(ئه‌و میله‌ته‌ی رابردووی خۆی نه‌زانێت، داهاتووشی نییه) میخایل لۆمانۆسۆف رووناكبیری گه‌وره‌ی رووس.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه و دیكۆمێنته مێژووییه‌كان، سه‌ره‌تای پێوه‌ندییه‌كانی كورد و رووس ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می شه‌ڕه‌كانی نێوان قه‌یسه‌ر و ئیمپراتۆرییه‌تی رووسیا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ئیمپراتۆرییه‌تی سه‌فه‌وی و عوسمانییه‌كان. به بڕوای كوردناسی به‌ناوبانگی رووس تاتیانه ئه‌ریستۆڤه كه له په‌رتووكی كوردی زه كه‌ڤكازیا (كورده‌كان ئه‌ودیوی قه‌فقازیا) ئاماژه‌ی پێ كردووه، یه‌كه‌مین دیكۆمێنتی یاسایی له‌باره‌ی بوونی كورد له ناو ئیمپراتۆرییه‌تی رووسیادا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌یماننامه‌ی گوڵستانی ساڵی ١٨١٣ زاینی نێوان ئیمپراتۆرییه‌تی رووسیا و سه‌فه‌وییه‌كان، هه‌روه‌ها په‌یماننامه‌ی توركمانی ساڵی ١٨٢٩ نێوان ئیمپراتۆرییه‌تی رووسیا و عوسمانییه‌كان. به‌گوێره‌ی په‌یماننامه‌ی گوڵستان مافی نیشته‌جێبوون دراوه به نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی بژین له‌ناو خاكی ئیمپراتۆرییه‌تی رووسیادا.
له یه‌كه‌مین سه‌رژمێری دانیشتووانی ئیمپراتۆرییه‌تی رووسیا له ساڵی ١٨٩٧ كورده مسوڵمان و ئێزیدییه‌كان ژماره‌یان ٩٩٤٤٩ كه‌س بووه. له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ٢٠ كورد له ناو ئیمپراتۆرییه‌تی رووسیا به‌ره‌سمی وه‌ك یه‌كێك له نه‌ته‌وه زۆرینه‌كانی ناو ئیمپراتۆرییه‌تی رووسیا هه‌ژمار كران. له‌مباره‌یه‌وه چه‌تۆیێڤ له په‌رتووكه پڕبایه‌خه‌كه‌ی خۆی به ناوی (مێژووی پێوه‌ندییه‌كانی رووسیا و كورد) باس له پێدانی ره‌گه‌زننامه‌ی نیشته‌جێبوونی بۆ یه‌كه‌مین جار له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆرییه‌تی رووس به ٤٠٠ خێزانی كورد ده‌كات له ساڵانی نێوان ١٨٠٥ بۆ ١٨١٣. دواتر هه‌زار خێزانی تری كورد له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێران و ٢٥٠ خێزانی تری سه‌ر سنووره‌كانی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانییه‌كان مافی نیشته‌جێبوونیان له ناوچه‌كانی ناگۆرنی كاره‌باخ پێ درا.
كوردانی سۆڤیه‌ت به‌و كورده نیشته‌جێبوو و له‌دایكبووانه‌ی ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆرییه‌تی رووسیا و یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو، هه‌روه‌ها وڵاتانی یه‌كێتی ده‌وڵه‌تانی سه‌ربه‌خۆی ئێسته‌دا ده‌گوترێت. ژماره‌ی دیاریكراوی كوردانی سۆڤیه‌ت له‌به‌ر زۆر هۆكاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، (ئه‌سیمیله‌یشن و راگواستن) كه كوردانی سۆڤیه‌ت رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه، له به‌رده‌ست نییه.
به‌گوێره‌ی چه‌ند داتایه‌كی نافه‌رمی كوردانی سۆڤیه‌ت ٪٢ كوردانی ھه‌موو دنیا پێكده‌ھێنن. زۆرجار ئه‌وان به گرینگ‌ترین و مێژوویی‌ترین دیاسپۆرای كورد له دنیادا ھه‌ژمار ده‌كرێن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به ناوچه‌یه‌كی فراوانی زۆربه‌ی وڵاتانی سۆڤیه‌تی كۆندا بڵاو بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام كوردانی سۆڤیه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دابه‌شی سه‌ر چوار به‌ش ده‌كرێن:
١- كوردانی توركمانستان، دێرینترین دیاسپۆراكانی كوردان، نزیك ٣٠٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر روویان له‌و ناوچه‌یه كردووه كه ئه‌مرۆ به توركمانستان ناسراوه. ژماره‌یان به ٣٠٠ هه‌زار كورد مه‌زنده ده‌كرا.
