كاتی خۆی له شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراقدا، خومه‌ینی چه‌ندان جار له په‌یامه‌كانیدا به ئاشكرا ڕای گه‌یاندبوو كه نه‌ك ته‌نیا سنووره‌كانی عێراق ده‌به‌زێنێت، به‌ڵكو ئامانجی داگیركردنی "كه‌ربه‌لا"ی به‌دڵی شیعه‌كانه. له‌وكاته‌وه ئێران پیلانی داگیركردنی ھه‌موو عێراقی به ھه‌رێمی كوردستانیشه‌وه دانابوو، داگیركردنی كه‌ربه‌لا و ھه‌ولێر ئامانجی سه‌ره‌كی بوو، كه یه‌كیان به دڵی شیعه و ئه‌ویتر به شاده‌ماری دیپلۆماسی و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسه‌كانی كورد داده‌نرێ.
ھه‌ولێر یان ده‌چێته ژێر ھه‌ژموونی ئێران و ئێران له ھه‌ولێره‌وه نه‌یاره‌كانی خۆی به ئامانج ده‌گرێت و مووشه‌ك ئاراسته‌ی نه‌یاره‌كانی ده‌كات، یان وه‌ك ئێسته بڕیاربه‌ده‌سته‌كانی ھه‌ولێر سه‌ربه‌خۆیی سیاسیی خۆیان ده‌پارێزن و ناچنه ژێر ھه‌ژموونی ھیچ ئه‌جێندایه‌كی ده‌ره‌كی، به‌ڵام كه سه‌ربه‌خۆ بوون و نه‌چوونه ژێر ھه‌ژموونی ئه‌وان، وه‌ك كه‌ربه‌لا، با چاوه‌رێی گوڵ نه‌بن له ئێران، به‌ڵكو له ھه‌ركات و ساتێك‌دا چاوه‌ڕێی مووشه‌ك و درۆن و داعش و میلیشیاكانی ئه‌وان بن.
دوای ڕووخانی رژێمی به‌عس، ئێران نه‌ك ھه‌ر دڵی شیعه‌ی عێراق "كه‌ربه‌لا"ی داگیر كرد، به‌ڵكو ته‌واوی خاك و سه‌روه‌ری و دامه‌زراوه‌كانی عێراق داگیر كرا، ته‌نانه‌ت دادگای باڵای عێراقیشی داگیر كرد، له‌م ناوه‌دا ته‌نیا ھه‌ولێره نه‌چووه‌ته ژێر ھه‌ژموونی ئێران و تاكه شاره له ھه‌موو ناوچه‌كه نه‌كه‌وتووه‌ته ھیچ به‌ره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ململانێوه، نه دژایه‌تی به‌ره‌یه‌ك ده‌كات، نه مه‌ترسییه بۆ به‌ره‌یه‌كی تر، ھه‌ولێر ھه‌میشه بێلایه‌نی خۆی پاراستووه و هه‌ر ئه‌مه‌یش سیاسه‌تی ره‌وایه بۆ ئێمه.
ھه‌ولێر پایته‌ختی پێكه‌وه‌ژیانه، ھه‌میشه ده‌ستی برایه‌تی بۆ گه‌لانی تر درێژ كردووه له‌كاتی ته‌نگانه‌دا، ئه‌مه نامۆیه بۆ شاره‌كانی تری عێراق كه ته‌نیا به خۆسه‌پاندن و ھێز سیاسه‌ت ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت ھه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی پێشكه‌وتن و دیموكراتی و پێگه‌ی به‌ھێزی ھه‌ولێره له ناوچه‌كه‌دا، چونكه تاكه شاره نه‌چووه‌ته ژێر ھیچ ھه‌ژموونێك. ئه‌وانی تر ناتوانن وه‌ك ھه‌ولێر بن، بۆیه ده‌یانه‌وێ ھه‌ولێریش وه‌ك خۆیان لێ بكه‌ن.
جاری یه‌كه‌م به ئامانجگرتنی ھه‌ولێر به درۆن، دوای ئه‌وه ھات كه نه‌چووه ژێرباری بڕیاری وڵاتێكی هه‌رێمی بۆ ده‌ركردنی ھێزه‌كانی بیانی به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا، جاری دووه‌م كه به‌درۆن ھێرش كرایه سه‌ری، دوای ئه‌وه ھات كه ڕێككه‌وتن له نێوان حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر شنگال كرا، كه چیتر ھێزی ناشه‌رعی له‌و شاره نه‌مێنێته‌وه و ئاسایش و ئارامی بۆ مسۆگه‌ر بكرێ. جاری كۆتایی كه به مووشه‌ك ھه‌ولێر به ئامانج گیرا، ئه‌وكاته بوو كه ھه‌ولێر حكوومه‌تی ڕۆژئاوایی و ڕۆژھه‌ڵاتی ڕه‌ت كرده‌وه و چووه به‌ره‌ی خواستی حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی، ھه‌روه‌ھا پێوه‌ندی به غاز و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی جه‌مسه‌رگیریی جیھانیش هه‌یه، كه شه‌ڕه‌كه ئێسته له ئۆكراینایه و دووكه‌ڵه‌كه‌ی له ھه‌ولێر.
ئه‌مه ھۆشداری بوو بۆ ھه‌ولێر، ئه‌گه‌ر ده‌ست ھه‌ڵنه‌گرن له سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆیی خۆی و نه‌چێته ژێر ھه‌ژموونی ئه‌وان، ئه‌م ھێرشانه دووباره ده‌بنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر و گه‌وره‌تر.
