بارزان جه‌وهه‌ر سادق
له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا پێوانی توانستی حوكمداری پێوه‌سته به ئه‌دای داوده‌زگاكانی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكار. هیچ وڵاتێك نییه له دنیا رۆژانه تووشی ته‌نگژه و به‌ربه‌ست نه‌بێته‌وه. ده‌سه‌ڵات خۆی بۆ تێپه‌ڕكردنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه و ئیداره‌دانیان دێته كایه‌وه. له‌ناو ته‌ونی دامه‌زراوه‌یدا، هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردن كه بریتییه له سیاسه‌ت، كار له‌سه‌ر رێكخستنی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه ده‌كات. له‌ناو پڕۆسێسی تێهاوێشته (Input)دا داواكاری و ئاره‌زووه‌كانی خه‌ڵك ده‌خشێته ناو بازنه‌ی سیستمه‌وه و ده‌بێ یه‌كه‌كان بتوانن زیندوو بن و توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌یان هه‌بێت تا له پرۆسه‌ی ده‌رهاوێشته‌كان (Output) بتوانن سه‌ركه‌وتوو بن له فیدباكی حوكمداری.
زانستی سیاسه‌ت ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه هه‌ڵه و كه‌موكوڕیی هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی سیستمه‌كه، كێشه‌ی گه‌وره بۆ یه‌كه‌كانی تر دروست ده‌كات و ته‌نانه‌ت تێكدانی تۆڕی دامه‌زراوه‌كه و شكستی سیستمه‌كه‌یشی به‌دوادا دێت، به‌و مانایه‌ی یه‌كه‌كانی سیستم ته‌واوكاری یه‌كترن. بۆ نموونه كاتێك رووداوی 16ی ئۆكتۆبه‌ر رووی دا، یه‌كه‌ی سه‌ربازی تێكشكا و دواتر دوو له‌سه‌ر سێی داهات له ده‌ست چوو، ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر یه‌كه‌ی دارایی و ئابووری كرد و دواتریش كاریگه‌رییه‌كه شۆڕ بووه‌وه بۆ یه‌كه‌كانی ته‌ندروستی، كۆمه‌ڵایه‌تی، په‌روه‌رده‌یی و بواره‌كانی تر.
راسته هه‌رێمی كوردستان هێزێكی بچووكه و توانای ململانێی هێزه گه‌وره‌كانی ده‌وروبه‌ر و جیهانی نییه، به‌ڵام به‌شێكی خوڵقاندنی ته‌نگژه‌كان پێوه‌ندی به‌خۆمانه‌وه هه‌یه. كۆمه‌ڵێك رووداو له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات بوون. ناكرێت كه‌سیان ئه‌وه‌ی تر به‌م ته‌نگژانه تۆمه‌تبار بكات. كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوناهی نییه له روودانی جه‌نگی داعش و ئه‌و هه‌موو قوربانی، خه‌رجی و ماڵوێرانییه‌ی به‌هۆی جه‌نگه‌وه كه‌وته سه‌ری. وه‌ك چۆن كابینه‌كه خه‌تابار ناكرێـت له دابه‌زینی نرخی نه‌وت له هه‌مان ساڵ (2014) له 130 دۆلاره‌وه بۆ 27 دۆلار. له هه‌مان كاتدا نه‌ده‌كرا رێ له دوو ملیۆن مرۆڤی ده‌ربه‌ده‌ر و ئاواره بگیرێ. هه‌ر هه‌مان ساڵ ته‌واوی بودجه‌ی وڵات بڕا.
كه‌واته چوار ته‌نگژه‌ی گه‌وره، هه‌مووی له‌یه‌ك ساڵ پێكه‌وه رووبه‌ڕووی كابینه‌ی هه‌شته‌م بوونه‌وه، ئه‌مه جگه له كه‌ڵه‌كه‌بوونی ته‌نگژه‌كانی پێشوو كه ده‌رفه‌ت نییه باسی هه‌موویان بكرێـت. كه‌واته ناكرێت نكۆڵی له توانای ئیداره‌دان و تێپه‌ڕكردنی ئه‌م ته‌نگژانه نه‌كرێت. حكوومه‌ت هه‌رچه‌ندی كه‌موكوڕیشی هه‌بووبێت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو بوو له مانه‌وه‌ی سیستمه‌كه‌و به‌رده‌وامبوونی به‌بێ ئه‌وه‌ی بكه‌وێت یان جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست بدات بۆ لایه‌نێكی تر كه بێت ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بدات.
