زامدار ئه‌حمه‌د
به‌ده‌ستهێنانی زانیاری (مه‌عریفه) داینه‌مۆی هه‌موو پێشڤه‌چوونێكه، تاكی هه‌ر میله‌تێك نه‌خوێنێته‌وه و بایه‌خ به خوێندنه‌وه نه‌دات، میله‌تێكه‌ی پێشه‌نگ و سه‌ركه‌وتوو ده‌رناچێت، چونكه له‌ڕێی خوێندنه‌وه‌وه ده‌توانرێ واقیعبینانه ڕووداوه‌كان ببینین و شرۆڤه‌یان بكه‌ین، بێ ئه‌وه‌ی بكه‌وینه ژێر كاریگه‌ری ئه‌م و ئه‌و، هه‌ر له‌ڕێی خوێندنه‌وه‌وه مرۆڤ ده‌توانێ جوان و ناشیرین، ڕه‌ش و سپی، باش و خراپ، دۆست و دوژمن، له یه‌كتری جیا بكاته‌وه. له‌ڕێی خوێندنه‌وه‌یه مرۆڤ ده‌گات به به‌رزترین ئاستی هۆشیاری و بیركردنه‌وه‌ی قووڵ و تێگه‌یشتن له دیارده‌كان. ئه‌ڵبه‌ته "مه‌رج نییه كه‌سی خوێنه‌ر بیركه‌ره‌وه بێ".
له ڕاستیدا ئاماری فه‌رمی ساڵانه‌ی خوێندنه‌وه بوونی نییه، ته‌نانه‌ت ئاماره نافه‌رمییه‌كان وه‌ك پێویست نین، به‌ڵام ده‌گوترێ: هه‌ر تاكێكی ئیسرائیلی ساڵانه زۆرترین كتێب ده‌خوێنێته‌وه به به‌راورد به سه‌رجه‌م وڵاتانی دنیا كه ده‌گاته (٤٥) كتێب. له دوای تاكی ئیسرائیلی، تاكه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپی زۆرترین كتێب ده‌خوێننه‌وه كه ده‌گاته (٣٥) كتێب. له به‌رامبه‌ردا له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به (٨٠) كه‌س یه‌ك كتێب ده‌خوێننه‌وه، ڕوون و ئاشكرایه كه كوردستان له‌ناو هه‌ناو و جه‌رگه‌ی عێراقدایه، عێراقیش له چوارچێوه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بیدایه. به‌گوێره‌ی ئه‌م ئاماره تاكی كورد، كه‌مترین كاتی بۆ خوێندنه‌وه دیاری كردووه و ده‌خوێنێته‌وه.
دیاره ئێمه‌ی كورد له هه‌رێمێكی بچو‌وكدا ده‌ژین و به‌رده‌وام كێشمه‌كێشی تێدایه، بـۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان پێویستمان به نه‌وه‌یه‌كی هۆشیار و خوێنده‌واره. ده‌بێ باوه‌ڕمان وابێ میله‌تی هۆشیار هه‌میشه پێشه‌نگه، له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌مدا شیكاگۆ یه‌كێكه له شاره گه‌وره‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌هۆی ڕووداوێكه‌وه زیاتر له نیوه‌ی شاره‌كه سووتا، به‌ڵام به‌ده‌ستی نه‌وه‌یه‌كی ڕۆشنبیر و خوێنده‌وار و هزر فراوان، توانییان له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی كه‌م، شیكاگۆی پێشوو بگه‌ڕێننه‌وه و بیكه‌نه‌وه به یه‌كێك له شاره گه‌وره و جوانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
ئێمه ده‌مانه‌وێ نه‌وه‌یه‌كی هۆشیار، نه‌وه‌یه‌كی درككردوو به رووداوه‌كان، نه‌وه‌یه‌كی هه‌ستكردوو به ده‌وروبه‌ر، زاده‌یه‌كی خه‌یاڵ فراوان و ئاینده گه‌ش، تاكێكی داهێنه‌ر و رۆشنفكر له كوردستان بوونی هه‌بێ. ئه‌مه‌ش به خوێندنه‌وه و هاندانی هاووڵاتییان بۆ خوێندنه‌وه ده‌كرێ به ڕۆڵبینینی به‌رپرسان و خه‌مخۆران و سه‌رانی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌رهه‌م دێ. به‌جۆرێك وێنای تام و چێژی خوێندنه‌وه بكه‌ن.
به‌ده‌ستهێنانی زانیاری (مه‌عریفه)ی مرۆڤ چییه؟
زۆرجار به‌شێك له‌وانه‌ی ده‌خوێننه‌وه یا ده‌یانه‌وێ زانیاری به‌ده‌ست بێنن، نازانن سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتنی زانیاری چۆن و له كوێوه وه‌ده‌ست دێ. له‌باره‌ی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری چه‌ند بۆچوونێك هه‌یه، له ڕاستیدا تا ئێسته گه‌وره زانایان و بیرمه‌ندانی دنیا له‌سه‌ر هیچ بۆچوونێك له‌باره‌ی ده‌فری مه‌عریفه‌ی مرۆڤ كۆك نین. لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین سێ بۆچوونی جیاواز و فراوان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مه‌عریفه بخه‌ینه ڕوو. وه‌لێ ده‌كرێ تاكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بۆچوونانه له ڕێگه‌گه‌لی تره‌وه زانیاری وه‌ده‌ست بخه‌ن و ئه‌و ڕێیانه‌یان بۆ گرنگ نه‌بێ.
