به‌رده‌وام پرسیارێك ڕووبه‌ڕووی ئێمه‌ی ژن ده‌بێته‌وه، "بۆ نووسه‌ری ژنمان كه‌مه؟ بۆ موزیكژه‌نی ژنمان نییه؟ بۆ ژن له بواری رۆشنبیری‌دا پاشكه‌وتووه؟ بۆ...؟" ، هه‌ریه‌كه له ئێمه به‌پێی ئه‌زموون و بۆچوونه‌كانمان وه‌ڵامێك ده‌دۆزینه‌وه بۆ ئه‌م پرسیاره كه وه‌ڵامه‌كه‌ی ده‌بێت نه‌ك ته‌نیا لای ژن بێت، به‌ڵكو ده‌بێت لای هه‌موو مرۆڤێك بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سه‌شی ئه‌و پرسیاره ده‌كات، ده‌زانێ وه‌ڵامه‌كه‌ی چییه.
ئه‌و مه‌رج و پێوه‌رانه‌ی پیاوێك ده‌كه‌ن به نووسه‌ر، ژنیش ده‌كه‌ن به نووسه‌ر، هیچ سنوورێك نییه نووسه‌رایه‌تی ئه‌و دوو ڕه‌گه‌زه لێك جیا بكاته‌وه، ته‌نیا بار و شێوه‌ی ژیان و ئه‌ركه‌كانی ئه‌و دوو كه‌سه‌یه له خێزان و كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌ردووكیان لێك جیا ده‌كاته‌وه.
ژنان زۆربه‌ی كات له ماڵه‌وه‌ن و پێوه‌ندییان به ده‌وروبه‌ره‌وه نییه له خوێندن و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی دوور ده‌خرانه‌وه و مه‌ودای گه‌شه‌ی بیر و خۆڕۆشنبیركردنه‌وه‌یان لێ سنووردار كرابوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژن به‌درێژایی بوونی نووسه‌ری باشی تێدا هه‌ڵكه‌وتووه، ئه‌مه ڕاستییه‌كه و زۆربه‌ی مێژوونووسان نه‌یانتوانیوه چاوپۆشی لێ بكه‌ن، كه باس دێته سه‌ر مێژووی ئه‌ده‌ب له هۆمیرۆسه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ین، كه‌چی پێش ئه‌ویش ژنه شاعیری سۆمه‌ریی هه‌بووه و هۆنراوه‌ی بۆ خوداكان گوتووه، ناوی "ئێنهێدوانه" بووه له ساڵی 2300 پێش زاینی ژیاوه و هه‌رچه‌نده هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی مێژوویی باسی بوونی ژنه شاعیری تر ناكه‌ن له‌و ناوچه‌یه كه پاش ئه‌و هاتبێ. پاش ئه‌ویش باس له سه‌فۆ ده‌كرێ كه‌چی هاوشانی سه‌فۆ، هه‌شت ژنه شاعیری تر له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌بوون وه‌ك پاراكسیلا، مۆیرۆ، ئێرینه، نۆسیس.
خوێنده‌واری و خوێندن یه‌كێكن له‌و لایه‌نه گرنگانه‌ی نووسه‌ر وه‌ك نووسه‌ر ده‌پارێزی، ئه‌مه جگه له به‌هره‌و توانای داهێنانی ئه‌و مرۆڤه، ژنان له خوێندن بێبه‌ش كراون، ئه‌گه‌ر به خێرایی چاوێك بگێڕێن به مێژووی ئه‌ده‌ب له سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاستدا و به‌دوای ژنه كه‌ڵه‌نووسه‌ره‌كاندا بگه‌ڕێین، ئه‌و ژنانه‌ی بوونه‌ته نووسه‌ر، ئه‌وانه‌ن له خێزانه هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانن كه بواری خوێندن و خوێنده‌وه‌یان بۆ ڕه‌خساوه، یان ژنه راهیبه‌كانن كه له كه‌نیسه‌كاندا كاریان كردووه، ئه‌م ژنانه خوێنده‌وار بوون و كه‌ڵكیان له كتێبه ئاینییه‌كان وه‌رگرتووه و له هه‌مان كاتدا پێوه‌ندییان به ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكه‌وه هه‌بووه.
یه‌كێك له‌وانه رادێگوندێ (520-587) بووه كه ئارامی و هێمنی ده‌روونی له كه‌نیسه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه جگه له‌و به‌رهه‌مانه‌ی له‌مه‌ڕ رۆڵ و گرنگی كه‌نیسه، هۆنراوه‌شی نووسیوه. به‌رهه‌مه‌كانی ژنه نووسه‌ر هرۆتسڤیپ له سنووری كه‌نیسه ده‌رچووه، هه‌موو بوارێكی خوێندنی بۆ واڵا بووه، كتێبخانه‌ی كه‌نیسه‌ی له‌به‌رده‌ستدا بووه، له به‌رهه‌مه‌كانیدا باسی ڕه‌گه‌زی بێ هێز ده‌كات. زۆر له لێتوێژه‌ران ئه‌مه ده‌به‌ستنه‌وه به‌وه‌ی ئه‌م ژنه نووسه‌ره هێنده بڕوای به‌خۆی نه‌بووه و وه‌ك ژنیش چه‌وساوه بووه، هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن، ئه‌م لایه‌نی نووسینه‌كانی پێوه‌ندی به ئه‌و بۆچوونه‌وه هه‌یه كه له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست له كۆمه‌ڵگه‌دا له‌مه‌ڕ ژن باو بووه.
