له گه‌رمه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جیهانی به‌رانبه‌ر به كۆرۆناڤایرۆس، ململانێی واشنتن-تاران له‌سه‌ر خاكی عێراق و هاڕه‌كردنی نرخی نه‌وت له بازاڕ، عێراق ده‌سته‌ویه‌خه‌ی ته‌نگژه‌یه‌كی تره، كه ئه‌ویش ماراسۆنی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێیه له به‌غدا. پاش شكستهێنانی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی و كشانه‌وه‌ی له ٢/٣/٢٠٢٠، سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح له ١٦/٣/٢٠٢٠ عه‌دنان زورفی كاندید كرد بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق. به‌پێی به‌ندی (٧٦/سێیه‌م و چواره‌م) له ده‌ستوور، پاڵێوراوی نوێ (٣٠) ڕۆژ ده‌رفه‌تی هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی متمانه‌ی كابینه و پرۆگرامی حكوومه‌ته‌كه‌ی له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا.
به‌هۆی ململانێی توندی نێوان لایه‌نه شیعه‌كان، ئه‌و لیژنه حه‌وت كه‌سییه‌ی كه دانرابوو، نه‌یتوانی له‌سه‌ر كه‌سێك ڕێك بكه‌وێت وه‌ك كاندیدی هه‌موو لایه‌نه‌كان، بۆیه له دواساته‌كانی ماوه‌ی یاساییدا، زورفی به پاڵپشتی سه‌رۆك كۆمار و سائیروون و نه‌سر بازه‌كه له‌سه‌ر شانی نیشته‌وه، ئه‌مه‌ش دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆی پێشوو بوو بۆ ده‌ستنیشانكردنی عه‌لاوی. وه‌ك نه‌ریتێكی ڕۆیشتوو له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، جاران كاندیده‌كانی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران پتر له مه‌تبه‌خی سیاسی ئێران ده‌رده‌چوون و له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاشه‌وه په‌سند ده‌كران، به‌ڵام پێ ده‌چێ ئه‌مجاره بابه‌ته‌كه پێچه‌وانه‌وه بووبێته‌وه و زورفی پتر به‌رهه‌مهاتووی مه‌تبه‌خی ئه‌مه‌ریكییه و ڕه‌نگه دواجار له‌لایه‌ن ئێرانیشه‌وه په‌سند بكرێ.
ئێسته وا هه‌ست ده‌كرێ بژارده‌ی ئێران هێشتنه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بێت و له دوا سه‌ردانی عه‌لی شه‌مخانیش بۆ به‌غدا ئه‌مه‌یان به گوێی لایه‌نه سیاسییه شیعه‌كاندا چرپاندبوو، به‌ڵام وا دیاره ئه‌م سیناریۆیه نه‌یتوانیبێ پاڵپشتیی پێویست به ده‌ست بهێنێت، به‌تایبه‌ت كه مه‌رجه‌عییه‌تی شیعه خوازیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی بوو و پێ ناچێت لایه‌نه شیعه‌كان بتوانن له‌و چوارچێوه‌یه ده‌ربچن. هه‌روا پاش تیرۆری قاسم سلێمانی وا دیاره مه‌له‌فی عێراق له سوپای قودسه‌وه گوستراوه‌ته‌وه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ته‌كه‌ی ڕۆحانی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئێسته شه‌مخانی به‌رپرسه له‌و مه‌له‌فه، هه‌ربۆیه هه‌ست ده‌كرێ جووڵه‌كانی ئێران لاوازتره له جاران و نه‌یتوانیوه له‌م دۆخه‌ی ئێسته یه‌كده‌نگیی له نێوان لایه‌نه شیعه‌كاندا دروست بكات. ئه‌مه‌ش وایكردووه ناوماڵی شیعه زیاتر له جاران په‌رشوبڵاو بێت، كه له پرۆسه‌ی كاندیدكردنی عه‌لاوی و شكستهێنانی و پرۆسه‌ی ناولێنانی زورفی به ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت.
زورفی كه ئێسته سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌سره، به سیاسییه‌كی ماكیاڤیلیست و پراگماتی ناسراوه و پێشتر دووجار پارێزگاری نه‌جه‌ف و جێگری هه‌واڵگریی وه‌زیری ناوخۆ و په‌رله‌مانتار بووه و له هه‌ندێ فایلی گه‌نده‌ڵییه‌وه گلاوه، به‌ڵام دواتر دادگا بڕیاری بێتاوانیی ده‌ركردووه. ناولێنانی زورفی كاردانه‌وه‌ی جۆراجۆری لێ كه‌وته‌وه. لایه‌نه شیعه‌كانی نزیك له ئێران وه‌ك هاوپه‌یمانیی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و نوجه‌با و حزبوڵا هه‌ر له یه‌كه‌م ساته‌وه دژایه‌تی خۆیان بۆ پاڵاوتنی زورفی ده‌ربڕی و ڕۆژانی داهاتوو زیاتر ئه‌وه ڕوون ده‌كه‌نه‌وه، كه ئایا ئه‌م دژایه‌تییه ڕاسته‌قینه‌یه یا ته‌نیا بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی زیاتر یا به‌بازاڕكردنی زورفییه به شه‌قامی ناڕازی. هه‌روا ڕه‌وتی حیكمه‌ش پرۆسه‌كه‌ی به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور ناو بردووه و پاڵپشتیی ناكات. كه‌مپی نزیك له ئێران هۆكاری دژایه‌تی خۆیان بۆ زورفی زیاتر بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كه زورفی سه‌ر به ئه‌مه‌ریكایه و دژی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له عێراق، ده‌ستی هه‌بووه له گڕتێبه‌ردانی كونسوڵگه‌ی ئێران له نه‌جه‌ف و هه‌روا دژی لێدانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له عێراق، كه ئه‌مانه‌ش ده‌توانن ڕێگر بن له به‌یه‌كگه‌یشتنی ئه‌و لایه‌نانه و عه‌دنان زورفی.