دواتر ٩٠٪ ی رووبه‌ڕووی راگواستنی زۆره‌ملێ و به‌شێكیشیان ئاره‌زوومه‌ندانه بوونه‌وه. ژماره‌یه‌كی كه‌می ئه‌و كوردانه له شاره جیاوازه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا ماونه‌ته‌وه و ده‌ژین.
٢- كوردانی ئه‌رمینیا و ناخیچێڤان كه به‌شێكی (ناوچه‌ی ناگۆڕنی كاره‌باخ) و كوردانی جۆرجیا. كورد له‌و ناوچانه له سه‌ده‌كانی ١٨و١٩ په‌یدا بوون، له ساڵی ١٨٠٤ بۆ ١٨١٤ له سه‌رده‌می شه‌ڕه‌كانی ئیمپراتۆریی عوسمانییه‌كانن و رووسه‌كان له كوردستانی باكور ھاتوون. كوردانی ئه‌رمینیا له نێوان ٣٥ بۆ ٤٠ ھه‌زاره، و كوردانی كاره‌باخ نزیكه‌ی ١٠ ھه‌زار كه‌سه.
به‌شه‌كه‌ی تریان كه ده‌كه‌ونه جۆرجیا به‌ھه‌مانشێوه له سه‌ده‌كانی ١٩ و ٢٠ په‌یدا بوون كه به‌شێكیان له كوردستانه‌وه ھاتوون، به‌شه‌كه‌ی تریان كوردی ئه‌رمینیان كه به‌هۆی راگواستنه‌كانی ساڵانی ١٩٣٧ و ١٩٤٤ ستالین چوونه‌ته جۆرجیا. ژماره‌ی كوردانی جۆرجیا ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی به ٤٠ بۆ ٥٠ ھه‌زار كه‌س مه‌زنده ده‌كرێت.
٣- به‌شی سێیه‌میان به‌هه‌مانشێوه له ئه‌نجامی راگواستنه‌كانی ساڵانی ١٩٣٧ و ١٩٤٤ بڵاو بوونه‌ته‌وه به‌ناو زۆربه‌ی وڵاتانی سۆڤیه‌ت له‌وانه رووسیا، كازاخستان، قرغستان، به‌شێكی كه‌میش له ئۆكرانیا و ئۆزپاكستان و بیلارووسیان. به‌گوێره‌ی گوته‌ی كوردانی كازاخستان بێت نزیكه‌ی ٢٠٠ بۆ ٢٥٠ھه‌زار كورد له كازاخستان بوونیان ھه‌یه. ھه‌روه‌ها له‌ناو خاكی رووسیای فیدراڵ به پشتبه‌ستن به سه‌رژمێری ساڵی ٢٠١٠ رووسیا 23 هه‌زار و 232 كه‌س وه‌ك كورد و 40 هه‌زار و 586 كه‌س وه‌ك ئێزیدی خۆیان سه‌رژمێر كردووه. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا به پشتبه‌ستن به دیكۆمێنتێكی ئه‌نجوومه‌نی دوومه‌ی په‌رله‌مانی رووسیا، زیاتر له ٢٥٠ ھه‌زار كورد له‌ناو خاكی رووسیا ده‌ژین.
٤- كوردانی ئازربایجان ھه‌زاران ساڵه له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییه نیشته‌جێن، به‌گوێره‌ی ھه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی مێژووی نافه‌رمی كوردان نزیكه‌ی دوو ھه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌و ناوچه‌یه‌دا ژیاون.
جێی ئاماژه‌یه به‌گوێره‌ی زانیارینامه‌ی سۆڤیه‌تی ساڵی ١٩٣٧ نیوه‌ی زیاتری كوردانی سۆڤیه‌ت له ئازربایجان ده‌ژیان، ئێسته ژماره‌یان زیاتر به نیو ملیۆن مه‌زنده ده‌كرێن، به‌ڵام به‌داخه‌وه كوردانی ئه‌و به‌شه زیاتر له ھه‌موو به‌شه‌كانی تر كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری ئه‌سیمیلاشین. زۆربه‌یان زمان و كولتووری نه‌ته‌وه‌ی خۆیان له بیر كردووه. وه‌ك ده‌گوترێت سه‌رۆكی ئازربایجانیش ئیلخام ئه‌لئێڤ كورده. پاش رووخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت مافی كورد پشتگوێ خرا، ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوی تایبه‌تیان وه‌ك زۆربه‌ی گه‌لانی تری سۆڤیه‌ت به كوردانی سۆڤیه‌ت به‌ره‌وا نه‌بینرا.