كریستینا دۆ پیسان (1364-1430) له خێزانێكی خوێنده‌واری فڕه‌نسی بووه، باوكی دكتۆرای له بواری پزیشكی و ئه‌ستره‌لۆگیدا "ئه‌ستێره‌ناسی"دا هه‌بووه و له زانكۆ كاری كردووه، هه‌ر له ماڵه‌وه وانه‌ی فه‌لسفه و لاتین و زانستی به كچه‌كه‌ی گوتووه. به‌ڵام هۆنراوه‌كانی كریستینا له سنووری چینه ئه‌رستۆقرات و ده‌وڵه‌مه‌نداكاندا نه‌مایه‌وه، به‌ڵكو چین و توێژه‌كانی تریش ده‌یانخوێنده‌وه. له سه‌رده‌می نوێ‌دا ئه‌م شاعیره وه‌ك فێمنیست سه‌یر ده‌كرێ، له به‌رهه‌مه‌كانیدا نه‌ك ته‌نیا باس له خۆشه‌ویستی ده‌كات، به‌ڵكو دژی هه‌موو ئه‌و بۆچوونانه‌یه كه پایه‌ی ژن نزم ده‌كه‌نه‌وه و به چاوێكی كه‌متر له‌پیاو ته‌ماشا ده‌كرێن.
باپسوا مه‌كین (1612-1674) یه‌كێك بوو له‌و ژنه نووسه‌رانه‌ی له خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئینگلته‌را گه‌وره بووه، له نووسینه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژن له ڕه‌گه‌زی بێ هێزه، به‌ڵام وه‌ك پیاو پێوسیتی به خوێندن هه‌یه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه ژن ده‌یه‌وێ یه‌كسان بێت به پیاو. جان ئه‌وستن (1775-1817) له خێزانێكی ئاینی و ڕۆشنبیر بووه و باوكی قه‌شه بووه، له ماڵه‌وه كتێبخانه‌یه‌كی گه‌وره‌یان هه‌بووه. باوكی جیا له باوكانی ئه‌و سه‌رده‌مه ڕێگه‌ی به كچه‌كانی داوه كه‌ڵك له كتێبخانه‌ی ماڵه‌وه وه‌ربگرن، به به‌یاخه‌وه گوێی له نووسینه‌كانی كچه‌كه‌ی ده‌گرت كه بۆ خێزانه‌كه‌ی ده‌یخوێنده‌وه، ڕۆمانه‌كانی جان باس له ژیانی خۆی و توێژه ئه‌رستۆقراتییه‌كانی ئینگلته‌را ده‌كات، خۆشه‌ویستی كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی ڕۆمانه‌كانیه‌تی، بۆیه تا ئێسته‌یش ڕۆمانه‌كانی ده‌خوێنرێته‌وه و ده‌كرێته فیلم و زنجیره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی.
ڤیرگینیا وۆلف (1882- 1941) یه‌كێك بوو له‌و نووسه‌رانه‌ی به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا ده‌گه‌ڕا كه ئێمه له سه‌ره‌تای ئه‌م وتاره‌دا ئاماژه‌مان پێ كرد. ڤیرگینیا خۆی ئاماده ده‌كرد بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تێك له‌مه‌ڕ ژن و رۆمان، به‌و نیازه‌ی بۆ كۆمه‌ڵێك قوتابی كچی بخوێنێته‌وه، له‌كاتی گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه و نووسه‌ره‌كاندا، پرسیارێ ڕووبه‌ڕووی بووه‌وه، بۆ زۆربه‌ی ڕۆماننووسان پیاون؟ ئه‌مه پێوه‌ست نییه به‌وه‌ی ژن توانای بیركردنه‌وه‌ی نییه یان نه‌توانێ وه‌ك پیاو هه‌ست و نه‌ستی خۆی له ڕێگه‌ی نووسینه‌وه ده‌رببڕێ، له‌وانه‌یه ئه‌مه پێوه‌ست بێت به ژن خۆیه‌وه، ئه‌وان بڕوایان به‌خۆیان نییه، بڕوا به‌خۆبوونی پیاوان له‌وه‌وه سه‌رچاوه هه‌ڵده‌گرێ كه له‌و باوه‌ڕه‌دان ژنان له سروشته‌وه پێگه نزمن و ئه‌ركی گرنگی ژنانیش ئه‌وه‌یه فوو به هه‌ستی بڕوابه‌خۆبوونی پیاواندا بكه‌ن، واته ئه‌و هه‌سته‌یان لا به‌هێزتر بكه‌ن.
ئه‌مه‌ی باسم كرد مشتێك بوو له خه‌روارێك، سه‌تان ژنه نووسه‌ری تر مێژووی ئه‌ده‌بی جیهانیان ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه، له‌م گه‌شته خێرایه‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه ئایا نه‌بوونی ژنی نووسه‌ر پێوه‌ندی به ژن خۆیانه‌وه هه‌یه یان ته‌واوی كۆمه‌ڵگه یان هه‌ردووكیان؟ ئه‌گه‌ر له هه‌ردوو چه‌مكه‌وه بۆ وه‌ڵامه‌كه بگه‌ڕێین به ئاسانی ده‌بینه خاوه‌ن وه‌ڵام.
سه‌رچاوه‌كان
•Kvinnliga författare, kvinnornas literaturhistoria från antiken till våra dagar, under redaktion av Sussana Roxman,Stockholm, 1983.
•Systrar, kvinliga författare från dåtiden till nutid, Lena Kjersen Edman,2001