بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق زۆر به زیره‌كی ده‌رده‌چن، خه‌ڵك بۆیان هه‌ڵده‌په‌ڕێ پێش ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بكرێن، نازانن بواری داوه ده‌یان بیانوو بۆ جێبه‌جێكردنیان بدۆزرێته‌وه. بۆ نموونه بڕیاری دادگاكه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هێشتا ماده‌ی ١٤٠ی ده‌ستووری عێراق به‌ركاره له‌لایه‌ن ئه‌و دادگایه‌وه له‌باره‌ی كه‌ركووك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان، به‌ڵام ئایا حكوومه‌تی عێراقی ئاماده بوو ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای باڵای فیدراڵی جێبه‌جێ بكات؟ ئاماده بوو دووباره ده‌ست به پرۆسه‌كان بكات كه له ماده‌ی ١٤٠دا هاتووه؟ بێگومان نه‌خێر، به پێچه‌وانه‌وه ده‌ستدرێژیی بۆ سه‌ر موڵك و ماڵی جووتیارانی كورد له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه .
بۆ چاره‌سه‌ر و نه‌مانی تاكڕه‌وی له بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدراڵی، به‌شێوه‌یه‌ك كه زیاتر پێكهاته‌ی شیعه باڵاده‌ست بن له‌و دادگایه، كوردستان ده‌بێت ته‌نیا پێداگریی له‌سه‌ر ماده‌ی ٩٢ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی بكات بۆ ئه‌وه‌ی له سته‌می دادگاكه رزگاری بێت. بڕگه‌ی دوو له ماده‌ی ٩٢ ده‌ڵێت، دادگای باڵای فیدراڵی به یاسایه‌كی تایبه‌ت دروست ده‌بێت كه له چه‌ند دادوه‌رێك و زانایانی ئاینی و یاسایی پێكدێت، تا ئێسته ئه‌و یاسایه ده‌رنه‌چووه، ئه‌وه له خۆیدا ده‌رنه‌چوونی ئه‌و یاسایه تا ئێسته پێشێلكردنی ده‌ستووره.
بۆیه كورستان ده‌بێت پێداگریی له‌سه‌ر ده‌رچوونی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی بكات به‌گوێره‌ی ده‌ستوور، به‌شێوه‌یه‌ك له یاسا تازه‌كه‌دا گره‌نتی روونه‌دانی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر مافه ره‌واكانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له یاسای نوێ‌دا ژماره‌ی ئه‌ندامانی دادگای باڵای فیدراڵی نۆ كه‌س بن، پێكهاته‌ی دادگاكه به‌م شێوه‌یه‌ی لێ بێت: شه‌ش دادوه‌ر كه دوویان كوردستانی بن، سێ زانای ئاینی كه یه‌كیان كورستانی بێت. واته له نۆ ئه‌ندام، سێیان كوردستانی بن.
له‌و دادگایه بڕیاریش به زۆرینه‌ی ره‌ها ده‌ربچێت به‌شێوه‌یه‌ك كه له حه‌وت ده‌نگ كه‌متر نه‌بێت، ئه‌وكات پێكهاته‌كان له عێراق به سوننه و كورده‌وه، ده‌توانن به‌بێ ترس و دوودڵی بژین له بڕیاره‌كانی ئه‌و دادگایه. بۆیه پێداگریی له‌سه‌ر ده‌رچوونی یاسای دادگای فدراڵی و جێگیركردنی ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه چاره‌سه‌ره.
هه‌ر بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه، ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق به‌و هه‌ناسه‌یه نووسراوه له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمانییه كه بارودۆخی پێكهاته‌كان باشتر بێت له پێش ٢٠٠٣، بۆیه كوردیش وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كیی عێراق، به‌شداریی سه‌ره‌كیی نووسینی ئه‌و ده‌ستووره بوو، به ئامانجی ئه‌وه‌ی كه به‌ره‌و باشترین هه‌نگاو بنێت، بۆیه ئێسته هه‌ر هه‌نگاوێك دژ به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، دژه له‌گه‌ڵ ئامانجی نووسینی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی كه عێراقی نوێی له‌سه‌ر بنیات نرا.
بۆیه ده‌ستووری عێراق له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، تا ئه‌و ئاسته ڕێز لێگیراوه كه بۆ ئه‌و ئامانجه‌ی نووسراوه‌ته‌وه به‌كار بێت، نه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك پێشان بدرێت له ژێر سایه‌ی ئه‌و ده‌ستووره و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی، قه‌واره‌ی هه‌رێم له مه‌ترسیدایه، ئه‌م بۆچوونه هه‌ڵه‌یه و هیچ مه‌ترسی نییه له‌و ده‌ستووره، چونكه تا ئه‌و كاته پیرۆزه كه ڕێز له هه‌موو نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كان بگرێت، ئه‌وه‌ش ئامانجی وڵاتانی هاوپه‌یمان بوو له كاتی ئازادكردنی عێراقدا.