وتاری چەواشەكارنە و كاردانەوەكانی

PM:03:39:23/06/2017 ‌


رێژیار ساڵح

 

هەرێمی كوردستان لەبەردەم گۆرانكارییەكی مێژوویدایە، دوای ئەوەی زۆرینەی پارتە سیاسییەكان بریاری دیاریكردنی رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆمیان دا بۆ بیاتنانی كیانێكی سەربەخۆ كە سەدان ساڵە گەلی كورد بۆ ئەو مەبەستە خەبات دەكات و خوێن دەبەخشێت.

 

 ئەركی پارتە سیاسییەكان لەم قوناغەدا قورستر بووە و پێویستە لۆژیكانە مامەڵە لەگەل پێشهاتەكان بكەن و بە عەقڵیەتی حزبیانە بیر لەم دەستكەوتە گەورەیە نەكەنەوە و بیانەوێت پرۆسەكە بە ئاقارێكی ناتەندروست بەرن، ئەوەی ئێستە لە وتاری سیاسی  چەند حزبێك دەبیسترێت دوورە لە بنەما و ئەخلاقی سیاسی  نەتەوەیی لە رۆژی رووناك دەیانەوێت بەرەیەك لەدژی ریفراندۆدم دروست بكەن و خۆشیان وەك كارەكتەری سیاسی ئەم بەرەیە نیشان بدەن  بیانووەكانیان هێندە لاوازن زۆر جار كادیرەكانیان دژ بە یەك قسە دەكەن ئەوان خۆشیان ئەوە دەزانن  كە بیانووەكانیان جێگای قبوڵ نین و هەرخۆشیان باوڕیان بەم شێوازە وتارە نیە بەڵام هەر چۆنێك بێت دەیانەوێت بەرژەوەندییە حزبییەكانیان و ئەو دەست لە پشت دانە دەرەكیان رازی بكەن و خواستی گەلێك بكەنە قوربانی حزبی بوونیان، ئەم جۆرە سیاسەتە وەك ئەوەی ئێستە دەبیندرێت و دەبسترێت مەكینە ئیعلامیەكانیان خستۆتە گەڕ بۆ چەواشەكردنی خەڵك و ترساندن و تۆقاندنیان بە بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاست  وەك ئەوەی وانیشانی خەڵك دەدەن كە دوای دروستبوونی دەوڵەت ئیتر كوردستان ژیانی تێدانامێنێت و دەبێتە بیابان ئەم جۆرە خیتابە نالۆژیكە دەرئەنجامی خراپی دەبێت.

 

 بۆیە پێویستە كۆی ئەو پارتە سیاسییانە كە بەشداربوونە لەدیاریكردنی رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆم روونتر بدوێن و هەموو ئەو پڕوپاگندانەی هەن رەتیان بكەنەوە و دلنیایی بەخەلك بدەن و لەگەل ئەو لایەنانەش گفتوگۆ بكەن كە وەك كارەكتەر دژی ئەم پرۆسەیە خۆیان نمایش كردووە تاوەكو ئەوانیش بەشدار بن لەسەرخستنی ریفراندۆم و بەدەوڵەتبوونی كوردستان، پێویستە پارتی دیموكراتی كوردستان وەك حزبی یەكەم لەكوردستان  زیاتر نەرمی بنوێنێت و هەوڵبدات هەموو پارتە سیاسیەكان لەدەوری یەك وتاركۆبكاتەوە و بیانووەكانیان نەهێلێت .

ئەوەی ئێستە باسی لێوە دەكرێت كاراكردنەوەی پەرلەمانە، بەڵام نابێت كاراكردنەوەی پەرلەمان ببێتە هۆكارێك بۆ رێگریكردن لە پرۆسەی بەدەوڵەتبوون وەك ئەوەی لە راگەیاندنەكانی بزووتنەوەی گۆڕان دەبیسترێت كە ئەوان لە كارابوونەوەی پەرلەمانیش جارێكی تر هەمان سیاسەتی پێشوو دەگرنەبەر ئەگەر هاتوو ئەم نیازە گەرەنتی نەکرێت نەرمی نواندنی پارتی بەگەرانەوەی سەرۆكی پەلەمان ئەگەری تێكچوونی دۆخی سیاسی هەرێم زیاتر دەكات .

 

 بۆیە بەرلەم هەنگاوە دەبێت كۆتایی بەم كۆدەتا سیاسییانە بهێندرێت و متمانەی سیاسی بگەڕێتەوە. هەروەها یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیش دەبێت رۆئیای روون بێت خۆی لە نێوان بڕیاردان و بریارنەدان رزگاربكات و خاوەنی یەك وتاری حزبی بێت . چونكە لەئەگەری بەردەوامبوونی دۆخی ئێستە كێشەكان زیاتر دەبن و دواجار چارەسەریان زەحمەت دەبێت، بەداخەوە لەدوای دیاریكردنی 25- 9بۆئەنجامدانی ریفراندۆم ئەوەی چاوەروان نەدەكرا دروستكردنی بەرەیەكی دژ بەم پرۆسەیە بوو بەڵام كەسانێك دوور لە ئەخلاقی سیاسی و نەتەوەیی خۆیان وەك كارەكتەری دژ بەم پرۆسەیە ناساند و هەوڵی چەواشەكاری خەلكیش دەدەن.

 

بەئاشكرا وەستانەوە دژی مافێكی نەتەوەیی كورد و بڵاوكردنەوەی بێمتمانەی دەرچوون لەبنەماكانی دیموكراسی و رێگریكردن لەگەیشتنی كورد بە ئاواتەی لەمێژینەی خۆی دەرهاوێشتەی  ترسناكی دەبێت ، بۆیە هەریەك لە بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەلی ئیسلامی دەبێت عاقلانە مامەڵە لەگەل ئەو پرۆسە گرنگە بكەن و وتارە حزبییەكانیان بەلاوە بنێن و نەرمی بنوێنن ئەوەش ئەو بزاندرێت خەڵكی ماندوو و خەباتگێر ئەوانەی دوێنێ‌ و ئەمرۆ شەهیدیان دا بۆ دروست كردنی كیانی سەربەخۆ، ئەم خیتابە سیاسییە قبول ناكەن و دواجار كاردانەوەی توندی لێدەكەوێتەوە، گەرەنتیکردنی ئەم كاردانەوانە لەدەست كەس نیە و ناشتواندرێت بكرێت خەڵکێک باوك و براو منداڵەكانیان لە پێناو ئەم رۆژ كردبێتە قوربانی،  باوەڕ مەکەن لە چایەخانەیەكی حزب قبول بكەن بەهەرشێوازێك بێت خۆی بكاتە ئاسەنگ لەبەردەم دروست بوونی دەوڵەت     .