ترس له كوشنده‌یی په‌تای كۆرۆنا گۆڕانكاری له كولتووری ته‌واوی میله‌تان كرد، نه‌بوونی چاره‌سه‌ر و پێكوته‌ی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا هیچ ڕێچاره‌یه‌كی له ده‌ستی پسپۆڕانی ته‌ندروستی نه‌هێشته‌وه جگه له رێنوێنی‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی ته‌ندروستی به مه‌به‌ستی خۆپارێزی له تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا. رێنوێنییه‌كان چه‌ندان خاڵ له‌خۆ ده‌گرن كه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه‌ی پێ كردوون كه گرینگ‌ترینیان به كارهێنانی ده‌مامكه. ده‌مامك وه‌ك پێویستییه‌كی ته‌واو گرنگ به‌كار دێت له ڕێگریكردن له چوونه ناوه‌وه‌ی هه‌ر زینده‌وه‌رێكی زیانبه‌خش وه‌ك ڤایرۆسی كۆرۆنا به ڕێی ده‌م و كونی لووتدا، كه ده‌كرێت له مرۆڤــدا به‌هاوشێوه‌ی پێست به‌راورد بكرێت كه به به‌شێكی سه‌ره‌كی سیستمی به‌رگری له‌ش داده‌نرێت له پارێزگاریكردن له ته‌واوی جه‌سته له هه‌ر فشارێكی ده‌ره‌كی.
ئهوهمــــان بیر نه‌چێت كولتووری كوردیمان ته‌واو ده‌وڵه‌مه‌نده به هه‌نگاوی خۆپارێزی، تاكی كورد هه‌رده‌م خۆی پاراستووه به‌رانبه‌ر به‌و ژینگه‌یه‌ی كه تێیدا ژیاوه، له جامانه و پشتێنی كوردیی باپیرانمان یا لچكی كراسی كوردی داپیرانمان كه وه‌ك ئامرازێكی خۆپارێزی ده‌م و لووتی پێ داپۆشراوه له كاتی گڕه‌ی گه‌رما و بای پڕ له تۆز و خۆڵ، یا ورده پووشی دورنهی ده‌غڵ تا زیان به ڕێڕه‌وی هه‌ناسه‌یان نه‌گات.
ئێسته به‌كارهێنانی ده‌مامك بووه به پێویستی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتییان و چه‌ندان په‌تای هاوشێوه به‌ر له بوونی په‌تای كۆرۆنا، وه‌ك ئه‌نفله‌وه‌نزای ئیسپانی و ئاسیایی، له داهاتوودا به‌رده‌وامی به به‌كارهێنانی ده‌مامك بدات و چه‌ندان كولتوور لێره به‌دواوه به‌ره‌وه نه‌مان بچن وه‌ك ته‌وقه‌كردن، بۆنه و جه‌نجاڵی. لێره‌دا گرنگه ئه‌وه بڵێین خستنه بازاڕی چه‌ندان جۆر ده‌مامك (ده‌مامكی پزیشكی، ئیسفه‌نجی، قوماش، FFP1 و KN95) تا چ ئاستێك خزمه‌ت به ئامانجه گه‌وره‌كه ده‌گه‌یه‌نێت كه هاووڵاتییان ده‌مامك به‌رده‌وام به‌كار بهێنن له شوێنێك كه به‌ركه‌وتنی تێدایه، به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبوون بۆ نزمترین ئاست.
له دوای چنگ كه‌وتنی ده‌مامكی گونجاو بۆ خۆپارێزی، ده‌كرێت ئه‌و پرسیاره بكه‌یت كه ئایا له شێوازی به‌كارهێنانی ده‌مامك خۆت نابیت به هۆكارێك بۆ بڵاوبوونه‌وه یا تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنـــــا؟ به‌ڵێ ده‌كرێت، وێڕای به‌كارهێنانی ده‌مامك به هۆی ئه‌نجامدانی چه‌ندان هه‌ڵه‌ی كوشنده كه لێی بێ ئاگایت، هۆكار بێت له به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا.
چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له كاتی به‌كارهێنانی ده‌مامك چ له‌كاتێك تۆ كه‌سێكی هه‌ڵگر به ڤایرۆسی كۆرۆنا بیت و كه‌سانی ده‌ورت بپارێزی له پژمه و ده‌نكۆڵه‌ی پڕ له ڤایرۆس، یا به پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵی پاراستنی ته‌ندروستی خۆت بده‌یت له كه‌سانێك ڕه‌نگه هه‌ڵگر یا تووشبووی ئه‌م په‌تایه گوازراوهبن. بیرۆكه‌ی به‌كارهێنانی ده‌مامكی پزیشكی له ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان، بریتییه له پارێزگاریكردن له ته‌ندروستیی نێوان پزیشك یا كارمه‌ندی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ نه‌خۆش له ئه‌گه‌ری بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر ته‌نێكی نامۆ به جه‌سته‌ی مرۆڤـــ له ڕێی پرژه‌ی ده‌م و لووته‌وه، هه‌مان ڕێ به‌كار هاتووه له‌و وڵاتانه‌ی كه ژینگه‌یه‌كی ناته‌ندروست و پیسیان هه‌بووه له دووكه‌ڵ و گازی ژه‌هراوی له هه‌وای ناوچه‌كه‌یان، جـــا چ به‌هۆی بێشوماری كارگه پیشه‌سازییه‌كانه‌وه بێت، یان به هۆی جه‌نجاڵی ژماره‌ی دانیشتووان و هۆیه‌كانی گواستنه‌وه بێت كه گازی كوشنده‌ی به هه‌وادا تێكه‌ڵ كردووه.
بۆیه پێویسته بزانین هه‌ركات كه ده‌مامك به‌كار ده‌هێنین، چۆن به دروستی مامه‌ڵه له شێوازی به‌كارهێنانی ده‌كه‌ین و تا ده‌كرێ له چه‌ندان هه‌ڵه‌ی باو خۆمان به دوور بگرین، ده‌بێ به‌كارهێنانی ده‌مامك هێنده ئه‌سته‌م بێت؟ ئاماژه‌پێدان به چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك لێره‌وه دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی ڕۆژانه‌ت بیر ده‌هێنێته‌وه، كه ئه‌مه له‌وه ده‌چێت به‌كارهێنانی هه‌ڵه‌ت بۆ ده‌مامك وه‌ك ئه‌وه بێت كه دهمامكت به‌كار نه‌هێنابێت. لابردنی ده‌مامك له‌سه‌ر ده‌م یا لووت به بیانووی هه‌ناسه‌توندی و له‌بیرچوونه‌وه‌ی گرنگی له داپۆشینی ئه‌م دوو به‌شه كه به سه‌ره‌كیترین دوو به‌شی چوونه ناوه‌وه یا بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنــــــا داده‌نرێت، له‌سه‌ركردنی ده‌مامكی شل به به‌راورد له‌گه‌ڵ پێوانه‌ی ڕووی كه‌سه‌كه، جارێكی تر ئامانج له به‌كارهێنانی ده‌مامك بۆ خۆپارێزی ناپێكێ، به‌ستنی ده‌مامك له‌سه‌ر و چه‌نه‌گه كه ئه‌مه‌ش به‌شی خواره‌وه‌ی ده‌م ته‌واو كراوه ده‌كات به ڕووی ده‌ره‌وه و ئه‌گه‌ری وه‌رگرتن یا بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤایرۆس ته‌واو ئاسان ده‌كات، بوونی چه‌ندان جۆر له ده‌مامك ئێسته له بازاڕه‌كان كه جارێكی تر ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنــــا زیاتر ده‌كات، به تایبه‌ت له‌و جۆرانه‌ی كه ته‌واو تێهه‌ڵكێشی پێوه نابینرێت و ڤایرۆسێكی وردی به‌چاو نه‌بینراو، ئاسان دزه ده‌كات لێوه‌ی و به ئاسانی ده‌گات به ڕێڕه‌وی هه‌ناسه.
دوو هه‌ڵه‌ی باوی تری به‌كارهێنانی ده‌مامك له هه‌ردوو ئاراسته‌ی سه‌روو و خواروو، هه‌روه‌هـــا ڕووی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كه ڕه‌نگه به‌هه‌ڵه له به‌كارهێنانی دووه‌م جار و دواتر لێی بێ ئاگا بیت و هۆكار بێت له تووشبوونت به ڤایرۆسی كۆرۆنــــا، كۆتا هه‌ڵه كه ڕۆژانه دووباره ده‌بێته‌وه، ئه‌ویش ده‌ستلێدان له ده‌مامك به بیانووی جووڵه و لاچوونی له‌سه‌ر ده‌م و لووتدا كه ئه‌مه له خۆیدا ڕێ خۆش ده‌كات بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنــــا به ڕوودا، هه‌روه‌ها گه‌یشتنی به ده‌سته‌كان و هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك كه بێ ئاگایت له ئه‌نجامدانی، وه‌ك ده‌ستلێدان له چاو و لووت، جارێكی تر ده‌مامك و هه‌ڵه به‌كارهێنانی، هۆكار ده‌بێت له تووشبوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌ی ڤایرۆسی هاوشێوه‌ی كۆرۆنــــــا.