قسه‌كردن و نووسین له‌سه‌ر سیاسه‌ت، پێویستی به شاره‌زاییه‌كی زۆرباش هه‌یه له هه‌مبه‌ر ناسینی كۆنسێپته سیاسییه‌كان و به‌راوردكردنیان به بارودۆخی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری ئه‌و وڵات و زۆنه‌ی تێیدا ده‌ژیت. به‌تایبه‌ت كه كێشه و بگره‌وبه‌رده‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق، باگراوه‌ندێكی دوور و درێژ و مێژووییان هه‌یه.
ده‌زانین به‌درێژایی مێژوویی گفتوگۆكانی نێوان كورد و عه‌ره‌ب، سوود له میتۆدی دیپلۆماسیی ئاشكرا وه‌رگیراوه و ده‌رئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی نه‌بووه. بۆیه ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێ باسی بكه‌م, چمكی هێڵی دووه‌می مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه ئه‌وه‌نده‌ی من له یادم بێت و خوێندبێتمه‌وه، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره له مێژووی سیاسیی كورددا، كار به دیپلۆماسیی شاراوه یان هێڵی دووه‌م ده‌كرێت، سه‌ركه‌وتنێكی نموونه‌ییشی تۆمار كرد له دۆسیه‌ی ململانێكانی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تدا.
"دیپلۆماسیی هێڵی دووه‌م یان دیپلۆماسیی شاراوه" پێگه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌ی هه‌یه. ئه‌م تایپه له دیپلۆماسی پێش گفتوگۆی فه‌رمی یان له‌كاتی دانوستاندنی فه‌رمیدا چالاك ده‌بێت، یه‌كێكه له میتۆده سه‌ركه‌وتووه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
ڤاڵمۆنت نووسه‌ری ئه‌مه‌ریكایی, یه‌كه‌م كه‌س بوو كه ده‌ربڕینی دیپلۆماسیی هێڵی دووه‌می له ساڵی ١٩٨١به‌كار هێنا, ئه‌م جۆره له دیپلۆماسی نافه‌رمی و پشتئه‌ستووره به‌و داهێنانه‌ی تاكه‌كان یان دامه‌زراوه‌كان له ناوخۆیاندا به‌كاری دێنن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ململانێ سیاسییه‌كان به‌و شێوه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن یان كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست بكه‌ن, كه خۆیان رێیه‌كه‌ی بۆ داده‌ڕێژن و كارتی تر به‌كار دێنن, یاخۆ ناڕاسته‌وخۆ هه‌وڵی رازیكردنی لایه‌نی دووه‌می كێشه‌كه ده‌ده‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی دۆزه‌كه‌یان.
ئه‌م تایپه له دیپلۆماسیی له سیاسه‌توانه خانه‌نشینه‌كان، یان بازرگانه‌كان، یاخۆ نوێنه‌ری بزووتنه‌وه سیاسییه‌كان و مامۆستا یان قوتابیانی زانكۆ ده‌وه‌شێته‌وه. به‌و پێیه‌ی قاڵبوونه‌وه و ئه‌زموونی زۆری پێویسته له‌و بواره‌ی كه بۆی ده‌چیته گفتوگۆ و دانوستاندنه‌وه. ڕاستییه‌كه‌ی شێوازێكه له دیپلۆماسی كه فه‌زای ڕای گشتی، ڕاگه‌یاندن، قوتابخانه و زانكۆ بۆ دۆسیه‌كه‌ی ئاماده ده‌كات، ڕووخساری گرووپێكی تایبه‌ت یان وڵاتێكی تر له ڕای گشتیدا ده‌گۆڕێت، دۆخێكی تایبه‌ت ده‌خوڵقێنرێت كه ده‌بێته هۆی ئاساییبوونی پێوه‌ندییه‌كان و ته‌نانه‌ت فه‌راهه‌مبوونی ئاشتی. ئه‌وه‌تا ئێسته رێك ئه‌وه ده‌بینین له كوردستان و له دوای په‌سندكردنی بودجه‌وه.
دیپلۆماسیی هێڵی دووه‌م، زۆر سه‌ركه‌وتووانه ئامانجه‌كه‌ی خۆی پێكا و توانی تا ئاستێكی باش متمانه له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و نێوده‌وڵه‌تی دروست بكاته‌وه، حكوومه‌تی عێراقیشی رازی كرد و پشكی كورد به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی له بودجه‌ی 2021دا جێگیر كرا, له هه‌موویشی گرنگتر ئه‌وه‌یه چیتر نه‌وتی كوردستان، له بازاڕی جیهانیدا بۆ كڕیار شاراوه ناگه‌ڕێت و به ئاشكرا مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت, ئه‌مه قۆناغێكی گرنگ و ددان پێدانراوه له ئابووری كوردستاندا, كه له دوای دروستكردنی بۆڕیی هه‌نارده‌كردنه‌وه ده‌سكه‌وتی وامان نه‌بووه.