زامدار ئه‌حمه‌د
له دوای دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان، دانیشتووانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی هاوشێوه‌ی باشووری كوردستانیان نه‌بینیوه، 70 ساڵه دۆزی كورد له‌و پارچه‌ی كوردستان سستبوونی به‌خۆیه‌وه بینیوه و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه تاكه‌كانی ده‌كوژرێن و ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه، به‌هۆی كورد بوونیانه‌وه له مافی ڕه‌وای مرۆڤایه‌تی خۆیان دوورن، له كاتێكدا ئامانج و ئاره‌زوو و خه‌ونی گه‌وره‌یان ئازادبوونی ڕۆژهه‌ڵاته. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چاویان له باشووری كوردستانه و به چاوی "قه‌ڵا و خه‌نجه‌ری جه‌وهه‌ردار" سه‌یری باشوور ده‌كه‌ن.
باوه‌ڕیان وایه بارودۆخی باشووری كوردستان ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندی به‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه هه‌یه، كاتێك دۆخی باشوور به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات، كوردانی ڕۆژهه‌ڵات دڵشاد و لای نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی ئێران "فارس، تورك، بلووج و عه‌ره‌ب" كێرڤیان به‌رز ده‌بێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه له‌كاتی خراپبوونی دۆخی باشوور، ڕۆژهه‌ڵات له به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی ئێران، كێرڤیان داده‌به‌زێ.
دانیشتووانی ڕۆژهه‌ڵات به‌هۆی ژێرده‌ستبوونیانه‌وه، وێڵ و عه‌وداڵی زانست و زانیارین و ده‌یانه‌وێ ده‌فری مه‌عریفه‌یان فراوانتر بێت و ئاگاداری باسوخواسی گۆڕانكارییه هه‌نووكه‌یییه‌كانی دنیا بن و بزووتنه‌وه و شۆڕش و جووڵانه‌وه تازه دروستبووه‌كان بناسن، خۆیشیان ڕێچاره‌ی ئازادبوونیان بدۆزنه‌وه، له كاتێكدا هه‌ستی ناسیۆنالیستی و نه‌ته‌وایه‌تییان به ئه‌ندازه‌ی چیای دانڵانپه‌ڕ به‌رزه.
ئه‌گه‌ر ناكۆكی له ناوخۆیاندا هه‌بێت و پێوه‌ندییان باش نه‌بێ، له‌مه‌ڕ نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی تری ئێران كۆك و ته‌بان، نایه‌ڵن ئه‌وان به‌و ناخۆشییه‌ی نێوانیان بزانن و جیاوازی و كێشه‌كانیان فراوانتر بكه‌ن و ڕقوكینه له‌ناو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بڵاو بكه‌نه‌وه.
له سه‌روبه‌ندی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، دانیشتووانی ته‌واوی شاره كوردییه‌كان له‌ناو جه‌رگه‌ی شوێنه گشتییه‌كان كۆبوونه‌وه و پاڵپشتی و دڵخۆشی خۆیان له‌مه‌ڕ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی باشوور بۆ سه‌ربه‌خۆیی ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌رچی دڵنیابوون له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كرێت و ده‌گیرێن، وه‌لێ له جۆش و خرۆشی خۆیان نه‌كه‌وتن، بۆ نموونه: له شارێكی وه‌ك مهاباد له مه‌یدانی چوارچرا ئاڵای كوردستان هه‌ڵكرا و به‌هه‌موو توانای گه‌روویانه‌وه هاواریان ده‌كرد "قازی هه‌سته‌وه، ئاڵاكه‌ت هه‌ڵده‌وه". به‌و جۆره‌ی ئاماده‌بووان بیریان ده‌كرده‌وه، گرتن و لێپرسینه‌وه له به‌شدارانی ئاهه‌نگی دڵخۆشی و پاڵپشتی بۆ باشوور كرا و به سه‌تان هاووڵاتی لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كرا و خرانه گرتووخانه‌وه و ژماره‌یه‌كیشیان حوكم دران و سزای دارایی دران. بۆ وێنه: له مهاباد نزیكه‌ی 300 كه‌س گیران.
ئه‌م هه‌سته‌ی ڕۆژهه‌ڵات تا ئێسته به‌رده‌وامه و ئاماده‌یییان بۆ هه‌موو هه‌وڵێكی پێوه‌ندیدار به ئاینده‌ی كورد و پڕسی چاره‌نووسسازی نه‌ته‌وه‌یی نیشتمانی تێدایه، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی به مه‌رگی خۆیشیان بێ. له سه‌روبه‌ندی هاتنی حه‌شدی شه‌عبی بۆ لای كه‌ركووك، به سه‌تان كوردی به‌توانا و ئازا و لێهاتوو له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه خۆیان ئاماده كردبوو بێنه باشوور و به‌رگی له خاكی كوردستان بكه‌ن.
