هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له كوردستان
سه‌لام ناوخۆش
ده‌روازه
له كوردستان له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌ك ده‌نگ ده‌درێت، پارته‌كانیش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه گرد ده‌بنه‌وه. له‌م پێشبینییه‌دا چاوه‌ڕێ ده‌كرێ كه شۆك و سوپرایزه‌كان له‌سه‌ر ڕووداوه سیاسییه‌كان ده‌بێت. به دیتنی به‌نده خوێندنه‌وه‌كه‌م له‌سه‌ر ماهیه‌تی خه‌ڵكی كورد له هه‌ڵبژادن دامه‌زراوه .
تێبینی: عه‌قڵی توێژینه‌وه دووره له ویستی توێژه‌ر، هه‌روه‌ها میتۆدی بۆچوونه‌كه‌م له‌سه‌ر میتۆدی كوالیته‌تیڤ دامه‌زراوه، واته دووره له ڕاپرسی و چاوپێكه‌وتن و داتا كۆكردنه‌وه .
دابه‌شبوونی خه‌ڵكی كورد له باشوور
چه‌ند بنه‌مایه‌ك بۆ ئه‌و دابه‌شبوونه ئایدیۆلۆجی و میژازی و ویراسی، له‌وانه:
یه‌كه‌م، گه‌نجی 18 بۆ 30 ساڵی
پارته‌كان هه‌ر یه‌كه‌ی ڕێژه‌یه‌كی جیاواز له‌م ده‌نگه ده‌بات وه‌ك نه‌وه‌ی نوێ، هاوپه‌یمانی، گۆڕان، پارتی، یه‌كێتی، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ. ئه‌گه‌ر بۆ نموونه 700 هه‌زار گه‌نج به‌شداری بكه‌ن، موڵكی هه‌موو پارته‌كانن به ڕێژه‌ی جیاواز، له‌وانه‌یه نه‌وه‌ی نوێ و هاوپه‌یمانی زۆربه‌ی ببه‌ن.
دووه‌م، پیاوی 30 ساڵی بۆ 50 ساڵی
ئه‌م توێژه جیاوازه له توێژی یه‌كه‌م، ئه‌وانه زیاتر ده‌نگی لۆجیكن نه‌ك خرۆشراو و كڕاو، ئه‌وانه هه‌ڵگری ده‌نگی خۆڵه‌مێشین، ڕێژه‌یین نه‌ك ڕه‌هایی، به ئاسانی ده‌نگ به لایه‌ك ناده‌ن، ئه‌وانه ئه‌گه‌ر 500 هه‌زار كه‌س بن، ده‌نگ به هه‌موو پارته‌كان ده‌ده‌ن هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك ده‌نگ ناده‌ن .
سێیه‌م، پیاوی 50 تا 80 ساڵی
هه‌رچه‌نده له‌ناو ئه‌م ته‌مه‌نه‌دا كه‌سانی زیز و نا‌ئومێد له ئه‌زموونی پارتی و یه‌كێتی هه‌ن، به‌ڵام زۆربه ده‌نگ به پارتی و یه‌كێتی ده‌ده‌ن، چونكه ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ناو یه‌كێتی و پارتیدا بوون، بۆیه ده‌نگی زۆربه‌یان بۆ یه‌كێتی و پارتی ده‌بێت .
چواره‌م، هێزی عه‌شیره‌ت و گوند
له‌و 25 ساڵه‌دا زۆربه‌ی زۆری گوندییه‌كان له لای یه‌كێتی و پارتی دامه‌زراون، له‌لایه‌كی تر له‌و ده‌ڤه‌رانه هه‌ژموونی سه‌رۆكی عه‌شیره‌ت ماوه، عه‌شیره‌ت زیاتر له ده‌سه‌ڵات نزیكه وه‌ك داوده‌زگایه‌كی ڕێكخراو، كه‌واته تاك تاكه ده‌نگ به غه‌یری یه‌كێتی و پارتی ده‌ده‌ن.
پێنجه‌م، داوده‌زگای سه‌ربازیی –پێشمه‌رگه.
هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌ی ده‌ڤه‌ری سلێمانی ده‌نگی گۆڕان و هاوپه‌یمانی تێدایه به تایبه‌تی پاش رووداوی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ، ئه‌وانی تر زۆربه یه‌كێتی و پارتین.
په‌رتبوونی ده‌نگه‌كان
هه‌موو پارته‌كان به زۆری كه‌م ده‌كه‌ن، هه‌ریه‌كه به‌هۆی ڕووداوێكه‌وه. هاوپه‌یمانی و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ له زۆربه‌ی جومگه‌كان له‌سه‌ر ئاستی تاك ده‌ركه‌وتنیان هه‌یه، بۆیه لێدانێكی پشتشكێن له ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و پارتی ناده‌ن، هه‌رچی نه‌وه‌ی نوێیه به دیتنی ئێمه كه‌مترین ده‌نگ دێنێت، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه ڕه‌هایی ته‌نیا له ده‌نگه‌كانی به‌شی یه‌كه‌مدایه .
