خۆرگیران به عه‌ره‌بی (كسوف الشمس) و به ئینگلیزی (Solar eclipse)، دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونییه و ماوه‌ی جارێك روو ده‌دات، له ئه‌نجامی ریزبوونی خۆر و مانگ و زه‌وی له‌سه‌ر هێڵێكی راست له ئاسماندا، ئه‌م دیارده‌یه كه ئێسته منداڵێكی قۆناغی سه‌ره‌تایی ده‌یزانێت، پێشتر زاناكانی سه‌رده‌مه دێرینه‌كان نه‌یانده‌زانی چییه و چۆن روو ده‌دات، بۆیه لێره و له‌وێ لێكدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری بۆ ده‌كرا و هه‌ر میله‌تێكیش لێكدانه‌وه‌یه‌كی جیا له میله‌تانی تری بۆی ده‌كرد، لێره‌دا لێكدانه‌وه سه‌یروسه‌مه‌ره‌كانی پێشینان ده‌خه‌مه‌ڕوو.
چین
له چین پێیان وابووه كه خۆرگیران له ئه‌نجامی هێرشكردنی ئه‌ژدیهایه‌كی ئاسمانییه‌وه رووی داوه، كاتێك ئه‌ژدیهاكه خۆری قووت داوه و خواردوویه‌تی، له كاتی روودانی خۆرگیراندا خه‌ڵكی زراویان چووه و ترساون، بۆ ئه‌وه‌ی خۆریش رزگار بكه‌ن، ده‌هۆڵیان لێ داوه و ده‌نگی به‌رزیان به‌كار هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ژدیهاكه بترسێنن و خۆره‌كه له ده‌می ده‌ربهێنن.
هیندستان
ئه‌فسانه كۆنه‌كانی هیند ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، شه‌یتانێك به ناوی (راحۆ) شیله‌یه‌كی پیرۆزی خواردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته خواوه‌ند و نه‌مریی به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌و شه‌یتانه له وێنه‌ی ئافره‌تدا هاتووه، كاتێك كه ئه‌م پیلانه‌ی شه‌یتانه‌كه ئاشكرا ده‌بێت و ده‌زانن به‌نیازه شیله‌كه بخواته‌وه، له ملی ده‌ده‌ن و سه‌ری ده‌په‌ڕێته ئاسمان و به‌ری خۆر ده‌گرێت و خۆرگیران ده‌بێت.
ئه‌نكا (میله‌تێكی كۆنی ئه‌مه‌ریكای باشوورن):
ئه‌نكاییه‌كان خۆریان ده‌په‌رست كه ناویان نابوو Inti، ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون كه خواوه‌نده‌كه‌یان باشه، به‌ڵام كه هه‌ڵده‌چێت و تووڕه ده‌بێت، به‌ری خۆر ده‌گیرێت وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ تووڕه‌یی، بۆیه پێویسته له‌و كاته‌دا قوربانی پێشكه‌ش بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئه‌و خواوه‌نده تووڕه نه‌بێت و هێور بێته‌وه، ئه‌وان رۆژوویان ده‌گرت و ئیمپراتۆره‌كه‌شیان له كاروباره‌كانی خۆی دوور ده‌كه‌وته‌وه تا ته‌واوبوونی خۆرگیرانه‌كه.
هیندییه سووره‌كان:
هیندییه سووره‌كان خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكای باكورن، ئه‌وان پێیان وایه سیمۆره‌یه‌كی ره‌شی زیانبه‌خش هۆكاری خۆرگیرانه، به هه‌مانشێوه‌ی چینییه‌كان، ئه‌مانیش پێیان وابووه ئه‌و سیمۆره‌یه خۆری قووت داوه، بۆیه له ته‌نه‌كه و ده‌هۆڵیان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی خۆره‌كه‌یان له ده‌می سیمۆره ره‌شه به‌دناوه‌كه رزگار بكه‌ن، به‌شێكیشیان پێیان وابووه كه خۆر كه‌وتووه‌ته ته‌ڵه‌یه‌كی راوچییه‌وه، تاكه ئاژه‌ڵیش كه ده‌توانێ خۆر رزگار بكات مشكه، له رێی پچڕاندنی گوریسی ته‌ڵه‌كه‌وه.
رۆژئاوای ئه‌فریقا
باتامالییا كه میله‌تێكی كۆنی وڵاتانی تۆگۆ و به‌نینن، پێیان وایه كه شه‌ڕ و كوشتاری مرۆڤ ده‌گاته ئاسمان و به‌و هۆیه‌وه مانگ و خۆر به‌یه‌كدا دێن و ده‌بێته شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌یان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی خۆرگیران، تاكه چاره‌سه‌ریش بۆ ئه‌م دۆخه ئه‌وه‌یه ئاشتی رابگه‌یه‌نن، بۆ ئه‌وه‌ی خۆر و مانگیش ئاشت ببنه‌وه و بارودۆخه‌كه ئاسایی بێته‌وه.