یه‌كێك له كێشه دژواره‌كانی رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌وه، خراپی ئه‌دای پارته سیاسییه‌كان و میدیا و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كییه. به‌هۆی كه‌می هۆشیاری سیاسیی خه‌ڵك له كاری به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و كه‌م ئه‌زموونی، ئه‌م سێ فاكته‌ره هاووڵاتییانیان فریو داوه.
به‌لای پارته سیاسییه‌كانی وڵاتانی پێشكه‌وتووه‌وه كابینه‌ی حكوومه‌ت له‌پێناو خزمه‌تی گشتی دامه‌زراوه و هه‌ر ره‌خنه و خۆپیشاندانێك بۆ مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی كه‌له‌نێك یان به‌ئاگاهاتنه‌وه‌یه‌تی، به‌پێچه‌وانه‌وه لای پارته سیاسییه‌كانی كوردستان حكوومه‌ت له هه‌ساره‌یه‌كی تره‌وه هاتووه و ده‌بێ داواكاری خه‌ڵك یه‌كه به‌یه‌كه جێبه‌جێ بكات و هاوكاتیش په‌رده‌پۆشی ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی، كاری مافیایی و قۆرخكاری و خانه‌نشینی به‌لێشاوی نایاسایی و بندیواری ئه‌وانیش بكات. جا كێشه‌ی پارته‌كان ئه‌وه نییه چۆن ئیداره ده‌درێت، داهات هه‌یه یان نا!
له‌لایه‌كی تریشه‌وه، كۆمه‌ڵگای كوردستان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی خراپ هه‌نگاو ده‌نێت به‌هۆی كاریگه‌ریی میدیا و نه‌بوونی چاودێری و لێپرسینه‌وه له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن. خه‌ریكه فه‌یسبووك گه‌وره‌تر له ده‌سه‌ڵاته باڵاكانی تری وڵات حوكم بكات. هه‌رهه‌نده ئه‌م ده‌سه‌ڵاته (فیسبووك) هه‌ڵمه‌تی له دژی كارێك ده‌ست پێ كرد، ئیدی خه‌ڵك ده‌چێته ناو ئه‌و ره‌فتاره به‌كۆمه‌ڵه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت به بیركردنه‌وه‌یه‌كی ژیرانه‌ی خۆی بدات، ئینجا بڕیار بدات.
حكوومه‌تی هه‌رێم پێش پشووه‌كانی نه‌ورۆز رای گه‌یاند كه ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی ناوه‌ندی بڕێك پاره بنێرێت و باری هه‌رێم سووك بكات، ئه‌ویش به‌شێوازی پاشه‌كه‌وتدا ده‌چێته‌وه. هه‌رزوو لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان زانییان ئه‌و كاره ده‌كات، گوتیان ده‌رفه‌ته با هه‌ڵیقۆزینه‌وه جا به‌هه‌ر ئامرازێك بێت. له جیاتی پڕۆژه پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ چۆنیه‌تیی چاككردنی بارودۆخه‌كه و هاوكاری خه‌ڵك بكه‌ن خوێندنی نه‌فه‌وتێ و خه‌ڵكی نه‌مرێت له‌به‌ر داخستنی نه‌خۆشخانه‌كان، هه‌ستان به‌سوود وه‌رگرتن له ناڕازیبوونی كه‌ڵه‌كه‌بووی پێشوو و گۆڕینی بڕیاری عه‌بادی، شه‌وێك پێش نه‌ورۆز و خه‌ڵكی هه‌ژاری ئه‌م وڵاته‌یان هێنایه شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ناوخۆ رووبه‌ڕوویان كردن و دواتر هه‌ر خۆیان له مۆبایله‌كانیانه‌وه وێنه‌یان گرتن و گاڵته‌یان پێیان ده‌كرد.
حكوومه‌ت خه‌ریكه به‌ته‌واوی به‌سه‌ر ئه‌م كێشانه‌دا سه‌ربكه‌وێت، به‌ڵام ئایا ناشیرینكردنی دامه‌زراوه حكوومییه‌كانی وڵات و فه‌وتاندنی خوێندنی نه‌وه‌كانی داهاتوو و به‌كارهێنانی نیگه‌رانی و ماندوویه‌تی چه‌ند ساڵه‌ی خه‌ڵك بۆ به‌ده‌ستخستنی چه‌ند ده‌نگێكی په‌رله‌مانی عێراقی، به‌خیانه‌تی نیشتمانی دانانرێ؟.