ئه‌م سیاسه‌ته و باڵاده‌ستی ئێران له ناوچه‌كه‌دا، به‌تایبه‌تی له عێراق بۆ سیاسه‌تی ناشه‌فاف و ھه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه. ھه‌ڵه‌ی گه‌وره ئه‌وه‌بوو نه‌یتوانی بگاته عه‌قڵی شاراوه‌ی گه‌لانی عێراق و بزانێ داوای چی ده‌كه‌ن، كۆتایی به سه‌دام ھێنا كه ھه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر بوو بۆ ھه‌موو دنیا، به‌تایبه‌تی كورد، به‌ڵام نه‌یتوانی به‌شێوه‌یه‌كی دروست بیر له ئه‌لته‌رناتیڤی سه‌دام بكاته‌وه كه هه‌مان حوكمی تاكلایه‌ن نه‌بێت پێڕه‌و نه‌كات، بۆیه ئێسته نه‌ك عێراق، ئێران كه‌ربه‌لایشی داگیر كردووه.
كاتی خۆی له شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق، خومه‌ینی چه‌ند جار له په‌یامه‌كانیدا به ئاشكرا ڕای گه‌یاندبوو كه نه‌ك ته‌نیا سنووره‌كانی عێراق ده‌به‌زێنێت، به‌ڵكو ئامانجی داگیركردنی كه‌ربه‌لایه، ئه‌وه‌تا ئه‌و عێراقه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ملیاران دۆلاری لێ خه‌رج كرد، ئێران ملیاران دۆلار قازانجی لێ چنییه‌وه و هاوكات كردوویه‌تی به دۆزه‌خێك بۆ ئه‌مه‌ریكاییه‌كان، ته‌نانه‌ت له باڵوێزخانه و كونسوڵگه‌كانیشیان ناتوانن ئارام بنوون.
شیعه‌كان حوكمڕانییه‌كی خراپتر له حزبی به‌عس پێڕه‌و ده‌كه‌ن و ھیچ ھیوایه‌كی دڵخۆشكه‌ریشیان پێ نییه، به‌ڵكو ڕۆژ دوای ڕۆژ شۆڤێنیتر و تاكڕه‌وتر و مه‌زه‌ویتر ده‌بن له به‌رژه‌وه‌ندیی ئێران‌دا، ئه‌مه‌ریكایش ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌ی چاره‌نووسیی له به‌رده‌ست مابێت، ته‌نیا پڕۆژه‌كه‌ی كۆنی بایدنه.
كاتی خۆی بایدن به سه‌رۆك بارزانی گوت، له ته‌مه‌نی من و تۆدا ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌بینین
كاتی خۆی بایدن به سه‌رۆك بارزانی گوت، له ته‌مه‌نی من و تۆدا ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌بینین، ئه‌م قسه‌یه‌ی له خۆیه‌وه نه‌گوتووه، به‌ڵكو ھیچ چاره‌یه‌كی تر نییه، ئه‌گه‌رنا ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا عێراق و ته‌واوی ناوچه‌كه بۆ ئێران به‌جێ بێڵێت. ئێرانیش ده‌بێته دێوه‌زمه‌یه‌كی به‌ھێزتر و ھه‌ڕه‌شه‌كانی زیاتر ده‌بن بۆ ئه‌مه‌ریكا، له كۆتادا ئه‌و كووپه ژه‌ھره‌ی خومه‌ینی كاتی خۆی گوتی ده‌بێت بیخۆمه‌وه، ئه‌وكات ئه‌مه‌ریكا ده‌یخواته‌وه. كووپه شه‌رابه‌كه‌ی عێراقیش بۆ ئێران ده‌بێت. خۆگه‌ر ئێسته‌یش ھه‌لومه‌رج گۆنجاو نه‌بێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێ سیستمی به‌رگریی (پاتریۆت)ی تێدا جێگیر بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی عێراق به ھه‌ولێره‌وه بۆ نه‌یارانی خۆی له ده‌ست نه‌دات.
مووشه‌كه‌كانی ئێران پێش ئه‌وه‌ی ھه‌ڕه‌شه بن بۆ ھه‌ولێر، ھه‌ڕه‌شه‌ن بۆ ئه‌مه‌ریكا، ئێران په‌یامی ده‌ركردنی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ناوچه‌كه له ڕێی مووشه‌ك و درۆنه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت به گوێی كۆشكی سپی، ھه‌موو ڕۆژ به ئاشكرا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه ده‌كرێنه ئامانج و ھێرشی كونسوڵگه‌كانی ھه‌م له به‌غدا و ھه‌م له ھه‌ولێر ده‌كرێت.
دیوێكی تری ھێرشه‌كان بۆ سه‌ر ھه‌ولێر بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ھه‌ولێر شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌تی بۆ ھه‌موو وڵاتان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، ته‌نیا شه‌ڕ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌روه‌ری خۆی ده‌كات، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی ئێسته ھه‌ولێر خاوه‌ن بڕیاره. ئه‌مه‌یش بووه ھۆی ئه‌وه‌ی نه‌یارانی كورد ھه‌ولێر به مه‌ترسی بۆ خۆیان بزانن، به ده‌ستپێكێكی بزانن بۆ حوكمڕانی كوردی، بۆ ھه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، ئه‌وانیش بۆ ئه‌وه‌ی كورده‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بێده‌نگ بكه‌ن، ھه‌میشه به پیلانی جیاجیا ھێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ھه‌رێمی كوردستان، ده‌یانه‌وێ به لاوازی پێشانی بده‌ن تا كوردانی پارچه‌كانی تریش ھیوایان بۆ حوكمڕانی داهاتوویان نه‌مێنێت و خه‌باتی بۆ نه‌كه‌ن و ھه‌ر ژێرده‌سته‌ی ئه‌وان بن.