ده‌كرێت سه‌ره‌تا ئاماژه‌یه‌كی خێرا به‌و هه‌موو كێشه و گرفتانه بكه‌ین كه له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی حكوومه‌ته‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی هاتنه كایه‌وه، ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌ره‌تاكانی ئه‌م حكوومه‌ته سه‌ری هه‌ڵدا و دنیا جگه له‌وه‌ی له‌ڕووی ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ره‌وه به بنبه‌ست گه‌یشت، له‌ڕووی ئابووریشه‌وه زیانێكی زۆر به‌ر وڵاتان كه‌وت و هه‌رێمیش له‌و زیانانه به‌ده‌ر نه‌بوو. یه‌ك به‌رمیل نه‌وت گه‌یشته خوار 20 دۆلار و ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین گرفتی كابینه‌ی نۆیه‌م بوو كه له‌گه‌ڵ خۆپارێزی، پێویست بوو مووچه و خه‌رجییه‌كانیش دابین بكات .
سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌هه‌ر رێیه‌ك بێت به‌رده‌وامی به مووچه دا. هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ چاكسازی له داوده‌زگاكانی حكوومه‌ت خسته‌گه‌ڕ و داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كان و ناوخۆ بۆ ئاستی دووبه‌رانبه‌ر زیاد كرا. جیا له‌وه‌ش، رۆتینی داوده‌زگاكان كه‌م كرایه‌وه، بۆیه ده‌كرێ بڵێین مه‌سروور بارزانی جگه له‌و هه‌موو كێشانه‌ی له حوكمڕانی كوردستاندا بۆی به‌جێمابوو، به‌بێ چاره‌سه‌ر و ئه‌و گرفتانه‌یشی هه‌رزوو دووجاری كابینه‌كه‌ی بوونه‌وه، توانی سه‌ركه‌وتووانه تێیانپه‌ڕێنێت و له ته‌مه‌نی كابینه‌كه‌ی خۆیدا كه‌مترین جار ده‌ست بۆ لێبڕینی مووچه به‌رێت .
جارێكی تر سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌ی به‌هۆی قه‌یران و شه‌ڕی تیرۆره‌وه وه‌ستابوون، خستیه‌وه‌گه‌ڕ و خه‌رجی بۆ دابین كردن و جووڵه‌ی ئابووری كه‌وته‌وه سه‌رپێ. هه‌مووان ده‌زانن ساڵێكی ئه‌م كابینه‌یه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا دووجاری قه‌یرانی دارایی هاتبوو، به‌ڵام سه‌ركه‌وتووانه ئه‌م قوناغه‌یش تێپه‌ڕی.
ئه‌گه‌ر باس له رێگرییه‌كانی به‌رده‌م كابینه‌ی نۆیه‌م بكه‌ین، ئه‌وه هه‌موو تاكێك ده‌زانێ رێگرییه حزبییه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌ی دووئیداره‌یی و ناوچه‌گه‌ری و كۆمه‌ڵێك دروشمی بێ مانا، هۆكارگه‌لێك بوون له به‌رده‌م چاكسازی سه‌رانسه‌ری، به‌ڵام سه‌رۆكی حكوومه‌ت بڕیاری دا ده‌روازه سنوورییه‌كان رێكبخرێنه‌وه و یه‌ك ئیداره‌ی هاوبه‌ش له وه‌زاره‌تی دارایی به‌ڕێوه‌یان ببات، به‌ڵام هه‌رزوو دژایه‌تی ئه‌م هه‌نگاوه كرا و له سلێمانی گرووپ دروست بوون، تا ئاستی شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ڕه‌شه‌یان له كوردستان و ئارامییه‌كه‌ی ده‌كرد و رێ‌یان له‌م ده‌رفه‌ته گرنگه گرت كه ئه‌گه‌ر وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرایه، به قازانجی هاووڵاتییانی كوردستان ته‌واو ده‌بوو.
ئێسته‌یش شاگه‌شكه‌بوونی هه‌ندێك حزبی سیاسی و به‌ناو چالاكی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نووس به وه‌ستانی نه‌وتی هه‌رێم، ئه‌م راستییه ده‌سه‌لمێننه‌وه كه ئه‌وان به‌رگه‌ی چاكسازییه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و كابینه‌ی نۆیه‌میان نه‌ده‌گرت، چونكه ده‌یانزانی ئه‌م هه‌نگاوانه بردنی داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كان كۆتایی پێ دێنن و رێیه‌كانی گه‌نده‌ڵی داده‌خرێن .
ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای ناوبژیوانی بازرگانی له پاریس، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كاتیش نه‌وت رابگرێت، به‌ڵام به‌مانای له‌ناوبردن و كۆتاهێنان به قه‌واره‌ی هه‌رێم نییه كه هه‌ندێ كه‌س خه‌ونی پێوه ده‌بینن و پێیان وایه حكوومه‌ته‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی ده‌ڕووخێت، ده‌كرێت لێره‌دا بڵێین، پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بیركردنه‌وه نانیشتمانییانه، ده‌رده‌چێت و هه‌رێم ده‌توانێت له جاران به‌هێزتر بێت و قه‌واره‌كه‌یش نه‌ك ناڕووخێت، به‌ڵكو قوناغێكی تری سه‌ركه‌وتن ده‌ست پێ ده‌كات .
ئه‌وانه‌ی شاگه‌شكه ده‌بن به‌وه‌ی چیتر حكوومه‌تی عێراق ده‌سه‌ڵاته‌كانی له هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌كاته‌وه و هه‌رێم وه‌ك پارێزگاكانی عێراقی لێ دێته‌وه، ئه‌م خه‌یاڵپڵاوانه له قسه زیاتر هیچیان بۆ نامێنێته‌وه.
دۆخی ئابووری هه‌رێم له‌چاو پارێزگه‌كانی تری عێراق، له‌ڕووی بێكاری و پێشكه‌وتنه‌وه چه‌ندان جار باشتره، دوا ئاماری وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه پارێزگا هه‌یه له‌و عێراقه‌ی دراوسێماندا رێژه‌ی بێكاری 60% زیاتره، له هه‌رێم 7%ی تێپه‌ڕ نه‌كردووه .
بۆیه ئه‌م درۆوده‌له‌سانه‌ی سۆشیال میدیای هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یكه‌ن كه هه‌رێم له دۆخێكی خراپدایه و سلێمانی خه‌ریكه ده‌مرێ له برسا، وه‌ڵامه‌كه‌ی له ئاماری وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراقدا هه‌یه.
كه‌واته كابینه‌ی نۆیه‌م سه‌ركه‌وتوو بووه و ئه‌م قۆناغه‌ی ئێسته‌یش به‌و هه‌موو دژایه‌تییه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌ی هه‌یه، سه‌ركه‌وتووانه تێده‌په‌ڕێنێت