ئاسانترین شت بۆ ده‌وڵه‌تی داگیركا‌ر، پێدانی پاره و مووچه‌یه بۆ خه‌ڵكی وڵاتی ژێرده‌سته‌ی خۆی، ده‌وڵه‌تی داگیركا‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی ژێرده‌ستی خۆی ڕازی بكات ددان بنێن به‌و واقیعه‌ی به‌سه‌ریاندا ھاتووه كه به‌داگیركراوی بژین، مووچه و ھه‌ر شتێكی پێ ده‌ده‌ن ناسنامه‌ی ڕاسته‌قینه‌یان نه‌بێت، به‌ڵام خه‌ڵك شه‌ڕ ده‌كات بۆ ناسنامه‌ی خۆیان نه‌ك مووچه و هه‌رگیز ددان نانێن به واقیعی داگیركا‌ر. كه‌چی عێراق ھه‌م ناسنامه‌ی كوردبوونی له كورد وه‌رگرتووه كه ده‌بێت عێراقی بێت، ھه‌م له مافیشدا ده‌ڵێت كوردی و هه‌رگیز نابی به عێراقی، ئه‌و مافانه‌ت نییه كه عێراقی عرووبه ھه‌یه‌تی! كه‌چی ھێشتا ده‌نگێكی نه‌شاز لێره ھه‌یه كه عێراق به حه‌ق ده‌زانێت.
له عێراقدا كورد له نێوان بێده‌وڵه‌تی و ژێرده‌سته‌ییدا وێڵ بووه كه ھیچیان نییه. له ماف‌دا وه‌ك ئه‌و مرۆڤه‌یه كه ئیشی خه‌ڵك ده‌كات، به‌ڵام بێ مووچه و بێ ھه‌ر مافێكه، خێروبێری عێراقیش ته‌نیا بۆ عێراقی عرووبه‌یه كه ئه‌وان كورد نه‌ك به هاووڵاتیی ته‌واوی عێراقی نازانن، پله سێ و چواریشی پێ ناده‌ن، به ژێرده‌سته‌ی خۆیانی ده‌زانن و مافی ژێرده‌سته‌ییشی پێ ناده‌ن. خۆ ئه‌گه‌ر عێراق ھه‌موو مافێكیش به كورد بدات، ھه‌موو خێروبێری خۆیشی به كورد بدات، قه‌ت قه‌ره‌بووی بوونی ده‌وڵه‌تێك بۆ كورد ناكاته‌وه، ده‌وڵه‌ت خۆی نه‌بێت ھیچ شتێك قه‌ره‌بووی بێده‌وڵه‌تی ناكاته‌وه.
رووسیا ھاووڵاتیبوونی پله یه‌ك و ھه‌موو مافێك به ئۆكرانییه‌كان ده‌دات، پێیان ده‌ڵێت جیاوازیت نییه له‌گه‌ڵ رووسییه‌ك، كه‌چی ئۆكرانییه‌كان ھه‌موویان چه‌كیان ھه‌ڵگرت و گوتیان نامانه‌وێت ڕووسی قه‌یسه‌ری بین ئه‌گه‌ر ھه‌موو شتی به‌به‌ھای دنیامان پێ بده‌ن، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت ئۆكرانی بین، ئه‌گه‌ر ھیچیشمان نه‌بێت و به‌ھه‌ژاری بژین.
ئیسرائیل له جیاتی شه‌ڕ، ھه‌موو كات ئاماده‌یه گه‌لی فه‌له‌ستین ھه‌رچه‌ند پاره‌ی ده‌وێت، ھه‌ر مافێكی بوێت پێی بیدات ته‌نیا ده‌وڵه‌تی خۆیان نه‌بێت، هه‌موو شتێكیان پێ ده‌دات، ته‌نیا ددان بنێن به‌و واقیعه‌ی به‌سه‌ریاندا ھاتووه، به‌ڵام زۆربه‌ی فه‌له‌ستینییه‌كان ھه‌موو پاره‌ی دنیا ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و ددان نانێن به ئیسرائیل، ته‌نیا ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی و ده‌رچوونی داگیركاریان ده‌وێت.
به‌ڵام عێراق ئه‌و مافی ژێرده‌سته‌ییه‌ش به كورد ڕه‌وا نابینێت، ھه‌میشه كوردی ژێرده‌سته ده‌چه‌وسێنێته‌وه، سته‌می لێ ده‌كات، جا سته‌می دیكتاتۆری و چه‌وساندنه‌وه و قڕكردن و جینۆساید و زینده‌به‌چاڵكردن بێت، یان سته‌می یاسایی و په‌رله‌مانی بێت له چوارچێوه‌ی فیدراڵی بێت، گرنگ نییه چ جوره سته‌مێك بێت، به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه كه كورد سزا بدات، بۆ ھه‌موو شتێك كه بیری لێ بكه‌نه‌وه سزادانی كورده كه چۆن كورد سزا بده‌ن. ھێشتا كوردیش ھه‌یه له‌سه‌ر ژێرده‌ستیی خۆی شه‌رعییه‌ت به سته‌می عێراق ده‌دات، جاران ده‌یانگوت كورد ده‌بێت نه‌وتی ڕاده‌ست بكات، دوایی گوتیان داهاتی خاڵه سنوورییه‌كان رادده‌ست بكه‌ن، ئێسته‌یش ده‌ڵێن ناوی شه‌ریفی زۆر له لیستی كورددا ھه‌یه، كه به‌كورتی عێراق به دوای ئه‌وه‌یه شكۆی كورد بشكێنێت، ئه‌و كوردانه‌ش له ژێر ناوی مووچه ده‌یانه‌وێت كورد بێ شكۆ بكه‌ن، خۆیان ده‌مێكه شكۆیان شكێنراوه، ئه‌وانه له ھه‌ر وڵاتێكی تر بوونایه، ده‌مێك بوو شاربه‌ده‌ر كرابوون كه گه‌وره‌ترین مه‌ترسین بۆ سه‌ر وڵات، به راده‌ستبوونی وڵات نه‌بێت، به ھیچ شتێكی تر رازی نابن.