سه‌رخێڵ هاشم
هێشتا ئه‌و ئومێده هه‌یه كه له كوردستان چاكسازى له كه‌رتى گشتیی به‌شێوه‌یه‌كى ڕژد ده‌ست پێ بكات، ئومێدێكه پێوه‌ندى به به‌رپرسیارێتى له خه‌ڵكه‌وه بۆ حكوومه‌ت هه‌یه، به‌ڵام پێ ناچێت بتوانرێ به‌م كابینه‌یه‌ى ئێسته حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاوى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه بنرێ، ئومێده‌كان بۆ حكوومه‌تى داهاتوون كه ئێسته له نێوان حزب و لایه‌نه سیاسیییه‌كان گفتوگۆ بۆ پێكهێنانى هه‌یه، بۆیه به‌شێك له‌و چاوه‌ڕوانییه‌ى ده‌كرێ له حكوومه‌تى داهاتوو، ئه‌نجامدانى چاكسازییه له كه‌رتى گشتی كه ئه‌و چاكسازییه پێویستى به ئیراده‌یه‌كى به‌هێز و ئاماده‌كاریی ته‌واو هه‌یه.
ئه‌گه‌رچى تا ئێسته ڕوون نییه كه‌ى به ته‌واوى حكوومه‌تى كابینه‌ى نۆیه‌م ده‌كه‌وێته سه‌رپێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى تێبینى ده‌كرێ، ئه‌و حكوومه‌ته به‌هێزه‌وه ده‌توانێ ڕووبه‌ڕووى گه‌نده‌ڵى ببێته‌وه ئه‌گه‌ر پابه‌ندى چه‌ند بنه‌مایه‌كى سه‌ره‌كى بێ. له‌وانه‌یش دوورخستنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه‌ى له ڕابردوو قسه‌ى زۆریان له‌باره‌ى گه‌نده‌ڵى له‌سه‌ر بووه، چ جاى ئه‌وانه‌ى به به‌ڵگه‌ى سه‌لمێنه‌ره‌وه گه‌نده‌ڵن. ئاخر ناكرێ له هه‌رێمێكى وادا حكوومه‌تێكى نوێ و دامه‌زراوه چاوى له ده‌ستى كۆمه‌ڵه كه‌سێك بێ كه پێشتر تۆمه‌تبارن به خواردنى قووتى خه‌ڵك و ئه‌نجامدانى گه‌نده‌ڵى "ئابوورى و سیاسی و ئه‌خلاقى"، كابینه‌ى نوێ كارێك كه بیكات، ده‌بێ به ده‌یان به‌رپرسى ئێسته‌ى حكوومه‌ت دوور بخاته‌وه و خوێنى نوێ بێنێته شوێنه‌كانیان كه ترسیان هه‌بێ له گه‌نده‌ڵى نه‌ك نقوم بووبن له‌ناو گه‌نده‌ڵى و تا ئێسته‌یش لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌كرابێ.
هه‌موو ئه‌و جومگه هه‌ستیارانه‌ى له كوردستان پێوه‌ندى به ژیان و خزمه‌تكردنى خه‌ڵكه‌وه هه‌یه، پێویسته گۆڕانكارییان تێدا بكرێ، هه‌ڵبه‌ت ناڕه‌زایى خه‌ڵك له ڕابردوو به‌رانبه‌ر به‌رپرسانى حكوومه‌ت و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى باشترین به‌ڵگه‌یه، با گۆڕانكارى له كاره‌بادا بكرێ كه چه‌ندان ساڵه خه‌ڵكى كوردستان به‌ده‌ست كێشه‌كانیه‌وه ده‌ناڵێنن، با به‌رپرسانى ئه‌و سێكته‌ره به‌ته‌واوى بگۆڕێن یان میكانزیمى تر بۆ باشتركردنى ڕه‌وشى كاره‌با له كوردستان بخرێته ڕوو.
ڕوون و ئاشكرایه كه ده‌یان ساڵه زه‌ویى موڵكى گشتی و پڕۆژه له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه ته‌خشان و په‌خشان ده‌كرێ، ئه‌ى بۆچى به‌رپرسانى شاره‌وانى نه‌گۆڕێن؟ ده‌شێ له وڵاتێكدا بژین ره‌وشى خزمه‌تگوزارى و ڕێگه‌وبان و وه‌به‌رهێنان به‌م شێوه‌یه خراپ ئیداره بدرێت و به‌رپرسانى ئه‌و شوێنانه وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه، بۆچى كابینه‌ى نۆیه‌م به ئاسایى وه‌رنه‌گرێ كه ئه‌ندازیارێكى دڵسۆزى ئه‌م وڵاته یه‌كێك له‌و سێكته‌رانه به‌ڕێوه ببات له‌سه‌ر بنه‌مای توانا و پیشه‌ییبوون نه‌ك هیچ بنه‌مایه‌كی تر؟.
ئه‌ى بۆچى ئه‌و سه‌تان ڕاوێژكاره له فه‌رمانگه‌كانى حكوومه‌ت لانه‌برێن كه نه‌ك ڕاوێژیان پێ ناكرێ، به‌ڵكو بوونه‌ته بارێكى گران به‌سه‌ر حكوومه‌ته‌وه، له‌وه‌ته‌ى حكوومه‌ت حكوومه‌ته، بۆ بابه‌ته هه‌ستیار و ئابوورییه‌كان پشتى به ڕاوێژكارى وڵاتانى تر به‌ستووه كه ده‌یان نموونه‌ى له‌و جۆره‌یش هه‌ن، ئه‌ى ئه‌وانه‌ى خۆمان بۆ ڕاوێژكار بن؟.
ئه‌گه‌ر له ئێسته‌وه تیمێكى دڵسۆز بۆ سێكته‌رى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا ئاماده بكرێ تا ره‌وشى په‌روه‌رده له‌و ناوه‌نده خراپه ده‌ربهێنێ، بۆچى ئه‌وانه‌ى ئێسته بمێنن، با ئه‌وانیش بگۆڕێن، ئه‌گه‌ر پێمان وابێ ده‌توانین ڕه‌وش و ژیانى خه‌ڵك باشتر ده‌بێ، با هه‌موو ئه‌وانه بگۆڕێن كه له خراپى ژیانى خه‌ڵك به‌رپرسن و نه‌یانهێشتووه خه‌ڵك ئاسووده بن.
هه‌موو ئه‌وانه چاكسازى ئاسایی و ئاسانن، ده‌كرێ سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى كوردستان باشتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و سێكته‌رانه‌دا بكات كه پێوه‌ندى ڕاسته‌وخۆیان به ژیانى خه‌ڵكه‌وه هه‌یه. با ئه‌و گۆڕانكارییانه ببنه خاڵى سه‌ره‌تاى چاكسازى له كابینه‌ى نۆیه‌مدا، له ئه‌نجامدا ئه‌وه‌ى زیانى به‌رده‌كه‌وى گه‌نده‌ڵكار و كه‌مته‌رخه‌مه‌كان ده‌بن نه‌ك خه‌ڵكى ئاسایی، ئیتر بۆ نه‌گۆڕێن؟.