دوای جه‌نگی دنیای دووه‌م، وڵاتانی دنیا هه‌نگاویان نا به‌ره‌و بووژانه‌وه‌ی ئابووری و هه‌وڵیان خسته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێی كاری بازرگانییه‌وه، دووباره نه‌خشه‌ی ئابووری دنیا دابڕێژنه‌وه به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی پیشه‌سازیی وه‌ك كه‌نه‌دا و ئوسترالیا و فڕه‌نسا... هتد. بۆیه په‌نایان بۆ به‌ستنی ڕێككه‌وتنامه‌ی ئابووری برد، وه‌ك واژووكردنی ڕێككه‌وتنامه‌ی گشتی له‌باره‌ی بازرگانی و باج له ساڵی 1947 كه به رێككه‌وتنامه‌ی (گات) ناسراوه، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی. ئه‌وه دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی رێكخراوێك بۆ بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی له چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا شكستی هێنا، له‌به‌رئه‌وه‌ی گۆنگرێس دژی بوو ده‌نگی له‌سه‌ر په‌سندكردنی نه‌دا.
دژایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌بوو رێكخراوێك دروست بكات له ده‌ره‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، خۆی زیاتر ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریه‌وه هه‌بێت و به‌هۆیه‌وه هه‌وڵی ده‌ستكه‌وتی زیاتری ئابووری بدات، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی دواتر ئه‌و ڕێككه‌وتنه ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دروستبوونی ڕێكخراوی بازرگانی جیهانی له ساڵی 1995، كه وڵاتان هه‌وڵ بده‌ن له ڕێیه‌وه به‌ئاسانی و بێ كێشه، كاره بازرگانییه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و بازاڕێكی گونجاو بدۆزنه‌وه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان، به تایبه‌تی وڵاتانی پێشكه‌وتوو و پیشه‌سازیی. له‌لایه‌كی تریشه‌وه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 1966 لیژنه‌ی یاسای بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی دروست بكات به ناوی (ئهنسێنتراڵ) كه كاری هاندانی وڵاتانه بۆ ده‌ركردنی یاسای پێشكه‌وتوو له بواری بازرگانی و بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌ویش به واژووكردنی كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتنامه و یاسای نموونه‌یی.
له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پشت به بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌به‌سترێت، چ له هاورده‌كردنی كاڵا و خزمه‌تگوزارییه‌كان له وڵاتان، چ له ئه‌نجامدانی به‌شێكی به‌رچاوی پڕۆژه ناوخۆییه‌كان له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، رێكخستنێكی ئه‌وتۆی بۆ نه‌كراوه و به‌كار نه‌هێنراوه به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو بۆ بووژانه‌وه‌ی ئابووری.
وڵاتانی خاوه‌ن ئابووری پێشكه‌وتوو، هه‌میشه بیر له به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و كاری بازرگانی دوولایه‌نه و فره‌لایه‌نه ده‌كه‌نه‌وه، واته ئه‌گه‌ر وڵاتێك سوودمه‌ند بێت له ئابووری وڵاتێكی تر، له به‌رانبه‌ردا وڵاتی سوودبه‌خش بیر له‌وه ده‌كاته‌وه ئایا ده‌توانێ چی ده‌ست بكه‌وێ له به‌رانبه‌ر ئه‌و سوودگه‌یاندنه به ئابووری وڵاتانی تر؟ ئاخۆ ده‌توانێ ئه‌ویش بازاڕێك ببینێته‌وه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی كاڵاكانی له‌و وڵاتانه‌دا؟ تا چه‌ند ده‌توانێ به‌كاریان بهێنێت بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی زیاتری ئابوورییه‌كه‌ی؟
وڵات بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌رپێی خۆی بوه‌ستێت، پێویستی به ئابووری به‌هێز هه‌یه، ئابووری له ئێسته چه‌كێكی به‌هێز و كاریگه‌ره به ده‌ست وڵاتانه‌وه، به تایبه‌تی وڵاتانی پێشكه‌وتوو له بواری پیشه‌سازی، گرنگی تایبه‌ت ده‌ده‌ن به‌و وڵاتانه‌ی ئابووری به‌هێزیان هه‌یه و به كاریگه‌ریان ده‌بینن بۆ بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی پیشه‌سازییان، به تایبه‌تی كه ده‌بینن ئه‌و وڵاتانه‌ی ئابووری به‌هێزیان هه‌یه، ئاسانترن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كاڵا‌و خزمهتگوزارییهكانیانی تێدا ساغ بكه‌نه‌وه و پێوه‌ندی ئابووری زیاتریان له‌گه‌ڵ ببه‌ستن و رێككه‌وتنامه‌ی ئابوورییان له‌گه‌ڵ واژوو بكه‌ن.
