ئیتر كولتووره، وێڕاى جوانییه‌كانى كولتوور و پێدانى ڕه‌نگ و سیمای جۆراوجۆر به نه‌ته‌وه‌كان و ناساندنیان به یه‌كتر تا ئاستى بوون به ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌كان، ده‌كرێت "ئیتر كولتووره" وه‌ك ده‌سته‌واژه‌ى پاساو هێنانه‌وه پێناس بكرێت له‌و چوارچێوه‌یه‌ى كه نه‌ته‌وه‌كانى پێ له قاڵب دراوه، به مه‌رجێك ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه به زیانى نه‌ته‌وه و مرۆڤایه‌تیدا بشكێته‌وه، به جۆرێك هه‌ركات باس له كه‌مكردن یا زیادكردنێك بۆ كولتوور بكرێت، ڕه‌نگه بكه‌وێته چوارچێوه‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئینتیما و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌و ڕه‌نگه‌ى كه له باپیرانمانه‌وه بۆ باوان و ئێمه ده‌ستاوده‌ست كراوه، به‌و واتایه‌ى ئێمه هۆكارى سه‌رلێشێوانى نه‌وه‌كانى داهاتوو بین و تۆمه‌تبارى كاڵ بوونه‌وه‌ى كولتوورى نه‌ته‌وه‌كه‌مان بین.
لێره‌وه ئاره‌زوو ده‌كه‌م تێهه‌ڵكێشییه‌ك له ته‌ندروستبوونى جه‌سته و كولتوورى به‌رگپۆشینى نه‌ته‌وه‌كه‌م وه‌ك كوردێك گه‌نگه‌شه بكه‌م و ئه‌وه بگێڕمه‌وه كه چۆن ئه‌و كولتووره‌ى بۆم ده‌ستاوده‌ست كراوه، چى لێ ده‌بینم و بۆچى وا نه‌خشێنراوه، باس له به‌رگى كوردى پیاوان ده‌كه‌م، باس له‌و سیمبۆله‌ى كه له سه‌رانسه‌رى دنیا ئێمه‌ى كوردى پێ ناسێنراوه، باس له جامانه و پشتێنى چه‌ند پێچى و كڵاشى كورده‌وارى ده‌كه‌م، هه‌موو ئه‌مانه چۆن باپیرانمى قایل كردووه كه ئه‌م جۆره به‌رگه ته‌ندروست و دروست بووه تا ئاستی بوون به ناسنامه.
نه‌ته‌وه‌ى كورد به‌و ژماره‌یه‌ى كه بوونى هه‌بووه له سه‌ده‌كانى ڕابردوو به‌پێى جیۆگرافیاى ناوچه‌كه نیشته‌جێى چیاكان بووه، ئاماژه به چیا سه‌ركه‌شه‌كانى كوردستان ده‌كه‌م، باس له هاوسه‌نگى سروشت و ده‌ركه‌وتنى وه‌رزه‌كانى ساڵ به ڕوونى و نزمى پله‌كانى گه‌رمــاو ژینگه‌ى ساردى ناوچه‌كه ده‌كه‌م، هه‌موو ئه‌مانه ده‌كرێت هۆكار و پاڵنه‌ر بووبن بۆ به‌رده‌وامیدان به‌و به‌رگه‌ى كه رۆژانه له دێڕزه‌مانه‌وه به‌كار هاتوون، وێڕاى پێدانى سیماى كوردبوون هاوكات تاكى كوردى له به‌رگێكى ته‌ندروستدا پاراستووه، جامانه كه‌له‌ى سه‌رى پاراستووه به ته‌واوى ئه‌ندامه هه‌ستیاره‌كانى، پشتێنى چه‌ند پێچى تا ئاستێكى به‌رچاو ناوچه‌ى سك و هه‌ناوى له سه‌رماى سه‌ختى ناوچه‌كه پاراستووه، تایبه‌تمه‌ندى نه‌رمى كڵاشى كوردى ڕه‌نگه كه‌مترین ئازارى پشتى له‌گه‌ڵ بووبێ و بێ گوێدانه ئه‌سته‌مییه‌كانى ئاماده‌كردن و چنینى ئه‌و جۆره كه‌وشه كه هه‌رده‌م وه‌ك پارچه‌یه‌كى گرنگى ئه‌و به‌رگه كوردییه بووه.
"لێره‌وه لێكدانه‌وه و ئاماژه‌كان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن مانه‌وه‌ى كولتوور له نموونه‌ى به‌رگى كوردییه‌وه پێوه‌سته به گرنگى بوونى ئه‌و كولتووره بۆ مانه‌وه و پاراستنى مرۆڤه‌كان خۆیان، نه‌ته‌وه‌ى كورد وه‌ك نموونه".
كه‌واته بۆ ده‌بێ كولتوور بكرێت به بیانوو و ده‌سته‌واژه‌ى "ئیتر كولتووره" وه‌ك ئیلزامكردن به‌كار بێت، بۆ نه‌توانم من بڕیارى ته‌وقه‌نه‌كردن و ماچ نه‌كردن له ڕوو بده‌م بۆ خۆشى و ناخۆشییه‌كان، بۆ نه‌توانم بڕیارى خۆبه‌دوورگرتن نه‌ده‌م له كۆمه‌ڵگه؟ له كاتێكدا من له سه‌رده‌مێك ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌م كه ئه‌نجامدانى هه‌موو چه‌مكێكى كولتوور (وێڕاى پێناسكردنم پێى) له زیانى گیانیم ده‌كه‌وێته‌وه، ته‌وقه و ماچكردنێك قورس‌تر له پژمه و كۆكه دابنرێت له فه‌رهه‌نگى پزیشكى نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان، چ جـــــاى په‌تایه‌ك میوانت بێت، هاوشێوه‌ى "په‌تاى كۆڕۆنــــــا" كوشنده بێت.
كۆڕۆنــــــایه‌ك زیاتر له دوو ملیۆن و نیو مرۆڤى تووشبووى هه‌بێت، بكوژى نزیك له 200 هه‌زار كه‌س بێت، بۆ ده‌بێت كولتوور بكه‌م به پردێك بۆ پتر گواستنه‌وه و له‌ده‌ستدانى خۆشه‌ویستانم، بۆ كولتوورێكى نوێ بۆ خۆپارێزى و مرۆڤـــ دۆستى نه‌چنینه‌وه؟
باس له به‌رپرسیاریه‌تى تاك ده‌كه‌م، لێره به‌دواوه من ژیان و كولتوور به دروشمى "به ته‌وقه و مــاچ ئێوه‌م خۆش ناوێت، به‌ڵكو له دڵه‌وه ئێوه‌م ده‌وێت" پراكتیزه ده‌كه‌م.
لێره به‌دواوه وه‌ك تاكێك وا ڕه‌فتار ده‌كه‌م، هه‌رگیز شوێنى جه‌نجاڵ ناكه‌م به وێستگه‌ى چوونم بۆى (نابم به به‌شێك له چاوپێكه‌وتنى به كۆمه‌ڵ و پرسه و بۆنه‌كان)، كات به‌سه‌ربردنم له چه‌قى شار نابێت، ده‌شت و دۆڵ و چیا هه‌ڵده‌بژێرم، خاوێنى پێشینه‌ى هه‌نگاوه‌كانم ده‌بێت له ده‌سته‌كانم بگره تا ده‌وروبه‌رم، ژینگه‌ى كاركردنم به كه‌مترین به‌ركه‌وتن ده‌هێڵمه‌وه، ژیانى كه‌سانى به‌ساڵاچوو خاوه‌ن نه‌خۆشیى درێژخایه‌ن ناخه‌مه مه‌ترسییه‌وه و خوێندنى دوورمه‌ودا به هه‌ند وه‌رده‌گرم، وه‌ك مامۆستا كارى ڕژد بۆ سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌كه ده‌كه‌م و وه‌ك قوتابى به‌رپرسیاریه‌تى فێربوونى خۆم له ئه‌ستۆ ده‌گرم.
بۆیه ده‌كرێت ده‌سته‌واژه‌ى "چى بكه‌م؟ ئیتر كولتووره"، جارێكى تر له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى شارستانى و بۆ ئێسته و داهاتوو دابڕێژرێته‌وه كه له قازانجى مرۆڤایه‌تیدا بێت و ناسنامه‌ى كوردبوونمان پتر به دنیا بناسێنێت.