ژماره‌یه‌ك له نووسه‌ران ده‌ڵێن "كتێب مه‌عریفه‌ی سه‌ره‌كی مرۆڤه" و پێویسته زانیاری له كتیب و سه‌رچاوه زانستییه‌كان وه‌ربگرین، چونكه هه‌رچی زانیارییه له كتێبدا بوونی هه‌یه، به‌م شێوه‌یه ده‌توانی ببیته كه‌سێكی دیدفراوان و هزر به‌كارهاتوو. نموونه‌ی ئه‌و نووسه‌ر و شاره‌زایانه‌ی پێداگیری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه، (رالف والدۆ ئیمرسۆن) ئه‌مه‌ریكایییه، ته‌نانه‌ت ده‌ڵێ، "هه‌ندێك كتێب هه‌ن، له ژیانماندا ڕۆڵیان له ڕۆڵی دایك و باوك و دۆستان و خۆشه‌ویستان و له ڕۆڵی ئه‌زموونه پر ئیشقه‌كانمان كه‌متر نییه".
هاوكات، (كافكا)ی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێ، "مرۆڤ بۆیه كتێب ده‌خوێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی فێر بێت پرسیار بكات"، له شوێنێكی تردا كافكا ده‌ڵێ، "كتێب ده‌بێت ته‌ورێك بێت بۆ بڕین و شكاندنی ئه‌م ده‌ریا چه‌قبه‌ستووه‌ی ناخمان". له‌باره‌ی ڕۆڵی كتێب و خوێندنه‌وه، (رای برادبوری)ی ئه‌مه‌ریكایی ده‌ڵێ، بۆ ئه‌وه‌ی شارستانییه‌تێك وێران بكه‌ی، پێویست ناكات كتێبه‌كانی بسووتێنی، به‌ڵكو بڕوا به‌خه‌ڵكه‌كه‌ی بهێنه چیتر كتێب نه‌خوێنننه‌وه. نووسه‌ر مه‌به‌ستیه‌تی بڵێ: سووتاندنی كتێب ده‌بێته هاندانی خه‌ڵك بۆ زیاتر وه‌شانكردنی كتێب و ڕۆچوونه ناو قووڵایی كۆمه‌ڵگه. لێره‌دا و به‌سوود وه‌رگرتن له قسه‌كانی هه‌ریه‌ك له "رالف والدۆ ئیمرسۆن، كافكا، رای برادبوری" بایه‌خی كتێب و سه‌رچاوه‌ی زانستیمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ، وه‌ك سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می زانیاری سوودی لێ وه‌ربگرین.
ژماره‌یه‌كی تر له نووسه‌ران ده‌ڵێن، "ئه‌زموونی گه‌ڕان و سه‌فه‌ركردن باشترین زانیاری وه‌رگرتنه، نموونه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه پێداگیری ده‌كه‌ن، نووسه‌ری چیكی (كۆنفۆشیوس)ـه كه هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ڵێ: "باشتره مرۆڤ به‌دوای ئه‌زموونی راسته‌وخۆی ژیاندا بگه‌ڕێ". ئه‌و زیاتر دووپات ده‌كاته‌وه و بڕوای وایه گه‌شتكردن به‌دووریی ته‌نیا میلێك زۆر گرنگتر و باشتر و به‌سوودتره له خوێندنه‌وه‌ی كتێب"، به سه‌یركردن و خوێندنه‌وه‌ی ئایدیا و بۆچوون و گوته‌كانی كۆنفۆشیوس، زیاتر گرنگی ئه‌زموون و گه‌شتكردنمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ. دیاره ئه‌مانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه قسه ده‌كه‌ن، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه بیر ده‌كه‌نه‌وه كه "مرۆڤ له ڕێی ئه‌زموونی ژیانه‌وه ڕاسته‌وخۆ ڕووداوه‌كان ده‌بینن و ده‌توانن باشتر هه‌رسی بكه‌ن و له ژیانی ڕۆژانه‌یدا به‌كاری بھێنن". هه‌ڵبه‌ته ئه‌زموونی ژیان و وێنای چاو، كه‌متر له یاد ده‌چێته‌وه.
به‌شێكی تری نووسه‌ران ده‌ڵێن: وه‌رگرتنی زانیاری مرۆڤ، پێوه‌سته به توانستی بیركردنه‌وه‌ی عه‌قڵی مرۆڤ، واته ئه‌و ژینگه‌ی تێیدا نیشته‌جێی، مه‌به‌ست شێوازی بیركردنه‌وه‌ی گشتی ده‌وروبه‌ر و دیمه‌ن و ڕوانگه گشتییه‌كان و كولتوور و ژماره‌یه‌ك فاكته‌ری تره، یاخۆ پێوه‌سته به خه‌ڵقكردنی مرۆڤه‌كه‌وه. له ڕاستیدا ئه‌مه له وڵاتێك بۆ وڵاتێكی تر، له ژینگه‌یه‌ك بۆ ژینگه‌یه‌كی تر، له كولتوورێك بۆ كولتوورێكی تر جیاوازه و كاریگه‌رییان به‌سه‌ر تاكه‌كه‌وه هه‌یه.
به‌هیوای ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ هه‌موو تاكێكی كورد. هه‌وڵدان له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی و یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی و دادوه‌ری گشتی هۆشیاری نه‌ته‌وایه‌تی، چێكردنی ده‌وڵه‌تی باڵا و ئاینده‌یه‌كی سه‌روه‌ر.