كوردانی سۆڤیه‌ت له‌سه‌ر ئاینی مسوڵمان و ئێزیدین، كورده سۆڤیه‌تییه‌كانی نیشته‌جێی جۆرجیا و ئه‌رمینیا و به‌شی زۆرینه‌ی رووسیا له‌سه‌ر ئاینی ئێزیدین، كورده نیشته‌جێبووه‌كانی كازاخستان و قرغستان و ئازربایجان و ئۆزپاكستان و توركمانستان و به‌شێكی رووسیا مسوڵمانن. له سه‌ره‌تای ساڵانی ١٩٩٠ پرسی كوردستانی سوور دووباره زیندوو بووه‌وه، به‌ڵام دواتر ئه‌م پرسه دامركێنرایه‌وه به‌هۆكاری سیاسی ده‌ره‌كی و دژایه‌تییه‌كانی په‌كه‌كه به قسه‌ی وه‌كیل مسته‌فاێڤ. له سه‌رده‌می نوێ‌دا له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ندام په‌رله‌مان له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی رووسیا و ئه‌رمینیا و جۆرجیا به‌شدارن له سیستمی سیاسی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه. له هه‌مان كاتدا فدراسیۆنی كوردانی سۆڤیه‌ت له ساڵی ٢٠١٦ دوای هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆر وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری له كورده نیشته‌جێبووه‌كانی وڵاتانی سۆڤیه‌ت كۆن پێكهاتووه، ده‌ستیان كردووه به چالاكی سه‌ره‌تای له بواری كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیش. راستییه‌كه‌ی ده‌رفه‌تێكی زێڕینه بۆ هه‌رێمی كوردستان، هیچ نه‌بێت بۆ بنیاتنانی پێوه‌ندییه‌كی به‌هێز له رێی ئه‌م فدراسیۆنه‌وه له‌گه‌ڵ كوردانی سۆڤیه‌ت و ئه‌و وڵاتانه.
پاش شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر و هاتنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌ڵشه‌ڤییه‌كان له ساڵی ١٩١٧ تا ئاستێكی زۆر گۆڕانكاری به‌سه‌ر سیاسه‌تی رووسیادا هات. كاتێك شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر سه‌ركه‌وت، له سه‌ره‌تادا یه‌كێك له كاره هه‌ره گرنگه‌كانی شۆڕشگێڕانی سۆڤیه‌ت و لینین كه له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد كردیان، شه‌رمه‌زاركردنی په‌یماننامه‌ی سایكس-بیكۆ ١٩١٦ بوو. له كۆنگره‌ی گه‌لانی رۆژهه‌ڵات له ساڵی ١٩٢٢ له باكۆی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان كه لینین و به‌ڵشه‌ڤییه‌كان په‌سه‌ندیان كرد. كه دواتر دروستبوونی كۆماری كوردستان (كوردستانی سوور) ناسراوه به‌دوای خۆیدا هێنا كه تا ساڵی ١٩٢٩ به‌رده‌وام بوو. هه‌رچه‌نده شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت تا مانه‌وه‌ی لینین له‌ژیاندا رۆڵێكی یه‌كجار گرینگی گێڕا له ژیانی كوردانی سۆڤیه‌ت, له سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤیه‌تدا كوردان رزگاریان بوو له نه‌خوێنده‌واری و دواكه‌وتوویی, هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا كوردانی سۆڤیه‌ت چوونه به‌ر خوێندن له كۆمار و شاره جیاوازه‌كانی مۆسكۆ و لینینگراد و باكۆ و یێریڤان هتد.
