كشتوكاڵ یه‌كێكه له چالاكییه ئابوورییه‌كان كه ڕۆڵی گرنگی هه‌یه له پته‌وكردنی ژێرخانی ئابووری وڵات و دابینكردنی ئاسایشی خۆراك، له ڕێی به‌رهه‌مه ناوخۆیی و خۆماڵییه‌كان، ڕۆڵی گرنگی هه‌یه له كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری و هه‌مه‌چه‌شنكردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی، له هه‌مان كاتدا كشتوكاڵ ڕۆڵی هه‌یه له بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی پیشه‌سازیی، بۆیه به‌رده‌وام وڵاتان هانی كه‌رتی پیشه‌سازییان ده‌ده‌ن و له‌سه‌ریان ده‌كه‌نه ئه‌رك كه ده‌بێ به‌رهه‌می ناوخۆیی به‌كار بێنن بۆ دروستكردنی كاڵاكانیان.
بۆ نموونه، گۆڕینی لۆكه بۆ قوماش، ته‌ماته بۆ ئاوه‌ته‌ماته یان شیری ئاژه‌ڵی ناوخۆ، بكرێت به به‌رهه‌می قوتوو و سپیایی.. هتد. به‌هه‌مانشێوه كشتوكاڵ ڕۆڵی هه‌یه له پاراستنی ژینگه و ره‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست، بۆیه بووه‌ته جێی گرنگیپێدان له دنیادا.
له‌لایه‌كی تره‌وه، كشتوكاڵ رۆڵ ده‌بینێ له هێنانی پاره بۆ ناو وڵات و زیادكردنی داهاتی تاك و بووژانه‌وه‌ی ئابووری.
كوردستان خاوه‌ن زه‌وییه‌كی به پیت و گونجاوه بۆ كشتوكاڵ، ساڵانه به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان به كوالێتیی باش و ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو پێده‌گه‌ن، به‌ڵام پێده‌چێ پلانی گونجاومان نه‌بێت بۆ په‌ره‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و كه‌رته و ساردنه‌كردنه‌وه‌ی جووتیار و خه‌ڵكی گوند له كاری كشتوكاڵی.
ده‌بێت كار بكرێت بۆ بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ له چه‌ند ئاراسته‌یه‌كه‌وه:
یه‌كه‌م: هاندانی جووتیار و خه‌ڵكی گوند به مانه‌وه‌یان له شوێنی خۆیان و خزمه‌تكردنیان له شوێنی خۆیان، له به‌رچاوگرتنی ماندوبوونیان ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كمانه، به تایبه‌تی ده‌وڵه‌ت به هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه‌وه، ئه‌ویش به ڕێگریكردن له كۆچی جووتیار و خه‌ڵكی گوند به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری بۆ شار و ناوچه شارستانی و جه‌نجاڵه‌كان، كه ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می كشتوكاڵی ناوخۆ، به‌تایبه‌تی به‌مدواییه زیاتر كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دامه‌زراندن به ڕووی خه‌ڵكدا و دامه‌زراندنیان له پله‌ی سه‌ربازی و كاری تر، وایكرد ده‌ستی كار كه‌م بكاته‌وه له گوند و هانیان بدات به‌ره‌و شار كۆچ بكه‌ن و له داهاتوودا به ئاشكرا كه‌مبوونی ڕێژه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیی ده‌بینین.
دووه‌م: پشتگیریكردنی كه‌رتی كشتوكاڵ و جووتیار و دۆزینه‌وی بازاڕٍی گونجاو بۆیان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه، پشتگیریی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان. هه‌وڵ بدرێت جووتیار راهێنانی پێ بكرێت و ئامراز و ته‌كنه‌لۆجیای نوێی بخرێته به‌رده‌ست بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانترین و پێشكه‌وتووترین شێواز، كاری كشتوكاڵی خۆیان بكه‌ن، به‌رهه‌می باش له‌ڕووی كوالێتی بخه‌نه بازاڕه‌وه، له هه‌مان كاتدا ده‌وڵه‌ت پشتگیری‌یان بكات و بازاڕی گونجاویان بۆ بدۆزێته‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، پشتگیریی لۆجستی و مادییان بكات بۆ هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانیان.
