‌ر زمانی فڕه‌نسی له چوار به‌رگدا، له ساڵانی 1868 تا 1875 به‌رگه‌كانی بڵاو كراوه‌ته‌وه، پاشان یه‌كه‌م تێكستی شه‌ره‌فنامه به‌ژێرنووسی كوردی له‌لایه‌ن ئه‌ی لێرخ ناوێكه‌وه بڵاو كرایه‌وه، له ساڵانی 1856 و 1858 دواتر زانایان بریزن و دیتیل ڕاسپێران بۆ فێربوونی زمانی كوردی له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیای زانستی سۆڤێتییه‌وه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كه‌س جگه له كورد، فێری زمانی كوردی ببن، پاشان ژابهی كۆنسوڵی ڕووسیا له ئه‌رزڕۆم (ساڵانی 1848 تا 1866) به‌هاوكاری كۆمه‌ڵێك كورد فه‌رهه‌نگی ڕووسی و فڕه‌نسی كوردی بڵاو كرده‌وه، ده‌توانین بڵێین شه‌ره‌فنامه هه‌وێنی گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌و هه‌موو ده‌سكه‌وته‌ی زمانی كوردی بوو كه له ڕووسیا و ئه‌كادیمیاكانی ڕووسیا په‌ره‌ی پێ درا، پاشان خوێندنی زمانی كوردی، له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتناسی زانستگه‌كانی ڕووسدا كرایه‌وه، چه‌ندان كه‌س دكتۆرایان تێدا وه‌رگرت"8".
*نیلسۆن ماندێلا
ئه‌م پیاوه ساڵی 1918 له گوندێكی ئه‌فریقای باشوور له دایك بووه، هه‌ر له منداڵییه‌وه دژی سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستی (ئه‌پارتاید) بووه، تا دووری ده‌خه‌نه‌وه بۆ دوورگه‌ی ڕۆبیین، 37 ساڵ له گرتووخانه‌دا ده‌باته سه‌ر، پاشان ئازاد ده‌بێت، به‌رئه‌نجامی هه‌وڵ و هه‌ڵوێسته یهكسانییهكانی دژی ڕه‌گه‌زپه‌رستی، ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌فریقای باشوور ساڵانی (1999-1992)، له ماوه‌ی ژیانی تێكۆشانیدا 250 خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه، هه‌ڵگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتییه له ساڵی 1993. هه‌ر له ساڵی 1993دا توركیا بانگی ده‌كات بۆ وڵاته‌كه‌ی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئه‌تاتورك، به‌توندی داواكه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و گوتی: من ناچم بۆ وڵاتێك كه‌مینه‌یه‌ك به ناوی كورد بچه‌وسێنێته‌وه و سیاسه‌تی جیاكاری له‌گه‌ڵ كورددا جێبه‌جێ بكات، هه‌روه‌ها كاتێك وڵاته‌كه‌ی كۆتایی به‌سیاسه‌تی (ئه‌پارتاید) هێنا و ئازاد كرا گوتی: ئازادیی ته‌واومان وه‌ده‌ست نه‌هێنا، چونكه هێشتا براكانمان له فه‌له‌ستین و كوردستان سه‌ربه‌خۆییان وه‌رنه‌گرتووه،"9".
د. سیبۆلیلا نه‌وه‌ی ماندێلا دوای به‌شداریكردنی له دووه‌م كۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی هه‌ولێر، سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و گوتی: ماندێلا هه‌میشه گه‌لی كوردی به به‌شێك له خۆی زانیوه، دوای ئازادبوونمان گوتوویه‌تی، ئازاد نابین تا گه‌لی كوردیش له كوردستان ئازاد نه‌بێت"10". وه‌رنه‌گرتنی خه‌ڵاته توركییه‌كه‌ی ماندێلا، كاربه‌ده‌ستانی توركیای تووڕه كرد، وه‌ك هه‌واڵێكی گه‌وره له دنیادا ده‌نگی دایه‌وه و هێنده‌ی تر كوردی له دنیادا ناساند. ماندێلا ساڵی 2013 كاتێك گیانی سپارد له شاری جۆهانسبێرگ نێژرا'11". ژماره‌یه‌كی بێ‌شومار له سه‌ركرده و كه‌سانی ناوداری دنیا، به‌شداریی ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمه‌كه‌یان كرد.
سه‌رچاوه‌كان:
1- بڕوانه دانشنامه ازاد، ویكیپدیا به‌فارسی، په‌یجی تاریخ الكرد، وحچاره الكردستان.
2-بڕوانه وتارێكی د.حیلمی ڕه‌سووڵ ڕه‌زا، 28\1\2023.
3- بیره‌وه‌ریه‌كانی مووسا عه‌نته‌ر، سایتی kurdstan,presss وتارێكی تۆماركراوی ده‌نگی له ڕۆژی 16\12\2022.
4- بڕوانه به‌بۆنه‌ی ئاهه‌نگی 50 ساڵه‌ی كردنه‌وه‌ی به‌شی كوردیی زانستگه‌ی به‌غدا، وتارێكی جه‌مال نه‌به‌ز، پاشكۆی ڕووداو، ژماره 16\11\2009,.4,5,6,7- بڕوانه یادنامه‌ی جه‌مال نه‌به‌ز، باسنامه و به‌سه‌رهاتم، كتێبی دووه‌م، چاپی دووه‌م ڕێكخراوی ڕۆشنبیری جه‌مال نه‌به‌ز 2022.
8- بڕوانه مێژووی كورد و كوردستان له توێژینه‌وه‌ی زانایانی ڕووسدا، ئه‌سعه‌د ڕه‌شیدی، سایتی په‌یسه‌ر پلێس، 4\11\2019.
9- وتاری نه‌وه‌ی ماندێلا له كۆڕبه‌ندی دووه‌می ئاسایشی هه‌ولێر، ڕۆژی یه‌كی ئاداری 2023.
10- بڕوانه نیكسۆن ماندێلا ئینسكلۆپیدیای ئازاد.
11- بڕوانه واڵی رووداو ڕۆژی 2/3/202