له هه‌مان كاتدا رۆژنامه‌ی ریاتازه و رادیۆی ده‌نگی كوردی یێریڤانیان دامه‌زراند كه رۆڵی زۆر گرینگی له ژیانی كوردانی سۆڤیه‌تدا گێڕاوه, چه‌ندان شاعیر و هونه‌رمه‌ند و زانا و كوردناس و رۆژهه‌ڵتناسی به‌ناوبانگیان تێدا ده‌ركه‌وت. به‌ڵام به‌داخه‌وه دواتر زۆر به‌ڵگه و دیكۆمێنت ئاشكرا بوون كه باس له رۆڵی كاریگه‌ری سۆڤیه‌ت ده‌كه‌ن له دژی مافه‌كانی گه‌لی كورد كه له په‌یمانی سیڤه‌ردا هاتبوون. هه‌روه‌ها توركه‌كان له رێی كۆماری ئازه‌ربایجانی سۆڤیه‌ته‌وه به‌رده‌وام دژایه‌تی ئه‌م یه‌كه كوردییه‌یان كردووه. هه‌ر ئه‌م دژایه‌تیكردنه بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی كورده‌كان خۆیان داوا بكه‌ن یه‌كه ئیدارییه‌كه‌یان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه. ئه‌م سیاسه‌ته‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئازه‌ربایجان به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ستی هاوكۆڵكه توركه كه‌مالییه‌كانی تێدا بووه. مارشاڵی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ئیڤان باگره‌میان له یاداشته‌كانی خۆیدا ئاماژه‌ی به قاره‌مانیه‌تی كوردانی سۆڤیه‌ت كردووه له پاڵ سوپای سۆڤیه‌ت دژ به فاشیزم. له‌گه‌ڵ ئه‌و سیاسه‌ته خراپانه‌ی ستالین و راگواستنیان به زۆره ملێ. جێی ئاماژه پێدانه كوردانی سۆڤیه‌ت سێ جار رووبه‌ڕووی سیاسه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستی و راگواستن بوونه‌وه به‌بیانووی هاوكاریكردنی دوژمن, به تایبه‌تی ساڵانی ١٩٣٧ و ١٩٤٤. به‌ڵام وه‌ك دكتۆر كنیاز سه‌رۆكی فدراسیۆنی كوردانی سۆڤیه‌ت ئاماژه‌ی پێ ده‌كات، راگواستنی ١٩٨٨ و ١٩٩١ به‌هۆكاری شه‌ڕی ناگۆڕنی كه‌راباغ, ئاره‌زومه‌ندانه بوو, بۆیه كورده ئێزیدییه‌كان به بیانووی مسوڵمان نه‌بوون توانییان بمێننه‌وه.
شه‌ڕی دووه‌می جیهانی كه شه‌ش ساڵی خایاند له نێوان به‌ره‌ی هاوپه‌یمانان سۆڤیه‌ت و ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و فڕه‌نسا و چین هتد، دژ به به‌ره‌ی فاشیزمی نازی ئه‌ڵمانیا و ئیتالیای شۆفێنیزم و ژاپۆنی دیكتاتۆر. چه‌تۆێڤ له په‌رتووكی به‌شداری كورد له شه‌ڕی نیشتمانی گه‌وره‌ی له ساڵی ( ١٩٤١- ١٩٤٥) ده‌نووسێ كوردانی سۆڤیه‌ت له ماوه‌ی شه‌ڕی دووه‌می جیهانی رۆڵ و به‌شداری كارایان هه‌بووه دژ به نازیی فاشیزم، بگره چه‌ند سه‌ركرده و قاره‌مانێكیان تێدا هه‌ڵكه‌وتووه و چه‌ندان كه‌سایه‌تیی دیار كه له‌م شه‌ڕانه‌دا كوژراون، نازناوی پاڵاوانی نیشتمانی سۆڤیه‌ت و رووسیایان پێ هاتووه‌ته سپاردن.
هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌كی زۆر كورد نازناو و مه‌دالیای پاڵه‌وانیه‌تی سۆڤیه‌تیان پێ به‌خشرا، به‌ڵام به‌هۆی ناو و نازناوه‌كانیان كه هه‌مان ناو و نازناوی میله‌تی ئه‌و كۆمار و ناوچانه‌ی تێیدا ژیاون به‌كار هێناوه وه‌ك نازناوی ئازه‌ری و ئه‌رمه‌نییه‌كان. له‌و چه‌ند ساڵانه‌ی رابردوو ناخۆشی كه‌وتووه‌ته نێوان رووسیا و ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی نووسینه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن و رووداوه‌كان. تا كار گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی سه‌رۆك پوتین باڵوێزی پۆڵه‌ندا له ئه‌ڵمانیا به حه‌رامزاده و به‌راز وه‌سف بكات.
