تا ئێسته نووسین و گوتاره‌كان له ئاستى گه‌نده‌ڵى و هۆشیاریدا ساده‌ن و تێگه‌یشتن بۆیان ئاسانه، ئه‌وه‌ش ره‌نگه پێوه‌ندى به‌و ساده‌ییه‌ى كۆمه‌ڵگه‌وه هه‌بێ كه بۆ گه‌نده‌ڵى هه‌یه، به‌پێى تێگه‌یشتنه‌كانى كۆمه‌ڵگه بۆ گه‌نده‌ڵى وایه كه ته‌نیا لێپرسینه‌وه و زیندانیكردن و لێسه‌ندنه‌وه‌ى موڵك و ماڵى گشتى رووبه‌ڕووبووونه‌وه‌ى بنه‌ڕه‌تیى گه‌نده‌ڵییه، به‌ڵام له راستیدا به‌و شێوه‌یه نییه، به‌ڵكو پێویسته ته‌واوى كۆمه‌ڵگه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ى كه چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك ئه‌و گه‌نده‌ڵییه كراوه، بۆ ئه‌وه‌ش تاكه شت دروستكردنى هۆشیارى و بوونى په‌روه‌رده‌یه‌كى گرنگه بۆ نه‌وه‌كان له بوارى رووبه‌ڕووبووونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى.
راسته، له هه‌رێمى كوردستان گه‌نده‌ڵى هه‌یه و مه‌ترسیشى هیچى له مه‌ترسى تیرۆر كه‌متر نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێسته ده‌بینرێت، هه‌نگاوه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ئه‌گه‌ر رێگری و ئاسته‌نگه‌كان بخه‌ینه لاوه له ئاستێكى باشدان، به نموونه‌ى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى رابردوو توانراوه ده‌زگه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى كه ده‌سته‌ى ده‌ستپاكییه بنیات بنرێت و بخرێته سه‌ركارى خۆى، چونكه یه‌كێكى تر له خاڵه بنه‌ڕه‌تییه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به‌دامه‌زراویكردنى ده‌زگه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ى چیتر ئه‌و نائومێدییه نه‌هێڵین كه له رابردوو به‌هۆى دروستكردنى لیژنه بۆ هاووڵاتییان دروست كراوه.
دروست ده‌مه‌وێ باسى ئه‌وه بكه‌م كه پێویسته رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له هه‌ر تاكێكى ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌وه ده‌ست پێ بكرێت، چونكه تا ئێسته‌ش ئه‌و مه‌ترسییه كۆتاى نه‌هاتووه كه دواتر لێمان ده‌بێت به مه‌ترسییه‌كى زه‌به‌لاح و له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه، بۆ نموونه، تا ئێسته‌ش پێمان وایه ئه‌گه‌ر كه‌س و خزمێك له فه‌رمانگه‌یه‌كى دیاریكراو نه‌بێت، ناتوانین مامه‌ڵه‌كانمان رایى بكه‌ین كه له راستییه‌كه‌دا ئه‌وه تاكه‌كان خۆیان دروستیان كردووه، یان تا ئێسته پێمان وایه ئه‌گه‌ر بڕێك پاره وه‌ك به‌رتیل به فه‌رمانبه‌رێك نه‌ده‌ین، ناتوانین كاره‌كان بكه‌ین، جارێكى تریش ئه‌وه پێوه‌ندى به تاكه‌كانه‌وه هه‌یه كه واقیعێكى له‌و جۆره دروست ده‌كه‌ن، بۆیه گرنگه پێداچوونه‌وه به هۆشیاریی تاكدا بكه‌ینه‌وه و تێگه‌یشتنه‌كان بۆ گه‌نده‌ڵى ئاسانتر بكه‌ین له‌وه‌ى وا تێ بگه‌ین گه‌نده‌ڵى ته‌نیا به لێپرسینه‌وه كۆتاى دێت، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی ئێسته بین، بێگومان گه‌نده‌ڵیى زیاتر و زیاتر ده‌بێت .
پڕۆفیسۆر "پۆڵ هه‌یود" لێكۆڵه‌ری دیاری به‌ریتانی، له كتێبێكیدا به ناوی "گه‌نده‌ڵی سیاسی"، له رێی به‌راوردكردنی ژماره‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه زانستییانه‌ی له نێوان ساڵانی ١٩٩٠ تا ٢٠١٠، واته له ماوه‌ی ٢٠ ساڵدا له بواری گه‌نده‌ڵی ئه‌نجام دراون، ئاماژه به‌و راستییه ده‌كات كه گه‌نده‌ڵی بووه‌ته دیارده‌یه‌كی به‌رچاوی سه‌رده‌م و پێگه‌ی گرنگی له بواری ئه‌كادیمیاشدا وه‌رگرتووه. له ساڵی ١٩٩٠ نزیكه‌ی ٦٠ بۆ ٧٠ توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئاستی دنیا له بواری گه‌نده‌ڵی ئه‌نجام درابوون، كه‌چی له ساڵی ٢٠١٠ ئه‌و ژماره‌یه بۆ زیاتر له ٨٠٠ توێژینه‌وه به‌رز بووه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌زگه‌ى توێژینه‌وه له هه‌رێمى كوردستانیش هه‌بێت، ئه‌وه بێگومان هیچ له‌و ژماره‌یه كه‌متر نابێت.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ده‌زگه‌ی راگه‌یاندنی BBC، گه‌نده‌ڵی له پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌و كێشانه بووه كه له دنیادا باس كراوه و رۆشنایی خراوه‌ته سه‌ر. به‌رچاوخستنی ئه‌م زانیارییانه بۆ ئه‌وه باشن تا خه‌ڵك و سیاسه‌توانانی كوردستان ئاگایان له‌مه هه‌بێ كه گه‌نده‌ڵی ئه‌مڕۆ دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیداری گه‌ردوونییه و هیچ وڵاتێك ناتوانێ بێخه‌م دانیشێ و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات كه گه‌نده‌ڵی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌وان نییه.
كه‌واته لێره‌دا ئه‌و بڕوایه‌مان لا دروست ده‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌موومان هۆشیارانه پشتیوانى دامه‌زراوه‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى بین، ده‌توانین هه‌نگاوى رژدتر و هۆشیارتر بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى بنێین.
سه‌رخێڵ