زۆرن ئه‌و كه‌یس و سێكته‌رانه‌ى كه له كوردستان پرسى لێكۆڵینه‌وه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ئاراسته‌یان ده‌كرێت، به‌ڵام له بوارى جیاواز و به‌پێى رێژه‌كه‌ى مه‌ترسى گه‌نده‌ڵییه‌كان له سێكته‌رێكه‌وه بۆ سێكته‌رێكى تر جیاوازه.
ئاشكرایه ئێسته لیژنه‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له كوردستان پێك هێنراوه و له حه‌وت سێكته‌رى جیاوازدا سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پۆلێنكارى بۆ ئه‌و سێكته‌رانه بكرێت، ئه‌وه سه‌ربارى جیاوازى مه‌ترسییه‌كانیان له نێوان خراپ و خراپتردا، به‌دڵنیایییه‌وه سێكته‌رى ده‌رمان و ته‌ندروستى له خانه‌ى دووه‌مدا-خراپتر ده‌بێت.
هه‌ریه‌ك له سێكته‌ره‌كانی داهاتی گشتیی نه‌وت و ده‌رمان و ته‌ندروستی و وه‌زیفه‌ی گشتی و موڵك و ماڵی گشتی و خه‌رجییه گشتییه‌كان و گۆڕانكاری له حكوومه‌ت، فۆكسی لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵییان له‌سه‌ره.
له سێكته‌رى ده‌رمان و ته‌ندروستی گه‌نده‌ڵییه‌كى مه‌ترسیدارتر ده‌رده‌كه‌وێت به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى خراوه‌ته ناو لێكۆڵینه‌وه‌كانى ئه‌و لیژنه‌یه، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین سه‌رجه‌م ئه‌و سێكته‌رانه‌ى تر كه لێكۆڵینه‌وه‌یان تێدا ده‌كرێت بوارى "دارایى و ئابوورى و موڵكى گشتی"ن، به‌ڵام گه‌نده‌ڵى له ته‌ندروستى و ده‌رمان كاتێك هه‌ست به مه‌ترسییه گه‌وره‌كه‌ى ده‌كرێت كه ژیان و سه‌لامه‌تى ته‌واوى خه‌اَكی كوردستان به‌هۆى ده‌رمان و گیرفانى یه‌ك بازرگان و یه‌ك گه‌نده‌ڵكار ده‌خاته به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌وه.
له نێوان دوو نموونه‌دا ده‌توانین ئاسانتر له مه‌ترسى گه‌نده‌ڵى له ده‌رمان و ته‌ندروستی تێبگه‌ین، گریمان گه‌نده‌ڵكارێك زه‌وییه‌كى موڵكى گشتى داگیر كردووه یان گه‌نده‌ڵى دارایى كراوه، له‌و حاڵه‌ته‌دا راسته ده‌وڵه‌ت به‌شێوه‌یه‌كى گشتى زیانمه‌ند ده‌بێت، به‌ڵام ده‌توانین لێكدانه‌وه بۆ ئه‌وه بكه‌ین له ئه‌نجامى ئاشكرابوونى گه‌نده‌ڵییه‌كه ته‌نیا زیانه گه‌وره‌كه به‌ر گه‌نده‌ڵكار ده‌كه‌وێت به‌بوونى سزاى یاسایى، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵكارێك له بوارى ده‌رمان و ته‌ندروستی گه‌نده‌ڵى كردووه و خراپترین و بێ كوالیتیترین ده‌رمانى هێناوه‌ته كوردستان و گیرفانى بازرگانێكى پێ پڕ كردووه، له ئه‌نجامدا و به‌ئاشكرابوونى، زیانه گه‌وره‌كه ته‌نیا به كه‌سى گه‌نده‌ڵكار ناكه‌وێت، به‌ڵكو كۆى گشتى خه‌ڵك زیانمه‌ندى یه‌كه‌م ده‌بن، چونكه ده‌رمان و ته‌ندروستی حاڵه‌تێكى به‌كارهێنراوه و به‌رجه‌سته نییه، ده‌كرێ مرۆڤێك به یه‌ك ده‌نكه حه‌پى بێ كوالیتى گیان له ده‌ست بدات كه به هیچ شتێك قه‌ره‌بوو نه‌كرێته‌وه.
به‌پێى ئه‌و ئامارانه‌ى له ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى كوردستان ده‌ست كه‌وتوون، ته‌نیا له ماوه‌ى شه‌ش مانگى كۆتاى ساڵى 2016دا، زیاتر له 16 داواى هه‌واڵده‌رى له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه‌ى ده‌سته‌كه كراوه، كه ئه‌وه خاڵێكى گرنگ و سه‌لمێنه‌رى راستییه‌كانى بوونى گه‌نده‌ڵین له سێكته‌رى ده‌رمان و ته‌ندروستیدا.
لێره‌دا ده‌مانه‌وێت چه‌ند ورده‌كارییه‌كى تر له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانى ده‌رمان و ته‌ندروستى و سه‌لمێنه‌رى بوونى گه‌نده‌ڵى له‌و سێكته‌ره نیشان بده‌ین، ده‌رمان به قاچاخ له ئێران و سووریا و توركیا و ناوخۆی عێراقه‌وه دێته پارێزگاكانی كوردستان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێت، كۆنترۆڵی سه‌د له سه‌دی ده‌رمانی قاچاخ ئه‌سته‌مه، جگه له‌و قازانجه بێ شوماره‌ی ده‌ست كۆمپانیاكانی هێنانی ده‌رمان ده‌كه‌وێت له هه‌رێمی كوردستاندا.
سه‌ڕه‌رای ته‌نگژه‌ى دارایی و خراپی گوزه‌رانی هاووڵاتییان، به‌ڵام هیچ سنوورێك بۆ دیاریكردن و كۆنترۆڵكردنی نرخی ده‌رمان دانه‌نراوه، به‌جۆرێك كۆگه‌كانی ده‌رمان پێویسته له 10% قازانج بخه‌نه سه‌ر ده‌رمانه‌كان، به‌ڵام به‌شێك له كۆگه‌كان له 12% تا 14% ده‌خه‌نه سه‌ر نرخی ده‌رمان، ئه‌وه له كاتێكدا زیاتر له سێ ساڵه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌رقاڵی دانانی نرخه له‌سه‌ر ده‌رمان و هه‌زاران جۆر ده‌رمان نرخیان له‌سه‌ر دانراوه، به‌ڵام به‌هۆی جیاوازی كوالێتی ده‌رمانه‌كان و بوونی ده‌رمانی چه‌ندان وڵات، ئه‌و هه‌نگاوانه ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی لێ نه‌كه‌وتوه‌ته‌وه.
گه‌نده‌ڵی له بواری بازرگانیی ده‌رمان هێنده قووڵ و فراوانه، له دوای ساڵى 2011وه ده‌یان جار لیژنه‌ی له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كان بۆ پێك هێنراوه، به‌ڵام تا دروستبوونى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ئه‌نجامێكى ئه‌وتۆ له‌و لیژنانه نه‌كه‌وته‌وه.
كه‌واته لێره‌دا ده‌توانین بڵێن گه‌نده‌ڵییه گه‌وره‌كه له‌و سێكته‌ره هه‌ستیاره‌دایه كه كه‌رتى ده‌رمان و ته‌ندروستى پێ ده‌گوترێت و به ژیان و سه‌لامه‌تى هه‌موو خه‌ڵكه‌وه گرێ دراوه.