بێگومان ده‌وڵه‌تانی دنیا له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان رووداوه‌كان باس ده‌كه‌ن و ده‌ینووسنه‌وه. گه‌لی كورد به زۆر هۆكاری جێۆسیاسی كه‌وتووه‌ته چه‌قی زۆربه‌ی رووداو و ململانێ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی سه‌رده‌می نوێ. ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به‌و ته‌نگژه‌یه‌وه هه‌یه له‌لایه‌ك ده‌وڵه‌تێكی وه‌ك رووسیا گه‌لی كورد وه‌ك به‌شداربوو له سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌كانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی دژ به فاشیزم هه‌ژمار ده‌كات و بانگهێشتی ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌م رووداوه مێژووییه‌ی ده‌كه‌ن، له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌وڵه‌تێكی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا كه هاوپه‌یمانی سۆڤیه‌ت و ده‌وڵه‌تانی تری سه‌ركه‌توو له جه‌نگی دووه‌می جیهانی دژ به فاشیزم، گله‌یی و گازانده ئاراسته‌ی گه‌لی كورد ده‌كات كه گوایه هاوكاری سوپای ئه‌مه‌ریكایان نه‌كردوون له جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
٩ ئایاری ٢٠١٧ یادی ٧٣ ساڵه‌ی سه‌ركه‌وتنی رووسیا بوو به‌سه‌ر نازیدا. رووسیا بۆ یه‌كه‌مین جار بانگهێشتی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ به‌شداریكردن له‌م سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه و ئاهه‌نگگێڕان به‌م بۆنه‌یه‌وه. زۆر كه‌سایه‌تی سیاسیی دیاری جیهانی له‌وانه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئاماده‌ی ئه‌و رێوڕه‌سمه بوون. نێچیرڤان بارزانی وه‌ك نوێنه‌ری كورد و كوردستان به‌شداریی یادی ٧٣ ساڵه‌ی سه‌ركه‌وتنی سۆڤیه‌تی به‌سه‌ر فاشیزمدا كرد. پێشكه‌شكردنی نامیلكه‌یه‌ك له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانییه‌وه به سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین به ناوی (په‌رتووكی یاده‌وه‌رییه‌كان) كه ناوه‌ڕۆكی نامیلكه‌كه باس له به‌شداریی كوردانی سۆڤیه‌ت ده‌كات له ته‌نیشت گه‌لی رووس و نه‌ته‌وه‌كانی تر دژ به فاشیزم. ئه‌م نامیلكه‌یه له كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه له نووسینه‌كانی چه‌تۆێڤ و ئه‌و زانیارییه تازانه‌ی له‌لایه‌ن خزم و كه‌سوكاری به‌شدارانی كوردانی سۆڤیه‌ت له جه‌نگی دووه‌می جیهانی نێرابوون كه ماوه‌یه‌كی زۆره له‌گه‌ڵ سایتی ریاتازه خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌یانین، به‌رنامه‌مان وابوو بۆ ئه‌مساڵی یادی یۆبێلی ٧٥ ساڵه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر فاشیزمدا كه سه‌ركردایه‌تی كوردستانیش له‌ناو سه‌رۆك وڵاتانی دنیا بانگهێشتی ئه‌م ئاهه‌نگه كرابوون، ئه‌م نامیلكه‌یه بكه‌ینه په‌رتووك و به چوار زمانی جیاواز بڵاو بكرێته‌وه, به‌ڵام به‌هۆی هاتنه پێشی كۆڤید-١٩، ئاهه‌نگه‌كه دواخرا، پڕۆژه‌كه‌مان راگرت بۆ كاتێكی گونجاوتر.
گرنگیی ئه‌م پڕۆژه دیكۆمێنتارییه له‌وه‌دایه له‌لایه‌ك ئێمه وه‌ك یه‌كه‌مین دامه‌زراوه‌ی یاسای نیـمچه ده‌وڵه‌تی كوردی له هه‌رێمی كوردستان پێشانی ده‌وڵه‌تانی دنیا و رووسیاشی ده‌ده‌ین كه شانازی به هاوكاری و پشتگیری شۆڕشگێڕه مێژووییه‌كانمان ده‌كه‌ین له هه‌ر شوێن و جێیه‌كی ئه‌و دنیایه بن، ده‌مانه‌وێ ئه‌م رووداوانه بكه‌ینه هۆكاری بنیاتنانی پێوه‌ندیی باشتر و گه‌وره‌تر له‌گه‌ڵ رووسیا. له هه‌مان كاتدا ده‌توانین وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كیش بیانخه‌ینه به‌رده‌ستی سه‌رۆك ترامپ كه گله‌یی هه‌بوو كورد له شه‌ڕی دووه‌می جیهانی هاوكاری ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی نه‌كردووه دژ به فاشیزم. له‌مباره‌یه‌وه رۆژهه‌ڵاتناسی رووس دكتۆر نیكۆڵای بوگای ده‌ڵێت كورد له جه‌نگی دووه‌می جیهانی رۆڵێكی زۆر گرینگ و گه‌وره‌تریان گێڕاوه له‌وه‌ی باس ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت هێزێكی فیدایی كوردی كه ژماره‌یان ٤٠٠ سه‌رباز بووه، له‌ناو سوپای سۆڤیه‌ت به‌شداری ئازادكردنی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات و ته‌نانه‌ت ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا و شه‌ڕی نۆرماندی فڕه‌نسای كردووه، دواتریش هه‌موویان بوونه‌ته قوربانی.