رێواس ئه‌حمه‌د
بوونی یاسا فاكته‌رێكی گرنگی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه و ڕێكخستنی ژیانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه. یاسا داده‌نرێ و داوده‌زگه‌ی خۆی هه‌یه كه بڕیار ده‌ده‌ن كه‌ی و چۆن ئه‌و یاسایانه جێبه‌جێ بكرێن. یاسا تێكستێكی نه‌گۆڕاو نییه، به‌درێژایی مێژوو و له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كاندا یاسا به‌پێی پێداویستی و هۆشیاری خه‌ڵك گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه. یاسا به‌رده‌وام ده‌بێت چه‌ند هه‌نگاوێ پێش هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی بێت. هه‌ركات هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی پێش یاسا كه‌وت، ئیتر گۆڕینی یاسا و ده‌ستوور ده‌بێت به پێداویستییه‌كی حه‌تمی، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه نه‌نرێ كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و نشێو ده‌چێت و ده‌رچوون ده‌بێت به مه‌حاڵ.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێكی خێرای یاساكانی سوێد بده‌ین له‌باره‌ی توندوتیژی، ده‌بینین به‌رده‌وام گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت و هه‌ر دیاره‌ده‌یه‌كی ناساغڵه‌م له ته‌شه‌نه‌كردندا بێت، وه‌ك ده‌رمان یاساكه‌ی بۆ ده‌گۆڕن.
ساڵی 1982 له سوێد یاسایه‌ك ده‌رچوو به‌كارهێنانی توندوتیژی ده‌رهه‌ق به ژن به تاوان له قه‌ڵه‌م دا و لێدانی ژن خرایه ڕیزی ئه‌و كاره نایاسایییانه‌ی حوكمی له‌سه‌ر ده‌درا. به‌ڵام ئه‌وكات ده‌بوو ژنه‌كه سكاڵای تۆمار بكردایه و پۆلیسی ئاگادار بكردایه‌ته‌وه. پرۆسه‌ی دادگاكردنه‌ش له پشت په‌رده‌وه به‌ڕێوه ده‌چوو، واته كه‌سانێكی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و خێزانه مافی ئه‌وه‌یان نه‌بوو وه‌ك شایه‌ت یان پاڵپشتیكه‌ر ئاماده‌ی دانیشتنی دادگا ببن و ئاگاداری گرفتی ئه‌و خێزانه ببن.
ئه‌م یاسایه ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆری لێ گیرا له‌به‌رئه‌وه‌ی ژن له‌م پرسه‌یشدا به ته‌نیا ده‌مایه‌وه، ده‌ركردنی یاسایه‌كی له‌م جۆره دووپاتكردنه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سته‌مه بابه‌تێكی تایبه‌ت و تابۆیه و نابێت له چوارچێوه‌ی خێزان ده‌رچێت. پاش چه‌ند ساڵێك یاسایه‌كی تر هاته ئاراوه و ڕێگه‌ی به ژن ده‌دا كه‌سێك له‌گه‌ڵ خۆی بۆ دادگا به‌رێت وه‌ك پاڵپشتیكه‌ر، یان شایه‌تحاڵی ئه‌و توندوتیژییه‌ی به‌رامبه‌ری ئه‌نجام دراوه .
له ساڵی 1983دا هه‌شت ملیۆن كرۆن ته‌رخان كرا بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و ژن و منداڵانه‌ی ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه. یه‌ك ملیۆن كرۆنیش دانرا بۆ كردنه‌وه‌ی كۆرسی خوێندن و خولی تایبه‌ت له‌باره‌ی توندوتیژیی و هۆ و ڕه‌گه‌كانی توندوتیژیی بۆ پۆلیس و ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریان له‌گه‌ڵ تێزه‌كاندا ده‌كرد. دانانی گرووپی پسپۆڕ له‌و بواره‌دا بۆ ده‌ستنیشانكردنی پێشنیار بۆ چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ری ئه‌و ده‌رده كۆمه‌ڵایه‌تییه.