سێیه‌م: دروستكردنی به‌ربه‌ست له به‌رده‌م به‌رهه‌می كشتوكاڵی بیانی له ڕێی زیادكردنی باج و دیاریكردنی ڕێژه‌ی هاورده‌كردن له‌سه‌ریان. بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕی ناوخۆ تووشی شڵه‌ژان نه‌كه‌ن، وڵاتان به‌رده‌وام پشتگیریی به‌رهه‌می كشتوكاڵی ناوخۆیان ده‌كه‌ن، له‌و پێناوه‌ی پاره بێته ناو وڵاته‌كانیان و داهاتی تاك به‌رز بكه‌نه‌وه، بۆیه ده‌بینی جووتیارێكی ناوخۆ به توانایه‌كی ساده و پشتگیریی كه‌م، ناتوانێ پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ جووتیارێك بكات له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه هه‌موو كه‌ره‌سته‌یه‌كی هه‌یه و پشتگیری ده‌كرێت.
ڕۆڵی یاسا بۆ پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆیی
یاسای پاراستن و په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان ژماره چواری ساڵی 2008، هه‌وڵی داوه له‌و بواره‌دا رۆڵی خۆی بگێڕێ، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ. ماده‌ی دووی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌بێ هانی جووتیار بدرێت بۆ وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی كشتوكاڵی به باشترین شێوه. له هه‌مان كاتدا له ماده‌ی پێنج باسی ئه‌وه ده‌كات پێویسته له‌سه‌ر كارگه و كه‌رتی پیشه‌سازی، به‌رهه‌می ناوخۆیی به‌كار بێنن له جیاتی به‌رهه‌مه هاورده‌كراوه‌كان. ئه‌وه‌ش كارێكی باشه ئه‌گه‌ر چاودێرییه‌كی توند بكرێن.
به‌ڵام ئه‌و یاسایه وه‌ك یاسای پاراستنی به‌رهه‌می نیشتمانی عێراقی ژماره 11ی ساڵی 2010 پێشكه‌وتوو نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له یاساكه‌دا باسی رێگری له هاورده‌كردنی به‌رهه‌می ده‌ره‌كی نه‌كردووه له كاتی پێڕاگه‌یشتنی به‌رهه‌می ناوخۆیی، زیادكردنی باج له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه هاورده‌كراوانه‌ی له وڵاتی خۆیان به گرانتر ده‌فرۆشرێن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له عێراق هه‌یه، بۆ شڵه‌ژان و تێكدانی ئابووری و سستكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیی له عێراق، له‌به‌رئه‌وه‌ی سیاسه‌تی تێكدانی ئابووری و شێواندنی Economic Dumping ئێسته جێی مشتومڕی زۆره له نێوان وڵاتان، به‌ڵام عێراق له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ندامی رێكخراوی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی نییه، به ئاسانی ناتوانێ رێوشوێنی نێوده‌وڵه‌تی له دژی ئه‌و وڵاتانه بگرێته‌به‌ر.
لێره‌دا یاساكه‌ی كوردستان پێویستی به هه‌مواره، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر جووتیارانمان به‌رهه‌مه‌كانیان بێ‌ناز له‌سه‌ر شه‌قام فڕێ نه‌درێ، هانیان بدات له ناوچه گوندنشینییه‌كان له شوێنی خۆیان بمێننه‌وه. پێویسته حكوومه‌ت چاودێری بازاڕ بكات و پشتگیری كه‌رتی كشتوكاڵ بكات به باشترین شێواز. له كاتی پێویست كه بینی وڵاتان پشتگیری جووتیار ده‌كه‌ن تا به‌رهه‌مه‌كانیان له كوردستان ساغ بكه‌نه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك له وڵاتی خۆیانه‌وه هه‌رزانتر بیفرۆشن، حكوومه‌ت باجی زیاتر بخاته سه‌ریان تا نه‌توانن پێشبڕكێی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كانمان بكه‌ن.
له كاتی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می ناوخۆ، حكوومه‌ت ڕێژه‌ی هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له ناوخۆ پێگه‌یشتوون، كه‌م بكاته‌وه.
یاسای ژماره چواری ساڵی 2008ی هه‌رێمی كوردستان، پێویستی به هه‌مواركردنه‌وه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك سوود له یاسای عێراقی و یاسای وڵاتنی پێشكه‌وتوو وه‌ربگیرێت.
مامۆستای زانكۆ/ پسپۆڕ له بواری یاسای بازرگانی