چیرۆكی به‌ریه‌ككه‌وتنی گۆڕان و یه‌كێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2013 و پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێم كه ناو نراوه "كابینه‌ی بنكه‌فراوان"، به‌تایبه‌ت ئه‌وكاته‌ی لێك نزیكبوونه‌وه‌ی نێوان گۆڕان و پارتی مه‌ترسی له‌سه‌ر لاوازكردنی رۆڵی یه‌كێتی له حكومڕانی هه‌رێمدا دروست كردبوو. ئه‌م كێشمه‌كێشه‌ی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر وه‌رگرتنی وه‌زاره‌ته‌كانی كوردستان و پۆسته‌كانی به‌غدا و دواجار وه‌رنه‌گرتنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه.
له سه‌ره‌تادا به‌شێك له بۆچوونه‌كان پێیان وابوو هۆی گرژیی نێوان ئه‌م دوو هێزه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لایه‌نگیری پارتی كه هه‌رجاره و یه‌كێكیان ده‌كاته هاوبه‌شی حوكمی خۆی له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام رووداوه‌كانی دواتر و قووڵبوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوانیان، ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه پارتی به‌هۆی یه‌كبوونی گۆڕه‌پانی سیاسی ئه‌م دوو هێزه كه سلێمانییه، هاوكات بوونی كۆمه‌ڵێك خاڵی جیاواز له ستراتیژ و به‌رنامه‌یان، ناتوانێت هه‌ردوو هێز له هاوپه‌یمانێتییه‌كدا له‌گه‌ڵ خۆی كۆ بكاته‌وه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و هێرشه میدیایییه‌ی ده‌یانكرده سه‌ر پارتی و شێوه ئه‌هریمه‌نێكیان له زه‌ینی جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵكی سلێمانی دروست كردبوو.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌مێكه له دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆی یه‌كێتی به‌رده‌وامه و له هه‌وڵدایه وه‌ك چۆن یه‌كێتی له حزبێكی سه‌رمایه‌دار و حوكمڕان توانی راگه‌یاندنێك و بنكه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری هاوشێوه‌ی گۆڕان بنیات بنێ، له كاتێكدا ته‌واوی سه‌روه‌ت و سامانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی له به‌رده‌ستدایه. هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو وای كرد رێككه‌وتنی سیاسی له هزری رابه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌كه دروست بێت، ئه‌گه‌رچی تا ئه‌وكاته‌ش ده‌نگده‌ر و جه‌ماوه‌ری گۆڕان، یه‌كێتییان وه‌ك به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێم ده‌بینی و پێیان وابوو (ئه‌وه‌ی ناو نرابوو شكستی حكومڕانی هه‌رێم كه به‌شێك بوو له كۆمه‌ڵێك ته‌نگژه‌ی دارایی و مرۆیی و شه‌ڕی له‌ناكاو) له ئه‌ستۆی هه‌ریه‌كه له پارتی و یه‌كێتیدایه.
ئه‌وه‌ی زۆرتر ئاراسته‌ی سیاسه‌تی ئه‌م دوو هێزه‌ی گۆڕی، رووداوه‌كانی دوای (رێككه‌وتنی سیاسی)ی نێوانیان بوو، به جۆرێك گۆڕان بوو به به‌شێك له هاوبه‌شی بازرگانیی ده‌ڤه‌ره‌كه و جارێكی تر توانی كۆمپانیا و كارگه‌كانی ببووژێنێته‌وه، هاوكات چه‌ند پاڵاوگه‌یه‌كی نه‌وت دابمه‌زرێنێت. لێره و له‌وێ رێككه‌وتنی نه‌وتی نهێنی و گرێبه‌ستی به تانكه‌ر گواستنه‌وه‌ی نه‌وتیش بۆ ئێران له ئه‌ستۆ بگرێت. له به‌رامبه‌ردا ته‌واوی هه‌ڵسووڕاوان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و ئۆرگان و راگه‌یاندنه‌كانی گۆڕان بێ ده‌نگییان هه‌ڵبژارد له ئاست هه‌موو ئه‌و كه‌موكوڕی و گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی و چاره‌نووسی داهاتی شاره‌كه، ته‌نانه‌ت له‌وه‌ش بێ ده‌نگ بوون كه پۆستی پارێزگاری سلێمانی و پۆسته‌كانی تری ده‌ڤه‌ره‌كه وه‌ربگرن كه شایسته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌نگی ده‌نگده‌رانی خۆیان بوو.
له داهاتوودا گۆڕان له نێوه‌ندی هه‌ردوو دنیای سه‌رمایه‌داری و جه‌ماوه‌ره چه‌پڕۆكه‌یدا كه هه‌میشه له رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كه‌یه‌وه دنه‌ی داون، تووشی به‌ریه‌ككه‌وتن ده‌بێت و ترس له جه‌ماوه‌ر و لادان له گوتاره لینینی و شۆڕشگێرییه‌كانی ئێسته‌ی، ترس له ئاشكراكردنی دۆسیه‌كانی بازرگانیی سه‌رانی بزووتنه‌وه‌كه (وه‌ك ئه‌وانه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوو له‌سه‌ر زاری چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی و سۆسیالیست ئاشكرا كران) به‌ته‌واوی دۆخێكی دووڕوویی سیاسی له به‌رچاوی جه‌ماوه‌ری هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان روونتر ده‌كات.
هێرش محه‌مه‌د