له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی، بیری هه‌موو تاكێكی كورد بۆ ئه‌وه ده‌چوو كه حوكمڕانییه‌كی نوێ له كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات و سه‌رۆك وه‌زیران كه‌سایه‌تییه‌كی ڕژده له كاره‌كانیدا، كه‌مته‌رخه‌میش قبووڵ ناكات و ده‌بێت هه‌موو له خزمه‌تی هاووڵاتییاندابن.
مه‌سرور بارزانی له ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه، به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی پێڕه‌و كردووه كه ده‌سه‌ڵات و هاووڵاتی لێك نزیك بن، نابێ ئه‌و بۆشاییه گه‌وره‌یه هه‌بێت كه هاووڵاتی نه‌توانێ داواكاریی بگه‌یه‌نێت به لایه‌نی پێوه‌ندیدار و به‌رده‌وام له تیڤییه‌وه گله‌ییه‌كانیان بخه‌نه ڕوو.
مه‌سروور بارزانی له ته‌واوی بۆنه خۆش و ناخۆشه‌كاندا، له‌گه‌ڵ ته‌واوی چین و توێژه‌كان دانیشتووه و گفتوگۆی كردووه، گوێگرێكی باشی هاووڵاتییانیه‌تی، قوتابی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕێت و سه‌رۆك وه‌زیران ده‌گاته لایان، كێشه‌كانیان به ماوه‌یه‌كی زۆر كورت چاره‌سه‌ر ده‌كات، داعش هێرش ده‌كات و بارزانی كوڕ زوو ده‌ڕواته ماڵی شه‌هیدان و ده‌ستی دایكیان ماچ ده‌كات و برای شه‌هید له باوه‌ش ده‌گرێت، به‌ته‌واوی تێكه‌ڵی خه‌میان ده‌بێت، به‌ڵام تۆڵهیشیان بۆ ده‌كاته‌وه.
خۆیشی مه‌ردانه جزمه له پێ ده‌كات و ده‌ڕواته ناو خه‌ڵكه كاره‌ساتباره‌كه و قه‌ره‌بوویان ده‌كاته‌وه.
له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا دووجار لافاو له هه‌ولێری پایته‌ختی دا كه زیانی گه‌وره‌ی گیانی و دارایی لێ كه‌وته‌وه، دیسان سه‌رۆك وه‌زیران جگه له‌وه‌ی وه‌زیر و پارێزگار و ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت ڕاده‌سپێرێت بۆ به‌هاناوه‌چوونی به په‌له، خۆیشی مه‌ردانه جزمه له پێ ده‌كات و ده‌ڕواته ناو خه‌ڵكه كاره‌ساتباره‌كه و قه‌ره‌بوویان ده‌كاته‌وه.
بۆیه ده‌ڵێم به‌ڵێ حوكمڕانییه‌كی نوێ له كوردستان بۆ ماوه‌ی سێ ساڵه ده‌ستی پێ كردووه به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی، بۆشایی گه‌وره‌ی له نێوان ده‌سه‌ڵات و هاووڵاتی نه‌ماوه، ئێسته خه‌ڵك زۆر به ئاسانی و له به‌رده‌رگای خۆی چاوی به كه‌سی یه‌كه‌می حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌كه‌وێت و گله‌یی و گازندهكهی پێ ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌وه‌ی گرنگه له حوكمڕانیی مه‌سروور بارزانیدا، ئه‌وه‌یه خۆی هاوشێوه‌ی هاووڵاتی باس له‌و كێشانه ده‌كات كه به‌هۆی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه دروست بوونه و چاره‌سه‌ری ڕیشهییشی بۆ ده‌دۆزێته‌وه، به نموونه لافاوی هه‌ولێر وه‌رده‌گرین، سه‌رۆكی حكوومه‌ت گوتی، به‌شێكی هۆكاری لافاوه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌ندانه‌ی ڕێڕه‌وی ئاو بوون و پڕ كراونه‌ته‌وه، باڵه‌خانه‌یان له‌سه‌ر دروست كراوه، كه‌مته‌رخه‌م سزا ده‌درێن و زانستییانه كار ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جارێكی تر لافاو دروست نه‌بێته‌وه. كه‌واته بارزانی كه‌موكورتی و بێ پلانییهكهی دۆزییه‌وه و نایه‌ت هه‌موو ڕووداوه‌كان بدات به ملی سروشتدا، چونكه كه‌سێكی واقیعییه و ده‌زانێ له كوێ كێشه هه‌یه و خۆی له به‌رپرسیارێتی ناشارێته‌وه.