ئاڵۆزبوونی دۆخی سیاسی و ته‌ناهیی عێراق له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به پێكدادان و شه‌ڕی نێوان لایه‌نگرانی سه‌در و حه‌شدی شه‌عبی و دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی ده‌وڵه‌ت، گه‌یشته لووتكه‌ی نائارامی و ناسه‌قامگیری، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی قوربانی لێ بكه‌وێته‌وه، له ماوه‌ی ڕابردوودا لێكدانه‌وه‌ی جۆراجۆر له‌باره‌ی گرژی و ململانێكانی عێراق به‌شێوه‌یه‌ك زیاتر به ئاره‌زووی ده‌سه‌ڵات وه‌رگرتنی سه‌در لێكده‌درێته‌وه، به‌ڵام به دیوێكی تردا ئه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در ئامانجیه‌تی شتێكی تره.
تا ئێسته‌ش مشت‌ومڕ هه‌یه له‌باره‌ی چه‌مكی (مه‌رجه‌عییه‌تی ئاینی) كه رێبه‌رایه‌تیی پێڕه‌وكارانی مه‌زه‌وی شیعه ده‌كات. به‌پێی ئاماره نیمچه فه‌رمییه‌كان، ڕێژه‌ی پێڕه‌وكارانی شیعه له‌سه‌ر ئاستی دنیا، به 150- 200 ملیۆن كه‌س و به 10- 13%ی كۆی ژماره‌ی مسوڵمانان مه‌زه‌نده ده‌كرێن له ته‌واوی دنیادا.
ناكۆكییه‌كانی نه‌جه‌ف و قوم
ناكۆكیی نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی نه‌جه‌ف و قوم، له ناكۆكی له‌سه‌ر باره‌گا و دامه‌زراندنی قوتابخانه‌دایه. شاری قوم هاتووه‌ته سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی كه قوتابخانه‌ی ئاینی له‌وێ دامه‌زراوه و باره‌گای سه‌ره‌كیش هه‌ر له‌وێیه، به كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و لاوازییه‌ی كه قوتابخانه‌ی نه‌جه‌ف پێیدا تێده‌په‌ڕی، له ماوه‌ی حوكمڕانیی به‌عسه‌وه تا ڕووخاندنی سه‌دام حوسێن. به‌ڵام سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ئه‌وه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه؛ قوتابخانه بنچینه‌ییه‌كه له نه‌جه‌فه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و ئاماژه‌ی ئاینییه‌كه‌ی له‌م شاره‌دایه و جه‌وهه‌ری ململانێكه‌ی ئێسته‌ی ئه‌م ناوچه‌یه، كۆنترۆڵكردنی رێبه‌رایه‌تیی شیعه‌مه‌زه‌وانه.
پرسی جیاوازیی مه‌رجه‌عییه‌تی نه‌جه‌ف و مه‌رجه‌عییه‌تی قوم، پێوه‌ندییه‌كی ته‌واوی به لایه‌نی سیاسییه‌وه هه‌یه، بۆ ئێران كه‌سی یه‌كه‌م له روانگه‌ی سیاسییه‌وه ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌یییه، له كاتێكدا له نه‌جه‌فدا ڕۆڵی ته‌واوه‌تی نییه له ئامۆژگاری و ڕێنوێنییه‌كانی زۆر جێبه‌جێ ناكرێن، ئه‌مه‌ش هۆكاری ناكۆكیی دووه‌مه.
پێوه‌ند به دیارترین ئه‌ركه ئاینی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌م مه‌رجه‌عییه‌تانه، پرسه‌كه جیاوازه له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بانگه‌شه‌ی ویلایه‌تی فه‌قی ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه بۆ ویلایه‌تی فه‌قی ده‌كه‌ن، بابه‌تی فه‌قی ده‌ستی باڵای هه‌یه له هه‌موو شتێك‌دا كه پێوه‌ندیی به كۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه، تاك، یاسا جه‌ماوه‌رییه‌كان، ده‌بێت گوێڕایه‌ڵی بن و جێبه‌جێی بكه‌ن. هه‌رچی قوتابخانه‌ی دووه‌م (ویلایه‌تی حه‌سابی) به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه ناڵێت، به‌ڵكو بۆی هه‌یه ده‌ستوه‌ردان له شته زۆر ساده‌كانیشدا بكات، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ئایه‌توڵا سیستانی كه پشت به ده‌وڵه‌ت ده‌به‌ستێت، ئه‌لحه‌سیبییه، ته‌نیا به‌و بڕه ئامۆژگاری و ڕێنوێنییه‌ی له به‌رده‌ستدایه، ده‌ستوه‌ردان له بابه‌ته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كات، به‌ڵام هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیشی ئاماژه‌ی هه‌ڵوێستیان تێدایه.
