سه‌رخێڵ هاشم
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى ڕۆژى جیهانیى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى، جارێكى تر ئه‌و پرسه له دنیا و هه‌رێمى كوردستان دێته‌وه به‌رباس، هه‌رچه‌نده گفتوگۆ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى له كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانى تر جیاوازه، به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌مساڵیش به‌هۆى هاتنه‌وه پێشى 9/12 ڕۆژى جیهانیى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى خوێندنه‌وه‌یه‌كى تر بۆ دۆخى گه‌نده‌ڵى و گه‌نده‌ڵكارانى كوردستان بكه‌ین.
گه‌نده‌ڵی له فره‌وانترین پێناسه‌یدا بریتییه له به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و سامان و پێگه‌ی گشتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی، ئیتر ئه‌و گه‌نده‌ڵییه له هه‌رێمى كوردستان شێوه‌یه‌كى جیاوازترى هه‌یه، به ڕوونى تا ئێسته له كوردستان گه‌نده‌ڵى زه‌برێكى به هێزه‌و به‌رده‌وام لێمان ده‌دا، گه‌نده‌ڵى خه‌ریكه له كوردستان پێناسه فره‌وانه‌كه فره‌وانتر ده‌كات، گه‌نده‌ڵى له ڕێى كه‌س و گرووپێك، حزبێك، ناوچه‌یه‌ك، تا ئێسته به‌رده‌وامه.
پێشتریش له چه‌ند وتارێكى تردا ئاماژه‌م به‌وه كردبوو ڕاسته له كوردستان دامه‌زراوه‌ى تایبه‌ت به‌ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌كى ڕژدى حوكمڕانى له پشتى هه‌نگاوه‌كانییانه‌وه نه‌بێت، ناتوانن هه‌نگاوى زیاتر بنێن، نه‌بوونی ئیراده‌ی راسته‌قینه‌ی سیاسیی بۆ شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی پێوه‌ندی به بوونی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیی حزبی و كه‌سییه‌وه هه‌یه، ئه‌مڕۆ گه‌نده‌ڵی زیاتر وه‌ك كارتێكی سیاسی پاڵه‌په‌ستۆ له دژی چه‌ند حزبێكى مه‌یدانى سیاسیى كوردستان به‌كار ده‌هێنرێ كه جێى داخه شه‌ڕی راسته‌قینه‌ی گه‌نده‌ڵی یه‌كسان كراوه به شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك حزبى دیار كه ئه‌م وێناكردنه زیانی زۆری له كوردستان داوه.
په‌رله‌مان كه ده‌بوو سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌كیى به‌گژداچوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى بێت له ڕابردوو ئه‌وه نه‌بووه، هه‌روه‌ها دادگا ڕۆڵێكى سه‌ره‌كى له لێكۆڵینه‌وه‌ى كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى زانراوه به‌هۆى ده‌ستێوه‌ردانى حزب و چه‌ندان كێشه‌ى تر نه‌یتوانیوه كه‌مترین دۆسیه یه‌كلا بكاته‌وه، بۆیه له‌و ڕووه‌وه هه‌نگاوى ڕژد ئه‌وه‌یه، دادگایه‌كى تایبه‌ت به ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان دابمه‌زرێت.
كورد ده‌ڵێ، "كانییه‌ك له سه‌رچاوه‌كه‌ی پیس بووبێ، له خواره‌وه ناتوانرێ ئاوه‌كه‌ی پاك بكرێته‌وه"، ده‌توانرێت له‌سه‌ر ئه‌و په‌نده به ته‌واوى لێكۆڵینه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له كوردستاندا بكرێت كه ڕه‌نگه واقیعى سیاسیى و ڕووداوه‌كانى كوردستان تا ئاستێك واى كردبێت كه‌متر به‌و جۆره كار كرابێت.
چى مه‌ترسیدارترینه ئێسته گه‌نده‌ڵى له‌و ئاسته‌دایه، له تیرۆره‌وه بگره تا ئه‌وه‌ى ده‌گاته شێرپه‌نجه‌یه‌كى سه‌خت كه ڕزگاربوون لێى ئه‌سته‌مه، كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ى له ڕابردوو به تیمێكى باش شه‌ڕى تیرۆرى كرد، بۆ له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵیش پێویستى به تیمێكى هاوشێوه‌یه، نه‌ك تیمێك له ڕابردوودا نوقمى گه‌نده‌ڵى بوون و سه‌رچاوه‌ی به‌شێكى مه‌ینه‌تى هاووڵاتییانى كوردستان بوون.
چیتر به پێویستى قسه‌كردن نازانم له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى، به‌ڵام چه‌ند پێشنیازێك بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به‌پێویست ده‌زانم:
-ڕاسته هه‌رێمى كوردستان ڕووبه‌ڕووى چه‌ند كێشه‌یه‌كى هه‌نووكه‌یى بووه‌ته‌وه و چه‌ند پرسێكى نه‌رێنى به‌سه‌ر كوردستاندا هات، به‌ڵام ئێسته پێویسته حكوومه‌ت و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان بیر له به‌ستنى كۆنفرانسێكى نێوده‌وڵه‌تى بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به ڕژدى به‌گژداچوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ڕابگه‌یه‌نن.
- كاتى ئه‌وه نییه ده‌ست له كه‌س بێته پاراستن به‌ناوى حزبایه‌تى و خزمایه‌تى، نابێت سڵ له‌وه بكرێته‌وه كه گه‌نده‌ڵ و بازرگانانى وه‌به‌رهێنان و نه‌وت و سپیكردنه‌وه‌ى پاره و ته‌ندروستى و.. تد، نه‌گیرێن، به‌ڵكو ده‌بێ سزاى توند بدرێن.
- كاتى ئه‌وه‌یه پێش ئه‌وه‌ى به‌غدا موزایه‌ده‌ى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵیمان له‌سه‌ر بكات، خۆمان گه‌نده‌ڵه‌كانمان بگرین و چاكسازى بكه‌ین به كارى له پێشینه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى و حكوومڕانى.
- پێویسته یاساكانى لێكۆڵینه‌وه و دادگا و دامه‌زراوه‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى توندتر كاره‌كانیان بكه‌ن و ده‌ستكراوه‌تریان بكه‌ن له‌سه‌ر ته‌واوى سێكته‌ره‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه.
- پێویسته هه‌رچى زووه ستراتیجى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به‌هاوكارى میدیا نیشتمانییه‌كانى كوردستان جێبه‌جێ بكرێت.
له كۆتادا به گرنگى ده‌زانم دواى ئه‌م 9/12/2017یه كه ڕۆژى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵییه، بیر له هه‌نگاوى تر بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى په‌نجه‌ره‌یه‌كى نوێى چاكسازى له كوردستان بكرێته‌وه.