پارته‌كان وه‌ك خواره‌وه ده‌نگ دێنن
یه‌كه‌م : پارتی 23 كورسی دێنی، پێنج كورسی كه‌م ده‌كات به‌هۆی شنگال و پرسی مووچه.
دووه‌م: هاوپه‌یمانی 12 كورسی دێنێ، به‌شێكی زۆری كورسیی یه‌كێتی و گۆڕان و نه‌وه‌ی نوێ و زیزبووی پارتی ده‌بات .
سێیه‌م: یه‌كێتی 10 كورسی ده‌بات به‌هۆی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و مووچه و جیابوونه‌وه‌ی باڵی به‌رهه‌م .
چواره‌م: گۆڕان هه‌ر ته‌نیا چوار كورسی ده‌بات به‌هۆی مردنی نه‌وشیروان مسته‌فا، عێراقیبوونی په‌رله‌مانتاران و جیابوونه‌وه‌ی مه‌سعوود، ڕابوون، سروه .
پێنجه‌م: یه‌كگرتوو سێ كورسی تا چوار كورسی ده‌بات به‌هۆی جیابوونه‌وه‌ی هه‌ندێ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و میدیاكاران و گوتار جیایی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ .
شه‌شه‌م: كۆمه‌ڵ دوو تا سێ كورسی ده‌بات، به‌هۆی هه‌ندێ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی جیابوونه‌وه و هه‌روه‌ها نزیكبوونه‌وه له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له ئه‌نجامدا عێراقیبوونێكی وه‌ك گۆڕان ده‌ركی پێ ده‌كرێت وه‌ك هه‌ڵوێستی شووشكه‌یی و ئه‌حمه‌د ره‌شید.
حه‌وته‌م: نه‌وه‌ی نوێ، ته‌نیا كورسییه‌ك تا دوو كورسی له ده‌نگه‌كانی گه‌نجی 18 بۆ 30 ساڵی دێنێ و گوتاری ته‌واو عێراقییه باوه‌ڕی وایه كه‌ركووك ده‌كه‌نه بروكسل.
ئه‌نجام
له‌م خوێندنه‌وه‌یه‌دا به چه‌ند ئه‌نجامێك گه‌یشتووین، له‌وانه:
- له‌و 56 كورسییه، هه‌رچه‌نده لیسته‌كه‌ی به‌رهه‌م 12 كورسی ده‌بات، به‌ڵام به‌رهه‌م خۆی ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار .
- هه‌ڵبژاردن له كوردستان له‌سه‌ر بڕوانامه و ته‌مه‌ن نه‌وه‌ستاوه، كه‌واته گرنگ نییه تۆ پێت خۆشه یا نا و من مامۆستای زانكۆ و خاوه‌نی 60 كتێبم، به‌ڵام یه‌ك ده‌نگم هه‌یه له گرووپی خۆڵه‌مێشیم، له‌وانه‌یه ده‌نگ بده‌م یان نا، سه‌رۆك عه‌شیره‌تێكی نه‌خوێنده‌وار له‌وانه‌یه هه‌زار ده‌نگی پێ گرد ببێته‌وه، یان لیوایه‌ك هه‌مان ده‌نگی سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كه ببات، هه‌روه‌ها له‌ناو ئه‌و شوان و گاوان و نه‌خوێنده‌وارانه‌ی گوند، به ده‌گمه‌ن نه‌وه‌ی نوێ و گۆڕان هه‌ن، زۆربه هه‌ر یه‌كێتی و پارتی ده‌ناسن.
- له‌لایه‌كی تر چوار پارت، هاوپه‌یمانی و یه‌كێتی و گۆڕان و نه‌وه‌ی نوێ له ده‌نگی یه‌ك توێژ ده‌به‌ن، بۆیه ناتوانن كاریگه‌رییه‌كی زۆر له پارتی بكه‌ن، هه‌روه‌ها گوتاری حزبی ئیسلامی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ خاوه‌ن دوو گوتاری جیان، چونكه فیكر ئاراسته‌ی ناكات، به‌ڵكو سیاسه‌ت ده‌یجووڵێنی، بۆیه هه‌ر له شوێنی خۆیان موراوه‌غه، ته‌ناش ده‌كه‌ن. ئه‌و 23 كورسییه‌ی پارتیش توانای ئه‌وه‌نده نابێت، به كێخوا بمێنێته‌وه، كه‌واته ته‌نیا به یه‌كگرتن له‌ژێر یه‌ك هاوپه‌یمانی كوردستانی ده‌توانن به‌رانبه‌ر به‌غدا بوه‌ستن، ئه‌م په‌رتبوونه‌ش چاوه‌ڕێی خێری بۆ كورد لێ ناكرێ، كه‌چی شیعه زۆر به ڕاشكاوی باسی ده‌سه‌ڵاتی زۆربه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش واتای به شیعه‌كردنی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت.