هیچ ئه‌قڵیكی ناسیۆنالیست له دنیادا، كرده‌وه‌ی هاوشێوه‌ی سیاسه‌تی چه‌كداریی پارتی كرێكارانی كوردستان به‌رانبه‌ر هاوزمان و هاونه‌ته‌وه‌كه‌ی، پەسند ناكات، هه‌ر ئەوەیشه وایکردووە به گومانه‌وه بڕوانرێته ڕه‌فتاره‌كانی په‌كه‌كه به‌رانبه‌ر به دۆزی نه‌ته‌وه‌یی و قەوارەی یاسایی لە باشووری كوردستان.
پارتی كرێكارانی كوردستان له ساڵانی 1980 ده‌گه‌نه شاخه به‌رزه‌كانی باشووری كوردستان، وه‌ك له كتێبی "مێژوویه‌ك له ئاگر" نوسراوه، پارتی هاوكارێكی سه‌ره‌كی په‌كه‌كه بووه له رووی سه‌ربازی و لۆجیستی، به‌ڵام له ئه‌مڕۆدا هه‌ر ئه‌و حزبه "پەکەکە" كرده‌وه‌كانی بووه‌ته هۆكاری سه‌رئێشه بۆ حكوومه‌ت و هێزه سیاسییه‌كان و هاووڵاتیانی باشووری كوردستان، بە تایبەت پارتی کە هێزی یەکەم و حوکمڕانە.
چه‌ندان ساڵه ده‌وڵه‌تی توركیا به‌بیانووی چه‌كدارانی په‌كه‌كه، لە ئاسمانه‌وه به‌شێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی خاكی كوردستان، له‌وه‌ڕگا و ڕه‌ز و باخ و ئاژه‌ڵ و ژینگە، ئاگرباران ده‌كات و زیانی گه‌وره‌ی دارایی و مرۆیی به حكوومه‌ت و هاووڵاتییانی گوندنشین گەیاندووە، کەچی
له‌و شه‌ڕه سه‌ختانه‌ی میدیای په‌كه‌كه و توركیا باسی ده‌کەن، کە چه‌نده قورس و کوشندەیە، به‌ڵام زیانی گیانی هه‌ردوو هێزه‌كه ئه‌وه‌نده كه‌مه، هیچ كات بڕوا ناكه‌ی شه‌ڕێكی وا به چه‌كی پێشكه‌وتووی ئه‌م سه‌رده‌مه كرابێت. بەڵام هەردوولایان لەیەک شت‌دا کۆکن، ئەویش کاولکردنی ئەم خاکە پیرۆز و ئازادەی کوردستانە.
هیچ كات نه‌بووه ده‌وڵه‌تی توركیا و په‌كه‌كه شه‌ڕ و ئاژاوه‌یان بردبێته ناو بستێك له خاكی باكوری كوردستان، وه‌ك شاره‌زایانی جیۆگرافی و سه‌ربازی باسی ده‌كه‌ن، هه‌ڵكه‌وته‌ی شاخه‌كانی باکور وەهایە کە زۆر لەبارترە بۆ بەرگریی و مانەوە، بێگومان جەماوەری تینووی ئازادیش کوردی تورکیان، باشە خێرە ئەم ئاگرە بەر دەدەنە هەرێمی کوردستان، ئەگەر ئینەیەکی تێدا نییە؟
ئێسته هێزی شه‌ڕكه‌ری توركیا ده‌یان كیلۆمه‌تر لە خاكی باشووری كوردستانی داگیر كردووه، چه‌كدارانی په‌كه‌كه پاشه‌كشێ ده‌كه‌ن و خاکەکەیان بۆ جێ‌دێڵن و توانای رووبەڕووبوونەوەیان نییە، بگرە خزمەتەکەیان بەو شێوەیە بۆ تورکیایە خاکەکەیان بۆ فراوان دەکەن، بەڵام خەم ئەوەیە گەریلای داماو ئەو راستییە نازانێت و فەرمان جێبەجێ دەکات، سەرکردەکانیشیان ناڵێن هێز و چەک نابەرانبەرە و دەکشێینەوە، بەڵکو ناویان ناوە بەرگری و کوردی هەرێمیش بە خائین دەزانن، نازانن ئەوە خۆیانن نۆکەری راستەقینە و داشی دامەی تورکیان بۆ داگیرکردنی کوردستان. چونکە دەزانن هه‌ر شوێنێك داگیركه‌ریی توركیا به‌شه‌ڕ گرتی ئه‌وه پاشه‌كشەی لێ ناكات و وه‌ك به‌شێك له قه‌له‌مڕه‌وی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات. بەڵام خۆ پەکەکەش هەر ئەو ئامانجەی هەیە خەونی کورد لە گۆڕ بنێ، بۆیە لەگەڵ تورکیا ئەگەرچی نێوانیان شەڕە، بەڵام خزمەتی یەکتر دەکەن بۆ ئامانجێکی هاوبەش.
وای ده‌بینن ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌یكات پلانی هەرێمی بێت بۆ له‌ناوبردنی حوکمڕانی كورد له باشووری كوردستان
چاودێرانی دۆخه‌كه وای ده‌بینن ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌یكات پلانی هەرێمی بێت بۆ له‌ناوبردنی حوکمڕانی كورد له باشووری كوردستان كه 40 ملیۆن كورد له دنیادا چاویان لێیه‌تی، ئەگەر وانییە بۆ ده‌بێت په‌كه‌كه پاشه‌كشێ بۆ هێزی داگیركه‌ری توركیا بكات، به‌ڵام ڕێگه نه‌دات هێزی شه‌رعی حكوومه‌ت و گه‌لی كوردستان کە پێشمه‌رگەن، بڕۆنە سه‌ر سنووره‌كان و ئه‌و بیانووە بۆ توركیا نه‌هێڵن تا بەناوی بوونی پەکەکە به‌رده‌وامی به داگیركاریی بده‌ن. بەڵام خۆ پەکەکە هەر ئەوەی دەوێ سەربازی تورک بێتە ناوچەکە، ئیتر بۆ رێ بەپێشمەرگە بدات؟.
پارتی كرێكارانی كوردستان كفری نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی به‌رانبە‌ر به پێشمه‌رگه ده‌كات، پێشمه‌رگه هێزێكی شه‌رعی و یاساییه بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی كوردستان، چۆن ده‌بێت په‌كه‌كه بۆی دیاری بکات پێشمه‌رگه لە کوێ بێت و لەکوێ نەبێ؟ له كاتێكدا په‌كه‌كه هێزێكی توندڕۆی ئایدۆلۆجی رەتکراوەن لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا و هەرێمیش بە ئاشکرا چارەیانی ناوێ.
ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌یكات له وانه‌ی سیاسەت و رێبازی نه‌ته‌وه‌ییدا پێی ده‌گوترێت كفر، چونكه پێشمه‌رگە خاوه‌نی كوردستانه و هه‌ر ئه‌و هێزه‌ش مافی پاراستنی هه‌یه و پاراستوویه‌تی لە شەڕە جیاوازەکانی تیرۆر و داگیرکاری‌دا لە رابردوو.
هه‌میشه نه‌فره‌ت له شه‌ڕی براكوژی، چونكه له‌و كتێبانه‌ی خوێندوومه‌ته‌وه نووسه‌ره‌كانیان سه‌ركرده‌كانی شۆڕش بوون، له‌گه‌ڵ بیره‌وه‌ریم له شه‌ڕی ناوخۆی پارتی و یه‌كێتی و پارتی و په‌كه‌كه و یه‌كێتی و په‌كه‌كه و یه‌كێتی و ئیسلامییه‌كان کە لە تەمەنی خۆم دیومن، هەمووی جگه له زیانی گیانی و مرۆیی بۆ كورد، هیچی تری لێ سە‌وز نه‌بووه، بگرە بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هێز و بازووی ڕۆڵه‌كانی كورد له بری به‌رگری له خاك و داهێنان و کاری نوێ و خۆشگوزەرانی، هەر چاویان لەوەیە نەکوژرێن ودڵیان لای ئەوەیە وڵاتەکە بۆ دوا نەڕواتەوە و دوژمنان خۆشحاڵ بن.