چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر هاوڕێیه‌كم ئۆتۆمبێلی دزرابوو، شه‌وێكیان خێزانه‌كه‌ی له خه‌ودا بینیبووی ئۆتۆمبێله‌كه له شارێكی تره، پیاوه‌كه چوو بۆ ئه‌و شاره و پاش گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه، ده‌ركه‌وت ئۆتۆمبێله دزراوه‌كه‌ی له‌و شاره‌یه و دواتر دۆزییه‌وه و گه‌ڕاندیه‌وه. له‌و كاته‌دا بۆ ساتێك سه‌رسام بووم به‌و خه‌وه، به‌ڵام دواتر بیرم كردووه و گوتم ته‌نیا رێكه‌وته و هیچیتر.
له سه‌رده‌می كۆندا، خه‌ڵك زۆر سه‌رسامی خه‌و بوون، بۆ نموونه له میسر باوه‌ڕیان به‌وه هه‌بوو كه‌سانێك توانایه‌كی نائاساییان هه‌یه و پێوه‌ندییان به خواوه‌نده‌وه هه‌یه له رێی خه‌وه‌كانیانه‌وه. ئه‌م بیروباوه‌ڕه به خه‌و به درێژایی مێژوو ماوه‌ته‌وه و خه‌ڵكی سه‌رقاڵ كردووه، به‌ڵام له سه‌ده‌ی 19 و 20 زانایان باوه‌ڕیان به‌و بیرۆكانه نه‌ما كه خه‌و دیارده‌یه‌كی نائاساییه و له توانای مرۆڤ به‌ده‌ره، كاتێك چه‌ند ده‌روونناسێك ده‌ستیان كرد به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر خه‌و و گرنگییان پێی دا.
پێشه‌نگی ئه‌و زانایانه سیگمۆند فرۆید و كارڵ یۆنگ بوون كه له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون خه‌و پێوه‌ندی به كاركردنی مێشكه‌وه هه‌یه. فرۆید له كتێبی (شیكردنه‌وه‌ی خه‌و)دا ده‌ڵێت، له‌وكاته‌ی عه‌قڵی به‌ئاگامان ده‌خه‌وێت، عه‌قڵی بێ ئاگا كار ده‌كات و وێنه‌یه‌كی قووڵتری ناخمان پێشان ده‌دات.
ئێسته زانایان پێیان وایه خه‌و جگه له كاریگه‌رییه‌كی لاوه‌كی پرۆسه عه‌قڵییه‌كان، هیچیتر نییه، هه‌رچه‌نده خه‌ڵكی پێیان وایه كه مێشك له كاتی خه‌ودا داخراوه، به‌ڵام زانایان گه‌یشتن به‌وه‌ی كه له كاتی خه‌ودا چالاكییه‌كانی مێشك به‌رده‌وامن و هه‌ندێ جار چالاكتریش ده‌بن. به‌گوته‌ی ئه‌وان، مێشك له كاتی خه‌ودا زانیاری و یاده‌وه‌رییه‌كان پۆلێن ده‌كات و رێكیان ده‌خاته‌وه، وه‌ك ئامێری كۆمپیوته‌ر كه كاری هارده‌كان باشتر ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام.
مێشكمان بۆ ئه‌وه‌ی باشتر كار بكات، یاده‌وه‌رییه لاوه‌كی و زیاده‌كان لاده‌بات و ته‌نیا گرنگه‌گان كۆگه ده‌كات، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه په‌روه‌رده‌كاران داوا له خوێندكار ده‌كه‌ن باش بخه‌ون له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌و كاری مێشكیان رێكبخاته‌وه.
به‌شێك له‌و زانایانه‌ی كاریان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كردووه، پێیان وایه مێشك له‌كاتی خه‌ودا خۆی رێكده‌خاته‌وه و به‌دوای وه‌ڵامێكی لۆجیكیدا ده‌گه‌ڕێت كه ده‌بێته هۆی تێكه‌ڵبوونی زانیارییه‌كان و ئاڵۆزی دروست ده‌بێت و مرۆڤ به‌شێوه‌ی خه‌و ده‌یبینێت. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه خه‌و له توانایدا نییه پێشبینی داهاتوو بكات، به‌ڵكو ته‌نیا شوێنه‌واری رووداوه‌كانی رابردووه و تێكه‌ڵ به‌یه‌ك بوونه.
له‌باره‌ی كاتی بینینی خه‌و، هیچ كاتێكی دیاریكراو نییه، به‌ڵام مرۆڤ زیاتر له كاتی ماندووبوون و ته‌نگاوی و نه‌خۆشی و حاڵه‌تی نائاساییدا خه‌و ده‌بینێت. ته‌نیا مرۆڤی بینا خه‌و ده‌بینێت، ئه‌و مرۆڤانه‌ی به زگماك نابینان خه‌و نابینن، چونكه خه‌و پێوه‌ندی به وێنه‌وه هه‌یه، ئه‌و كه‌سه‌ی نابینایه هیچ وێنه‌یه‌كی نه‌بینیوه تا به‌شێوه‌ی خه‌و مێشكی بیداته‌وه به‌رچاوی.
یه‌كێك له حاڵه‌ته‌كانی خه‌و ئه‌وه‌یه خه‌یاڵ و واقیع تێكه‌ڵ ده‌كات، بۆ نموونه خه‌و به خواردنه‌وه ده‌بینیت، كه به ئاگا دێی بۆنی خواردن دێت له ماڵه‌وه، یان له‌و خه‌ودا كه‌سێك بانگت ده‌كات و كه له خه‌وه‌كه ڕاده‌بی ده‌بینی كه‌سێك له ماڵه‌وه بانگت ده‌كات.
له‌باره‌ی ئه‌وانه‌ی پێیان وایه خه‌و راسته و ده‌بێ باوه‌ڕمان پێی هه‌بێت، به به‌ڵگه‌ی خه‌وه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر یوسف، راستییه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ران له ڕووی تواناوه به‌راورد ناكرێن له‌گه‌ڵ مرۆڤی ئاسایی، ئه‌وان تایبه‌تمه‌ندییان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كی باشتریان له‌گه‌ڵ خودا هه‌بێت و بتوانن باشتر قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵك بێنن بۆ شوێنكه‌وتنی ئاینه‌كه‌یان.
ئێسته پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا باوه‌ڕت به خه‌و هه‌یه؟ رێژه‌ی زۆری خه‌ڵك باوه‌ڕیان به خه‌و هه‌یه، هه‌ندێكیشیان باوه‌ڕێكی به‌هێزیان پێی هه‌یه. كاتێك له كه‌سێك ده‌پرسیت بۆچی باوه‌ڕت به‌خه‌و هه‌یه، ده‌ڵێت چونكه خه‌وه‌كانم به‌دی هاتوون و هه‌ندێكیان چیرۆكه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر یوسف وه‌ك به‌ڵگه ده‌خه‌نه ڕوو.
به‌ڵام ئه‌م وه‌ڵامه ته‌واو نییه و واقیعی نییه، به‌و پێیه‌ی هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م قسه‌یه ده‌كات، ده‌یان و سه‌دان خه‌و ده‌بینێت كه هیچیان نایه‌نه دی، جگه له ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م نه‌بێت كه به‌هۆی بیركردنه‌وه‌ی خۆیانه‌وه یان له ڕێی رێكه‌وته‌وه هاتوونه‌ته دی.