مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی وه‌زیران، هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و گۆڕانكاریی حوكمڕانی و فره‌چه‌شنكردنی داهاتی كوردستانی نا، ئه‌وه‌ش نه‌یارانی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه به مه‌ترسییان بۆ سه‌ر خۆیان ده‌بینی، بۆیه به‌رده‌وام هه‌وڵی دروستكردنی گرفتن بوون له به‌رده‌م كابینه‌كه‌ی.
له هه‌نگاوی چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه‌ی داهات، حزبه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دژی وه‌ستانه‌وه، زۆر به ڕوونی هێرشی میدیا و دروستكردنی گرفت له به‌رده‌م چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه‌ی داهاتیان دروست كرد، له‌وه‌ی باسی دوو ئیداری و شه‌ڕی ناوخۆ! تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و وه‌زیره‌كانی ئه‌و حزبه، بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكه‌ن به چه‌ندان بیانوو.
یه‌كێتی خۆشحاڵ نییه به باشتركردنی حوكمڕانی و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان، چونكه ده‌زانێت ڕێكخستنه‌وه‌ی داهات و باشتركردنی دۆخی هاووڵاتییان له‌سه‌ر ده‌ستی كابینه چاكسازییه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی، گورزێكی كه‌مه‌رشكێن له‌و حزبه ده‌دات به‌وه‌ی ڕێگری له دزی و قاچاخچێتی و به‌هه‌ده‌ردانی داهاتی وڵات، دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی حزب و كه‌سه‌كان له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت، كه تا ئێسته له‌و چوارچێوه‌دا ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاته بێزراوهكهیان لای خه‌ڵك درێژ كردووه‌ته‌وه.
كاتێك مه‌سروور بارزانی هه‌نگاوه‌كانی بۆ باشتركردنی دارایی وڵات و فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات، له په‌ره‌دان به‌كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار و ڕێكخستنه‌وه‌ی داهاتی باج و گومرگ، وڵاتانی نه‌یار به حكوومه‌ته كوردییه‌كه به‌مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئایندهی خۆیان ده‌یبینن، ئه‌وانیش به‌هاوكاریی ئه‌و حزبه كوردییانه‌ی به‌ده‌ستیانه‌وه‌ن و فه‌رمانه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، هه‌نگاوه‌كان دژ به كابینه‌ی نۆ و مه‌سروور بارزانی ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، ئه‌وان نایانه‌وێ كوردستان له كه‌رتی كشتوكاڵ به‌تایبه‌تی، هیچ پێشكه‌وتنێك به‌خۆیه‌وه ببینێت، تا هه‌میشه سه‌رچاوه‌ی خۆراكی وڵاته‌كه‌مان به‌ده‌ستی ئه‌وان بێت، به‌ڵام مه‌سروور بارزانی و هاوكاره‌كانی به‌رده‌وامن له په‌ره‌دان به كه‌رتی كشتوكاڵ و دۆزینه‌وه‌ی بازاڕی ده‌ره‌كی بۆ به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان، هه‌نگاوی گه‌وره‌شی ناوه له كه‌رتی گه‌شتیاری كه گه‌شانه‌وه‌ی زۆری به‌خۆوه بینیوه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆ، قه‌یرانه‌كان زۆر بوون، به‌ڵام قه‌یرانی دروستكراو له‌لایه‌ن نه‌یارانی كورد له ناوخۆ و ده‌ره‌وه، له به‌رانبه‌ردا مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌و تیمه‌ی به‌ڕاستگۆ له‌گه‌ڵیدان، زۆر به ڕژدی هه‌نگاوی ناوه و قه‌یرانه‌كانی تێپه‌ڕاندووه، ئه‌گه‌ر ته‌ماشه‌یه‌كی حوكمڕانی ئه‌م كابینه‌یه بكه‌ین، له زۆربه‌ی سیكته‌ره‌كان پێشكه‌وتنی باشی به‌خۆوه بینیوه.
نوێترین قه‌یرانی ده‌ستكرد بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم، ڕاگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستانه بۆ بازاڕه‌كانی دنیا، سه‌رباری بوونی ڕێككه‌وتنی پێشوه‌خته له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، به‌ڵام به‌غدا ئه‌م فرسه‌ته‌ی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریسی قۆستووه‌ته‌وه كه مه‌رجه‌كانی زیاتر ده‌كات، له به‌رامبه‌ردا ده‌بینین یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و چه‌ند په‌رله‌مانتارێك و ڕۆژنامهنووسهكانیان، هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ست پێ كردووه وه‌ك موژده بۆ خه‌ڵكی كوردستانی به‌یان ده‌كه‌ن. سه‌یره كه به‌م جۆره گوتاره بته‌وێت بڕۆیته ژێرده‌سته‌یی و ئابووری سه‌ربه‌خۆت نه‌بێت، له كاتێكدا ماوه‌ی دوو ساڵه به‌تایبه‌تی به‌بێ هیچ هاتنی پاره‌یه‌ك له به‌غداوه، حكوومه‌ت له داهاتی نه‌وت و ناوخۆ له كاتی خۆی مووچه‌ی دابه‌ش ده‌كرد، خزمه‌تگوزاری و به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆژه‌كان له ئاستێكی زۆرباشداا بوون، حوكمڕانیی كوردی به‌ته‌واوه‌تی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری وه‌رگرتبوو.
كاتێك مه‌سروور بارزانی و پارتی له دانوستانن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌یان، ئیتر هه‌موو ده‌بێ به چاوی ئومێده‌وه بڕوانن، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو ئه‌وه‌ی ده‌هۆڵی كۆتایی ئابووری سه‌ربه‌خۆی لێ ده‌دا و ڕاده‌ستكردنی نه‌وت به به‌غدا پێچه‌وانه بووه‌وه، نه‌ك كورد نه‌وتی ڕاده‌ست نه‌كرد، دوو پۆستی باڵای له كۆمپانیای سۆمۆ وه‌رگرت و نه‌وتی كوردستانیش له ده‌ستی كورد خۆیدایه، قه‌یرانه‌كه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كرێ و جاش و موزایهدهچییهكانیش هه‌ر شه‌رمه‌زارییان بۆ مایه‌وه.
مه‌سروور بارزانی له یه‌كه‌م ساتی ڕاگرتنی نه‌وتی كوردستان ڕای گه‌یاند، ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵمان ناوه‌ستن، با سبه‌ی خۆیان نه‌كه‌نه خاوه‌ن ده‌ستكه‌وته‌كانمان و سوود له سه‌ركه‌وتنه‌كانمان وه‌رنه‌گرن، چونكه هه‌موو باش ده‌زانین ئه‌وانه‌ی كاتێك قه‌یران ڕوو له كوردستان بكات، ڕاده‌كه‌ن و هه‌موو ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی پارتی. كاتێكیش سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست هات، دێن و له شاشه‌كانه‌وه خۆیان ده‌كه‌نه پاڵه‌وانی درۆینه.
مه‌سروور بارزانی سه‌ركرده‌یه‌كی ڕژده له پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌ی و زۆر به وردی هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌م دۆخه‌ی هه‌یه‌تی ده‌په‌ڕێنێت، شه‌رمه له دۆخێكی وادا جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت تۆرابێت و چاوی له‌سه‌ر شكستی ئه‌و حكوومه‌ته بێت كه خۆی كه‌سی دووه‌میه‌تی، وه‌ك هه‌میشه له به‌رپرسیاریه‌تی ڕابكات.