پاش هاتنه سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تیی، باراك ئۆباما له حزبی دیموكراته‌كان، ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پاشه‌كێیه‌كی زۆر گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌وه‌ش ڕێگه‌خۆشكه‌ر بوو بۆ نه‌یارانی و بۆشاییه‌كه‌یان قۆسته‌وه و جێ پێی خۆیان قایمتر كرد، به‌تایبه‌ت ئێران و ڕووسیا.
ئۆباما به به‌رنامه له ڕووی سه‌ربازی و سیاسییه‌وه پاشه‌كشێی به ته‌وژمی ئه‌مه‌ریكا كرد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی به سه‌تان ملیار دۆلاری له هه‌ردوو جه‌نگی ئه‌فغانستان وعێراق خه‌رج كرد بوو، هه‌زاران سه‌ربازی لێ كوژرابوو، به‌ڵام به‌م پاشه‌كشێیه، ئه‌مه‌ریكا گۆڕه‌پانی بۆ ئێران و رووسیا چۆڵ كرد كه ئیدی ئۆباما كه‌وته به‌ر ره‌خنه‌ی زۆری چاودێرانی سیاسیی ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به راده‌ستكردنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به دوژمنه‌كانی واشتنتۆن لێك درایه‌وه، ئه‌مه له‌ناو ئه‌مه‌ریكایش زۆر ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو. بۆیه دۆلاند تره‌مپ له كه‌مپینی هه‌ڵبژاردندا به‌ڵێنی دا به‌هێزه‌وه ئه‌مه‌ریكا بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به یه‌كه‌م گورز وه‌شاندنی له سووریا له هه‌فته‌ی رابردوودا، ئاماژه‌ی سه‌ره‌تای گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌هێزه‌وه راگه‌یاند و زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی به ئێران و ڕووسیا دا.
تڕه‌مپ ئێسته كار بۆ ئه‌و به‌ڵێنانه ده‌كات كه له هه‌ڵبژاردنه‌كان دابووی به گه‌له‌كه‌ی له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه. ده‌بینین ئێسته ئه‌مه‌ریكا به لێدانی (59) تۆماهۆك له سووریا و بۆردمانی چه‌كدارانی داعش له ئه‌فغانستان به گه‌وره‌ترین بۆمبی نائه‌تۆمی (دایكی بۆمبه‌كان) ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی ئۆباما راده‌ستی تاران و مۆسكۆی كردوه، لێیان وه‌رده‌گرینه‌وه.
له‌و بۆشاییانه‌ی ئۆباما دروستی كرد، وای كرد ئێران به ئاشكرا ته‌راتێن ب‌كات له وڵاتانی عێراق، سووریا، لبنان، یه‌مه‌ن و به‌حرێن، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك له‌و وڵاتانه و نزیكترین نمونه عێراقه، ئێران حوكم ده‌كات. عێراقێك كه ئه‌مه‌ریكا 800 ملیار دۆلاری خه‌رج كرد له رووخاندنی سه‌دام و دواتر مانه‌وه‌ی بۆ دروستكردنی وڵاتێكی دیموكرات، جیا له‌و هه‌زاران سه‌ربازه‌ی به كوشتی دان. ئه‌مه چاره‌نووسیه‌تی به‌ده‌ست ئێرانه‌وه كه خۆی به‌رپرسه‌كانیش داده‌نێت و ده‌یانگۆڕێ، ئه‌مه شكست نه‌بێ چییه بۆ ئه‌مه‌ریكا.
هه‌رچی سووریایشه ده‌بینین ئه‌گه‌ر ته‌وژمی ئێران و میلیشیاكانی نه‌بوایه ئه‌وه هه‌رزوو حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د رووخا بوو، به‌ڵام به پاڵپشتی ئێران و ڕووسیا ڕۆژانه قه‌تڵ و عامی هاونیشتیمانیه‌كانی ده‌كات كه دوایه‌مین تاوانی كیمیابارانكردنی خان شێخۆن بوو.
ئێران له ڕێگه‌ی ئه‌و گرووپانه‌وه‌ی هه‌یه‌تی، توانیویه‌تی حكوومه‌تی یه‌مه‌نیش بڕووخێت و گه‌وره‌ترین پشتگیری له حوسییه‌كان ده‌كات به چه‌ك و پاره تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی وڵات ڕا ب‌كات، شتێك نه‌مێنێت به‌ناوی حكوومه‌ت له‌و وڵاته، چه‌ندان هه‌وڵیشی دا له ڕێگه‌ی ئه‌و حزبانه‌ی دروستی كردوون له به‌حرێن، حكوومه‌ت و پاشای ئه‌وێش بخات و نزیكه‌كانی خۆی ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست، به‌ڵام له‌مه‌دا سعوودیه ڕێگر بوو.
به‌ڵام هه‌مو چاوه‌ڕوانییه‌كان له‌وه‌دان له ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا هه‌موو خه‌ونی ئێران و ڕووسیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بچووك بكرێـته‌وه و ده‌ستیان كورت بكرێـته‌وه بۆ ناو وڵاته‌كانی خۆیان، سه‌ركردایه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌وێته‌وه ده‌ست ئه‌مه‌ریكای تڕه‌مپ.
عه‌زیز ره‌سوڵ هه‌ورامانی