حه‌مه‌ڕه‌شید هه‌ره‌س
ئه‌م كوردستانه تا له عه‌ره‌ب جیا نه‌بێته‌وه، به ته‌مای ئه‌وه مه‌به یه‌ك تاكی كورد هیوای به ئازادی هه‌بێت. له ژێر سایه‌ی عه‌ره‌بی برا گه‌وره‌دا و له‌وه‌تی مێژوو بڕ كات، ده‌یان جار ئه‌م كوردستانه به پێدانی ئازادی درۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوه، كاتێكی زانیوه به جینۆسایدێك وه‌ك ماروپه‌یژه‌كه هاتووه‌ته‌وه سه‌ر وێرانه و نه‌ته‌وه‌یه‌كی مایه‌پووتی خوێناوی و كۆستكه‌وتووی لێ هاتووه‌ته دی.
كوردستان ئازاد نییه تا بێگانه‌یه‌ك له‌ناویدا به وڵاتی خۆی بزانێت، كورده‌كه‌ی ناویشی به كه‌مینه و براچووك له قه‌ڵه‌م بدات، كوردستان ئازاد نییه، تا ئاسایشێكی نه‌ته‌وه‌یی پته‌وی نه‌بێت و دوژمنانی چوارده‌ور بتوانن كه‌سایه‌تی شه‌له‌وله‌و /كه‌سایه‌تی بیر له‌رزۆك/ ئاسا له مه‌زادخانه‌ی جاشایه‌تیدا هه‌رزانكڕ بكه‌ن و ساویلكه‌ی كوردی پێ به‌ره‌وهه‌ڵدێر و سیاسه‌تی (كه‌ری دێزه) به‌رن.
ئه‌مڕۆ كوردستان ده‌ردی شاعیری نه‌ته‌وه‌یی كورد ئه‌حمه‌د موختار جاف ده‌ڵێت: له به‌ینی تورك و فارس و عه‌ره‌ب، بێچووه ته‌یرێكه كه‌وتووه‌ته داوی منداڵانه‌وه.
ئه‌وه‌تا هه‌ر باسی ریفراندۆم كرا، ئه‌مانیش كه‌وتنه خۆیان، به دا‌و و فاقه‌ی كورده‌كه خۆی، چه‌ندان قه‌ڵه‌می شه‌له‌له‌ویان كڕیوه، جا راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ، با به‌رده‌ده‌نه‌وه و بیانووه‌كه‌یشیان هه‌ر نانه جۆكه‌یه. ئه‌ی شێتۆكه‌یه‌كیش هه‌ست به‌وه ده‌كات، ده‌ق له‌گه‌ڵ دوژمنی كورد و كوردستاندا شانبه‌شانن بۆ مانه‌وه‌ی خاك و نه‌ته‌وه و مێژوویان له‌ژێر چه‌پۆكی ئه‌وانه‌ی به درێژایی مێژوو خوێنیان به‌رداوین.
ئه‌مڕۆ كوردی ساویلكه‌یان وا له خشته بردووه كه ریفراندۆم درۆیه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌ك دوو لایه‌نه بیكه‌ن به كارتی فشار بۆ ده‌ستكه‌وتی تایبه‌تی خۆیان! باشه جا ئه‌گه‌ر وایه، ئیتر بۆ دوژمن كه‌وتووه‌ته هات و هاوار و وه‌ك قاز له‌گه‌ڵ قیڕاندی، كورده نه‌گبه‌ته‌كه‌ش بۆی ده‌سێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ كورد دوو رێگه‌ی له‌به‌رده‌مدایه، یان ببێته زوڕنای دوژمن و ئه‌و چی گوت ئه‌میش ده‌نگدانه‌وه‌ی دوژمن بێت، یان ئه‌وه‌تا خۆی له جغزی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه وه‌ده‌رنێت و ده‌نگ بۆ ئازادی خۆی بدات. دوژمن ئه‌مجاره وه‌ك پرسێكی ناوخۆ ئه‌و بیانووه‌ی نه‌بێت، وه‌ك باوه پیاره‌یه‌ك هه‌میشه دایپڵۆسێت. چونكه تۆی سه‌ربه‌خۆ ده‌چیته بازنه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه و خوێن و چاره‌نووست به‌های خۆی ده‌بێت، جا ئیتر ئه‌مڕۆ هه‌لومه‌رجی كوردستان هه‌رچۆنێك بێت، تۆ راست ده‌كه‌یت، گه‌نده‌ڵن؟ تۆ راست ده‌كه‌یت، یاسا سه‌روه‌ر نییه؟ تۆ راست ده‌كه‌یت، خه‌ڵك برسییه؟ تۆ راست ده‌كه‌یت، هه‌رچی تۆ ره‌خنه‌ی لێ ده‌گریت راست ده‌كه‌یت، به‌ڵام له داخی ئه‌وانه ده‌نگ به كۆیله‌یی خۆت بده‌یت، ئه‌وا هه‌ڵه‌یت و پشتی خۆت و نه‌وه دوای نه‌وه‌ی خۆت ده‌شكێنیت.
هه‌ر كوردێك دژی سه‌ربه‌خۆیی بێت، ئۆتۆماتیكی له به‌ره‌ی دوژمندایه، ئیتر هه‌ر بیانوویه‌كی هه‌بێت، بیانووی تڕه، هێرش بۆ نانی جۆ ده‌بات.