له كۆتای مانگی ڕابردوودا، له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی مهابادی به‌ناوی ئه‌ره‌ستۆ مه‌لاڕه‌حیمی /ئێسته سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كه بۆ زیان لێكه‌وتووانی كرماشان/ به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی هونه‌رمه‌ند عه‌زیز شارۆخی كه تازه ته‌ندروستی به‌ره‌و باشی چووبوو و دووكانه‌كه‌ی كردبووه‌وه، چووینه‌ده‌ر و ڕێی بازاڕمان گرته‌به‌ر. مه‌لای دوای نیوه‌ڕۆ بانگی داوه، ورده ورده بازاڕ به جووڵه هاتووه و خه‌ڵكی ئه‌م دووكان و ئه‌و دووكان ده‌كه‌ن.
له‌دوای دیده‌نی شارۆخی، پیاسه‌یه‌كی ئێوارانمان به‌ناو شه‌قامه پڕ له جموجۆڵه‌كانی بازاڕدا كرد، له‌سه‌ر شۆسته‌یه‌كی نزیك فولكه‌ی چوارچرا، له‌ناو جه‌نجاڵی و شلۆقیدا، سێ ژنی گه‌نجی خۆشكه‌لانه‌ی كورد له پێشمانه‌وه ده‌ڕۆیشتن، له به‌رانبه‌ریشماندا هاونیشتمانیانی مهاباد به پێچه‌وانه‌وه ده‌هاتن، له‌ناویاندا كه‌سێكی جلوبه‌رگ سه‌ربازی هه‌بوو، له‌كاتی گه‌یشتنی به ژنه كورده‌كان، شانی به‌ر شانی كچێكیان دا و هێنده‌ی نه‌مابوو كچه‌كه بكه‌وێ، ژنه‌كان ورته و قسه‌یان له‌به‌ر خۆیانه‌وه كرد و ناڕه‌زایییان ده‌ربڕی، له‌و ساته‌دا و له ترووكانی چاودا ئه‌ره‌ستۆی مه‌لاڕه‌حیمی به هێزی دوو ده‌ستی سینگی سه‌ربازه‌كه‌ی گرت و ده‌یویست تا توانای هه‌یه بكێشێ به سه‌ریدا، سه‌ربازه‌كه ڕه‌نگی وه‌به‌ر نه‌مابوو، سپی هه‌ڵگه‌ڕا و ترسێكی زۆری لێ نێشت و به‌په‌له گوتی: "چی شده؟ بخدا هیچ كاری نكردم، با من چه میكینن- چ بووه؟ به‌خودای هیچم نه‌كردووه، ده‌ته‌وێ چیم لێ بكه‌ی؟" ئه‌و كورده دڵسۆزه‌ش گوتی: كوسخول، میخاهید به خانمهای كرد بی احترامی بكنید؟- گێژه، ده‌ته‌وێ بێڕێزی به ژنانی كورد بكه‌ی؟. ئه‌و سه‌ربازه فارسه، به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی ماوه‌ی سه‌ربازییه‌كه‌ی له ناوچه فارسنشینه‌كانه‌وه ره‌وانه‌ی مهاباد كرابوو.
ئیتر كوردانی ئه‌وێ چوارده‌وری سه‌ربازه فارسه‌كه‌یان ته‌وق دابوو، یه‌كێ ده‌یگوت: با بیكوتین و بیكه‌ینه ده‌رس بۆ خۆی و هاوشێوه و هاوڕێكانی، فێربن و زات نه‌كه‌ن له ناوچه كوردییه‌كان بێڕێزی به كورد بكه‌ن. یه‌كیتر ده‌یگوت: لێی ده‌ده‌ین تا نیوه مردووی ده‌كه‌ین. له‌پڕدا ژنه كورده‌كه گوتی: تكایه لێی مه‌ده‌ن و ته‌نیا فێری ڕێزی بكه‌ن، با ببێت به مرۆڤ.
سه‌ربازه فارسه‌كه به‌ئه‌سته‌م له چنگ گه‌نجانی مهاباد ده‌ربازی بوو. ژنه‌كان ده‌ستخۆشی و سوپاسگوزارییان ئاراسته‌ی گه‌نجانی ده‌وروبه‌ریان كرد. له دوای تاوێ ڕۆیشتن، ئه‌ره‌ستۆ گوتی: هه‌ر عه‌جه‌مێ بیه‌وێ بێڕێزی به كورد بكات به‌تایبه‌ت له‌ناو شاره كوردییه‌كان، ڕووبه‌ڕووی دۆخێكی زۆر خراپ ده‌بێته‌وه. ده‌بێ فێر بن و بزانن كورد، چ میله‌تێكی تێگه‌یشتوو و به‌رگریكاره.
ئه‌م ڕووداوه، ده‌یان لێكدانه‌وه‌ی و شرۆڤه‌ی سیاسی، جیۆگرافی، كولتووری، فه‌رهه‌نگی، مێژوویی، داونه‌ریتی، پارێزگاریكردن له یه‌كتر هه‌ڵده‌گرێ و ڕوونی ده‌كاته‌وه كه كوردانی ڕۆژهه‌ڵات هه‌میشه پشت و په‌نا و هاوكار و هاوئاهه‌نگی یه‌كن.