له‌ناو لایه‌نه سوننه‌كانیش، تا ئێسته حه‌لبووسی پشتیوانی لێ كردووه و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕیوه له كاندیدكردنی زورفی. له‌باره‌ی هه‌ڵویستی ئه‌مه‌ریكاش مایك پۆمپیۆ له تویتێكدا ده‌ڵێ "عێراقییه‌كان حكوومه‌تێكیان ده‌وێت كه سه‌روه‌ری وڵات بپارێزێت و پێداویستییه زه‌رووره‌كان دابین بكات و به دوور بێت له گه‌نده‌ڵی و پاراستنی مافی مرۆڤ. ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییانه بخاته سه‌رووی ئه‌وله‌ویاتی خۆی، ئه‌وا پاڵپشتی ئه‌مه‌ریكا و نێوده‌وڵه‌تی به ده‌ست ده‌هێنێت". ئێران تا ئێسته به فه‌رمی هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر ئه‌م ناولێنانه ڕانه‌گه‌یاندووه، هه‌ربۆیه پێ ناچێت زۆر پێی دڵخۆش بن، به‌تایبه‌ت كه هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كانی نزیك له ئێران تا ئێسته ئه‌رێنی نییه، به‌ڵام ناكرێ ئه‌مه هه‌ڵوێستی كۆتایی بێت و گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی ڕۆژانی داهاتوو ئه‌م بابه‌ته یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی كوردیش، ئه‌وه‌ی كه تا ئێسته هه‌یه هه‌ڵوێستێكی فه‌رمی و ڕوونیان ڕانه‌گه‌یاندووه و پێش ڕووداوه‌كان ناكه‌ون و ئێسته دژایه‌تی ناكه‌ن و چاوه‌ڕوانی ڕه‌وتی ڕووداوه‌كان و گفتوگۆكانی ڕۆژانی داهاتووی نێوان زورفی و لایه‌نه كوردییه‌كان ده‌كه‌ن.
هه‌روا ئه‌گه‌ر لایه‌نه شیعه‌كان كۆده‌نگ نه‌بن له‌سه‌ر زورفی، پێ ناچێت لایه‌نه كوردییه‌كانیش زۆر به گه‌رمی به ده‌میه‌وه بچن. وه‌ك له ئه‌زموونی عه‌لاویدا بینیمان، كورد توانییان هاوهه‌ڵوێست بن و پێ ده‌چێ ئه‌م ستراتیجه له‌باره‌ی زورفیش به‌رده‌وام بێت. زورفی له یه‌كه‌م ئاخاوتنی خۆی له ئێواره‌ی ڕۆژی ١٧/٣/٢٠٢٠ هه‌ندێ ئاماژه‌ی ئه‌رێنی بۆ كورد نارد، باسی له چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد و پابه‌ندبوونی خۆی به‌و ڕێككه‌وتنانه ده‌ربڕی كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عه‌بدولمه‌هدیدا كراون، هه‌روا به ئه‌رێنیش باسی له پێشمه‌رگه كرد. ئه‌زموونی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاویش له چۆنێتی هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ كورد، ئه‌و وانه‌یه‌ی فێری زورفی كردووه كه لانیكه‌م له‌م قۆناغه‌دا دۆستایه‌تی كورد هه‌ڵبژێرێت، هه‌رچه‌نده مه‌رج نییه له داهاتوودا زۆر پێوه‌ی پابه‌ند بێت، هوه‌ك چۆن پێشینانی زورفیش هه‌ر وایانكردووه.
ئه‌گه‌ر زورفی له بازنه‌ی بیروبۆچوونه‌كانی عه‌بادی هاوپه‌یمانیدا بجووڵێته‌وه، ئه‌وا پێ ناچێت تێڕوانینی له‌سه‌ر كورد زۆر ئه‌رێنی و دڵخۆشكه‌رانه بێت و ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ته‌واوكه‌ری هه‌مان سیاسه‌ته‌كانی عه‌بادی بێت، ئه‌وا ده‌توانێ ببێته مه‌ترسی رژد له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، بۆیه كورد ده‌بێ له‌مباره‌یه‌وه زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زورفیدا بكات. نزیكبوونی زورفی له ئه‌مه‌ریكا و دووربوونی له ئێران، مه‌رج نییه هه‌موو كات به ئاماژه‌یه‌كی ئه‌رێنی بۆ كورد له قه‌ڵه‌م بدرێت، وه‌ك چۆن له ئه‌زموونی عه‌بادیدا بینیمان.
ئێسته به سه‌رنجدان به‌و كێشه و گرفتانه‌ی كه له به‌رده‌م زورفیدا هه‌ن وه‌ك په‌تای كۆرۆناڤایرۆس، دابه‌زینی نرخی نه‌وت و كێشه ئابوورییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان، ناڕه‌زایی شه‌قام، به‌رده‌وامیی ململانێی تاران-واشنتن له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی عێراق، هه‌ڵوێستی به‌شێك له لایه‌نه شیعه‌كان له دژایه‌تیكردنی زورفی و داخوازییه‌كانی كورد و سوننه، پێ ناچێت ماراسۆنی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق به‌و ئاسانییه له كه‌نارێكی ئارام‌دا له‌نگه‌ر بگرێت.