سه‌رجه‌م ئه‌و پێوه‌ره سیاسییانه‌ی له گۆڕه‌پانی سیاسی و ئابووری و كولتووریی هه‌رێمی كوردستاندا كاریان پێ ده‌كرێت، هاورده كراون. زاده‌ی بارودۆخی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و كولتووری جیاوازن. عه‌ره‌ب به‌هۆی ته‌مه‌ڵی و نه‌زانی خۆیانه‌وه، به‌درێژایی مێژووی سیاسی‌یان، سوودیان له‌و پێوه‌رانه وه‌رگرتووه كه له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی ڕۆژئاواوه پێیان گه‌یشتووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و دواوه هه‌نگاو ده‌نێن.
به‌ڵام ژاپۆنی و ئیسرائیلییه‌كان، زۆر ژیرانه به سوودوه‌رگرتن له پێوه‌ره ڕۆژئاواییه‌كان، پێوه‌ری نوێیان بۆ خۆیان به‌رهه‌م هێنا كه زۆر جیاواز بوون له‌وانیتر، چونكه زاده‌ی هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئابووری و كولتووری ژینگه راسته‌قینه‌كه‌ی خۆیان بوو، ئه‌مه‌ش وای له‌و دوو وڵاته كرد، وه‌ك سه‌رداری سیاسی و ئابووری و ته‌كنۆلۆجی، له ریزی پێشه‌نگه‌كانی دنیادا شوێن بگرن.
ئه‌ی كورد پێویسته چی بكه‌ن؟ كولتووری جیاواز، ئابووری جیاواز، جیۆپۆله‌تیكی جیاواز، به‌های جیاواز، ئایا به‌ڕاستی به پێوه‌ری سیاسی و ئابووری هاورده‌كراو، ئێمه ده‌توانین براوه‌ی سیاسه‌ت و ململانێی سیاسی و كولتووری و ئابوورییه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان بین؟ بێگومان نه‌خێر.
به‌داخه‌وه به‌درێژایی حوكمڕانی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و هه‌ندێك جار خه‌مساردی و وه‌لانان، له بیر و هزری به‌رهه‌مهێنانی پێوه‌رێكی سیاسی‌دا نه‌بووین كه پڕ به پێستی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بووبێت. به‌ڵام پاش ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی حكوومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی، دۆخی سیاسی و ئاراسته‌ی گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به نموونه وه‌ربگرین، ڕه‌نگ و بۆنێكی نوێیان به‌خۆوه گرت، نامۆبوو به‌راورد به رابردوو، هه‌مووان زه‌نگی شكستی كابینه‌یه‌كی ساوایان لێ دا، هێزه سیاسییه نه‌یاره‌كانی كه‌وتنه هه‌له‌كه‌سه‌ما و فاتیحه‌دان.
به‌ڵام خۆشبه‌ختانه، هه‌رزوو بۆ هه‌مووان ڕوون بووه‌وه ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌ڵوه‌دای بوو و هه‌ڵوه‌دایه‌تی، به‌رهه‌مهێنانی پێوه‌ری سیاسی نوێیه بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بارودۆخی سیاسیی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی هه‌رێمه‌كه‌ی.
پێوه‌رگه‌لێكی زۆر جیاوازتر له‌وانه‌ی پێش خۆی، كۆمه‌ڵێك پێوه‌ری موتوربه‌كراو كه سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی له‌سه‌ر هێڵ و میحوه‌ری گفتوگۆی رژد و ستراتیجی ڕاگرتووه.
ئه‌و پێوه‌رانه خه‌ریكه به كاوه‌خۆ هه‌مووان ده‌كاته‌وه خاوه‌ن ماڵ و كۆمه‌ڵگه‌ی تۆراو و سیاسه‌تی بوغزێنراو، ئاشت ده‌كاته‌وه. بۆیه ده‌نگی زوڕناكان كپن و ده‌هۆڵی شادی بۆ شكستهێنانی حكوومه‌تیش، دڕا‌و و خۆڕاگرییه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی كه له‌وپه‌ڕی ئارامی و سه‌نگینییه‌وه، داوای ته‌نیا یه‌ك خاڵی ده‌كرد "رێككه‌وتن به‌پێی ده‌ستوور” پێوه‌رێكی سیاسی و یاسایی ئه‌وه‌نده به‌هێز بوو، هه‌مووانی به چۆكدا هێنا و كوردستان مایه‌وه، بێگومان ئه‌و ژیرییه بنه‌مای هه‌ر وڵاتێك بێت، سه‌ركه‌وتوویش ده‌بێت.