دیاره كه‌یسه‌كه‌ی محه‌مه‌د كه‌ریم ده‌نگێكی زۆری دایه‌وه له شاری كه‌ركووك و هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت له هه‌موو شاره‌كانی عێراقیشدا، وێنه و ڤیدیۆی ئه‌و گه‌نجه‌ی كه هاوژینه‌كه‌ی له ده‌ست ده‌دات به هۆی په‌تای كۆرۆناوه، له ئه‌نجامی هه‌ڵچووندا یه‌كێك له ئامێره‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه ده‌شكێنێت، له هه‌موو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و زۆربه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاو كرایه‌وه.
دیاره ئه‌م كه‌یسه‌ی محه‌مه‌د كه‌ریم له هه‌ندێ رووه‌وه له كه‌یسه‌كه‌ی جۆرج فلۆید ده‌چێت كه له مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا له شاری میناپۆڵسی ئه‌مه‌ریكا و له ژێر پێیه‌كانی پۆلیسێكدا خنكا و گیانی له ده‌ست دا.
محه‌مه‌د و فلۆید هه‌ردوو به‌شێوه‌یه‌كی وه‌حشیگه‌رانه و نامرۆڤانه سووكایه‌تی به كه‌رامه‌ت و ژیانیان كراوه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی تاوانیان ئه‌نجام دابێت، ئه‌گه‌رچی محه‌مه‌د ئامێرێكی نه‌خۆشخانه‌ی شكاندووه، به‌ڵام كه‌ی ئامێر له ژیانی مرۆڤ به‌نرختر بووه، ئه‌میش هاوژینه‌كه‌ی به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه له ده‌ست داوه، ئه‌گه‌ر داوای قه‌ره‌بووی ئامێره‌كه‌ی لێ بكه‌ن كه گوایه نرخه‌كه‌ی شه‌ست هه‌زار دۆلاره، ده‌بێت قه‌ره‌بووی مردنی هاوژینه‌كه‌ی بكه‌ن كه ناتوانرێ به‌های بۆ دابنرێت.
ئه‌وه‌ی كه مایه‌ی تێڕامانه لێره‌دا، هه‌ڵوێستی خه‌ڵكه به‌رانبه‌ر به‌و دوو كه‌یسه كه كه‌یسی رای گشتین و پێوه‌ندییان به هه‌موو تاكێكه‌وه هه‌یه، لێره‌دا قوربانییه‌كان ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه نین كه بوونه‌ته قوربانی، بۆی هه‌یه هه‌ر تاكێكی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه رووبه‌ڕووی هه‌مان پێشێلكردن و سووكایه‌تی بنه‌وه له داهاتوودا.
له كۆتادا هه‌ردوو هه‌ر مرۆڤن كه ئه‌وه‌ش له سه‌رووی هه‌موو شوناسێكه‌وه‌یه، مرۆڤبوون باڵاترین به‌هایه له ناو به‌هاكاندا، باشه كه وایه بۆچی ئێمه له ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی سته‌ملێكراوه‌كه و نووسینی كۆمێنت و دانانی ئیمۆجییه‌وه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕین، ئه‌ی كوا هه‌ڵوێستی ڕاسته‌قینه؟!
بۆچی ملیۆنان كه‌س ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان له ئه‌مه‌ریكا و هه‌موو دنیا بۆ فلۆید و ته‌نیا 10 و 12 كه‌س گرد ده‌بنه‌وه بۆ پشتگیریكردنی محه‌مه‌د كه نیوه‌یان هاوڕێی نزیكین، خۆ محه‌مه‌د و فلۆید هه‌ردوو هاووڵاتییه‌كی ئاسایین له دوو كۆمه‌ڵگای جیاوازدا، به‌ڵام جیاوازی هه‌ڵوێستی خه‌ڵك له هه‌ردوو كه‌یسه‌كه یه‌كجار گه‌وره‌یه، نووسینی كۆمێنتێكی ناڕه‌زایه‌تی زوور دووره له خۆپێشاندانێكی ملیۆنی و هه‌رگیز هه‌مان كاریگه‌رییان نابێت.
به‌ڕای من كێشه‌ی بێ هه‌ڵوێستی خه‌ڵك قه‌یرانێكی راسته‌قینه‌یه و پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وان له ئه‌مه‌ریكا پێیان وایه مرۆڤ پیرۆزه و به‌هایه‌كی باڵایه و پێشیان وایه كه تاكی ئه‌مه‌ریكی پێویسته رێزی لێ بگیرێت، چونكه هه‌ڵگری ناسنامه‌ی ئه‌مه‌ریكییه جگه له سیفه‌تی مرۆڤبوونی، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له وڵاتانی تره‌وه خۆپێشاندانیان بۆ فلۆید كرد، هه‌ر پێیان وایه مرۆڤ پێویسته رێزی لێ بگیرێت و هاووڵاتیی ئه‌مه‌ریكی رێزێكی تایبه‌تی هه‌یه، ئه‌مه راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره، ئه‌گه‌رنا بۆچی ملیۆنان كه‌س خۆپێشاندان بۆ فلۆید له دنیادا ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچ كه‌سێكی له‌و چه‌ند ملیۆنه به‌خه‌یاڵیش بیر ناكاته‌وه كه خۆپێشاندان بۆ محه‌مه‌د بكات.
ئه‌م جیاوازییه له تێڕوانینی خه‌ڵك بۆ تاك، به‌هۆی ناسنامه‌ی كه‌سه‌كه‌وه دروست ده‌بێت، ئه‌و ناسنامه‌یه‌ی له گیرفانماندا ئه‌و به‌هایه‌مان پێ ده‌به‌خشێت، ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌های تاكه‌كانی كۆمه‌ڵكا داده‌نێت له سه‌ره‌تادا خۆمانین، ئه‌گه‌ر خۆمان به‌كه‌م رازی نه‌بین و ژیان و كه‌رامه‌تی هه‌موو مرۆڤێكمان لا گرنگ بێت، ئه‌وكات حكوومه‌تیش ناچار ده‌بێت به‌چاوی رێزه‌وه سه‌یرمان بكات و ژیانمان به گرنگ بزانێت، كه حكوومه‌ت له‌ناوخۆی وڵات ئه‌وه‌ی كرد، ئه‌وكات له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ش ڕه‌نگ ده‌داته‌وه و وڵاتانی تریش ناچار ده‌بن رێزمان لێ بگرن و حیسابمان بۆ بكه‌ن.