بۆ نموونه، وڵاتانی كه‌نداو به‌رده‌وام جێی بایه‌خی وڵاتانی خاوه‌ن پیشه‌سازی به‌هێزن، به‌شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر پاراستنی قه‌واره‌ی سیاسی و یاسایشیان، وه‌ك بینیمان له ساڵی 1991 چۆن ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی، به‌رگرییان له كوێت كرد له دژی رژێمی پێشووی عێراق.
هه‌رێمی كوردستان و عێراق ئێسته ناتوانن به وڵاتێكی پیشه‌سازی هه‌ژمار بكرێن، به تایبه‌تی كه به‌شێوه‌یه‌كی ئێجگار زۆر پشت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌به‌ستن، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر داهاتی تاك، به تایبه‌تی هه‌ڵبه‌زین و دابه‌زینی نرخی نه‌وت كۆنترۆڵی بارودۆخه ئابوورییهكهیانی كردووه، تا وای لێ هاتووه خه‌ڵكیش به‌رده‌وام بیری لای نرخی نه‌وت بێت، بۆ ئه‌وه‌ی داهاتێكی باشتری هه‌بێت و ئاسووه بژی.
كه‌واته هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌ی داهات پێویستییه‌كی ناچارییه، به تایبه‌تی گرنگیدان به كه‌رتی پیشه‌سازی و ئابووری و كشتوكاڵی، كاریگه‌رییان ده‌بێت بۆ به‌هێزكردنی ئابووری و به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی داهاتی تاك و دووركه‌وتنه‌وه له دڵڕاوكێی داهاتووی ئابووری له‌م وڵاته.
لێره‌دا پێویسته حكوومه‌ت هه‌ستێت به كاری وه‌به‌رهێنان و پشتگیریی كه‌رتی تایبه‌ت بكات بۆ په‌یداكردنی توانای پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه هاورده‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پێداویستی ناوخۆ پڕ بكه‌نه‌وه له قۆناغی داهاتوودا و كاڵا هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ن، بێگومان ئه‌وه‌ش پێویستی به هێزی كار ده‌بێت و راسته‌وخۆ ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاری له وڵات و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی داهاتی تاكی كورد و عێراقی.
زۆر سه‌ركرده‌ی ناوچه‌كه هه‌بوون تۆماره‌كانیان ماوه كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئابووری وڵاتیان به‌رز بكه‌نه‌وه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له ره‌هه‌نده ڕامیارییه‌كه دوور بكه‌وینه‌وه و ره‌هه‌نده ئابوورییه‌كه وه‌ربگرین، ده‌بینن مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك هه‌میشه هانی بازرگانانی وڵاته‌كه‌ی داوه له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می بیانی هاورده بكه‌ن، ئه‌و كه‌ره‌سته و ئامرازانه هاورده بكه‌ن كه توانای به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و كاڵایانهیان هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك بایه‌خی به كشتوكاڵ داوه كه وه‌ك پایه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئابووری وڵات سه‌یری كردووه و ته‌نانه‌ت خۆی سه‌ردانی كاره‌كانیانی ده‌كرد. بۆیه ئه‌و توركیایه‌ی ده‌یبینین ئێسته له سه‌رپێی خۆی بوه‌ستێ و ببێته وڵاتێكی به‌رگه‌گر و به‌شێوه‌یه‌ك بیر له‌وه بكرێته‌وه ئه‌گه‌ر ده‌رگا به‌سه‌ر كوردستاندا دابخات، ره‌نگه كاڵا نرخه‌كه‌ی زۆر به‌رز ببێته‌وه و ته‌نانه‌ت برسێتیش بڵاو ببێته‌وه.
هێزی ئابووری كاریگه‌ری خۆی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی، چونكه وڵاتانی پێشككه‌وتوو نایانه‌وێت بكه‌وێت. وه‌ك چۆن سعوودیه و قه‌ته‌ر و كوێت، پارێزراون له رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، به‌راورد به وڵاتێكی وه‌ك سوودان یان یه‌مه‌ن.
ئابووری به‌هێز كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری، له هه‌موو گرنگتر به‌ستنه‌وه‌ی وڵاته به دنیاوه له ڕێی رێككه‌وتنامه‌ی بازرگانی و ڕۆڵ و پێگه‌ی زیاتر ده‌به‌خشێت به نوێنه‌ر و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵات یان هه‌رێمه‌كه له دنیا.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه، به پێویستی ده‌بینین هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماده‌ی 110ی ده‌ستووری عێراق بدات، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو كایه‌كانی ئابووری بۆ حكوومه‌تی ناوه‌ند قۆرخ كردووه، ده‌كرێ ئه‌وه به سته‌مێكی گه‌وره له قه‌ڵه‌م بدرێت به‌رانبه‌ر كوردستان.