زۆرجار پاش جیابوونه‌وه، هه‌ندێ پیاو وازیان له ژنه‌كانیان نه‌ده‌هێنا و بێزاریان ده‌كردن یان هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كردن و ڕاویان ده‌نان، بۆ سنووردانان بۆ ئه‌م پرسه، له ساڵی 1988دا یاسایه‌ك دانرا، به‌پێی ئه‌و یاسایه پیاو بۆی نه‌بوو زیاتر له 300 مه‌تر نزیكی ئه‌و شوێنه بكه‌وتایه كه ژنه‌كه‌ی لێیه، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی بازنێكه‌وه كه ده‌كرایه ده‌ستی پیاوه‌كه و ئامێرێك لای ژنه‌كه داده‌نرا. ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه له‌و سنووره نزیك بكه‌و‌تایه‌ته‌وه، ئه‌وا ئه‌و ئامێره لای پۆلیس زه‌نگی لێ ده‌دا.
له ساڵانی نه‌وه‌ته‌كاندا دیارده‌ی له‌شفرۆشی له ده‌ره‌وه‌ی یاسا "له‌شفرۆشی ڕه‌ش" په‌ره‌ی سه‌ند، بۆیه له ساڵی 1999دا یاسایه‌ك له‌باره‌ی له‌شفرۆشتنی ژنان دانرا، به‌پێی ئه‌م یاسایه، ئه‌و كاره ده‌بوو له شوێنی فه‌رمی و مۆڵه‌ت پێدراودا ئه‌نجام بدرێ و لایه‌نه ته‌ندروستییه‌كان چاودێری بكه‌ن. ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستنی پاراستنی ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه له نه‌خۆشی، هه‌روه‌ها ئه‌و ژنانه له لێدان و ئازاردانی ده‌روونی و سووكایه‌تی پێكردن بپارێزێ.
پێشتر ئه‌گه‌ر ژنێك سكاڵای دژی مێرده‌كه‌ی یان پیاوێك بكردایه كه توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئه‌نجام داوه، یه‌كسه‌ر ئه‌و پیاوه ده‌گیرا. زۆرجار ژنه‌كان په‌شیمان ده‌بوونه‌وه و سكاڵاكانیان ده‌كشانده‌وه. به‌م شێوه‌یه ئه‌م پیاوانه له سزای یاسا ڕزگاریان ده‌بوو، به‌ڵام ئێسته ئه‌م یاسایه‌ش گۆڕا، ئه‌گه‌ر شوێنه‌واری ئه‌و توندوتیژییه به جه‌سته‌ی ژنه‌وه دیار بێت، وه‌رگرتنه‌وه‌ی سكاڵاكه‌یش هیچ ڕۆڵێك نابینێت و پیاوه‌كه ده‌بێت له دادگا و به‌پێی یاسا، سزای خۆی وه‌رگرێ.
ئه‌م هه‌موو شێر و ڕێوییه ده‌كه‌م ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی بڵێم هیچ یاسایه‌ك كه دانراوه، تێكستێكی پیرۆز نییه و ده‌بێت به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ گۆڕانی پێداویستییه‌كانی كۆمه‌ڵدا بگۆڕێ، ئه‌و گۆڕانه‌یش له خزمه‌تی به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بێت. یاسا ده‌بێت بۆ به‌رگری و چه‌سپاندنی به‌ها مرۆیییه‌كانی تاكی كۆمه‌ڵ بێت. یاسا له عه‌قڵ و هۆشیاری كۆمه‌ڵه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ، ئه‌و دوو فاكته‌ره‌ش به‌رده‌وام له گۆڕاندان. نه‌گۆڕینی ئه‌و یاسایانه‌ی سه‌رچاوه له عه‌قڵی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌گرن، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه هێزی ده‌سه‌ڵاتداران و عه‌قڵی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵگه ئه‌و ئاماده‌یییه‌یان تێدا نییه كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و عه‌قڵه ژنگاوییه ببنه‌وه.