هه‌روه‌ها چه‌مكێكی نوێ له كۆمه‌ڵگه‌ی شیعه‌دا له‌باره‌ی ئاماژه‌كردنه‌كه بلووری بووه، بریتییه له پێویستیی مه‌رجه‌عی ئاینی بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی ته‌قلیدیی سیاسی، جگه له ڕوونكردنه‌وه‌ی بڕیاره یاساییه‌كان؛ به واتایه‌كی تر فه‌تواكانی مه‌رجه‌ع ته‌نیا له بابه‌تی ئه‌خلاقی و كڕین و فرۆشتن و پاكی و زه‌كات و زه‌واج و ته‌ڵاق و نوێژ و ڕۆژوو و زیاره‌تدا قه‌تیس نین، به‌ڵكو هه‌ڵوێستی به‌رانبه‌ر به حكوومه‌ته‌كان و بریكاره‌كانیان و پرسه‌كانی شه‌ڕ و ئاشتی و باج و كاروباری تری ده‌وڵه‌تی مۆدێرنیش ده‌گرێته‌وه.
دابه‌شبوون و جیاوازییه‌كه له هه‌ڵسه‌نگاندنی شیعه، ڕه‌نگه ئێسته له هه‌موو كات ڕوونتر بێت؛ هه‌ندێكیان لاسایی ئه‌و مه‌رجه‌عانه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌ستوه‌ردانیان له كاروباری سیاسی‌دا ده‌كرد، هه‌ندێكیشیان پێڕه‌وی ئه‌و مه‌رجه‌عه نه‌ریتپارێزانه ده‌كه‌ن، بۆ نموونه لایه‌نگرانی به سیاسیكردنی مه‌رجه‌عییه‌ت، ئه‌بو ئه‌لقاسم ئه‌لخوییان به ده‌ستوه‌رنه‌دان له سیاسه‌ت تۆمه‌تبار ده‌كرد.
ئه‌مه به‌شێكه له پرۆسه‌ی ته‌قلیدكردن، ئه‌ما لایه‌نێكی تر ئه‌وه‌یه كه هه‌موو شیعه‌یه‌ك ده‌بێت ساڵانه یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی ئه‌وه‌ی كه له ماوه‌ی ساڵدا بۆ سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی زیاد ده‌كرێت، ببه‌خشێت، له به‌رانبه‌ردا ئه‌م بڕه پارانه بۆ هه‌ژاران خه‌رج ده‌كات و پڕۆژه كولتووری و ئاینی و خێرخوازییه‌كانی دابین ده‌كات، بۆیه تا شوێنكه‌وتووانی مه‌رجه‌عه‌كه زیاتر بن، پاره‌كه زیاد ده‌كه‌ن و له ڕێی بریكاره‌كانیه‌وه به‌ده‌ستی ده‌هێنێت كه له هه‌موو دنیادا بڵاو بوونه‌ته‌وه.
به دروستی ئه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در ئامانجیه‌تی؛ ده‌ستگرتنه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی شیعی له عێراقدا، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێ په‌ره به فیكری ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی - شیعی بدات. موقته‌دا سه‌در یه‌ك له‌و كه‌سانه‌یه كه ئاواتی مه‌رجه‌عییه‌تی شیعه‌ی عێراقی هه‌یه. له ساڵی 2006دا سه‌در چووه قوم و له‌وێ لای سه‌ید كازمی حوسێنی خه‌ریكی ته‌واوكردنی خوێندن بوو، به‌ڵام دیار نییه كه بۆچی تا ئێسته موڵه‌تی ئیجتیهادی پێ نه‌دراوه.
هه‌رچی ئێرانه، له‌م هه‌نگاوانه‌ی سه‌در بێزاره، چونكه خولیاكانی سه‌در بۆ كۆنترۆڵكردنی شیعه‌كانی عێراقه، سه‌در به‌ڕوونی گوتوویه‌تی: ”هه‌موو مه‌زارگه ئاینییه‌كانی مه‌زه‌وی شیعه له عێراقدان، ئێرانییه‌كان خۆیان له عێراق زیاره‌ت ده‌كه‌ن، ئیتر چ پێویست ده‌كات ئێرانییه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر عه‌ره‌بی عێراقه‌وه هه‌بێت" ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌م دیده‌ی سه‌در بێ پاڵپشتی نییه، دژبه‌رانی ئێران له ناوچه‌كه به ناڕاسته‌وخۆ پشتیوانیی سه‌در ده‌كه‌ن له دژی ئێران، له‌وانه‌ش سعوودیه، ئیمارات، توركیا و.. هتد، ئه‌وه‌ش به هیوای به‌تاڵكردنه‌وه‌ی خه‌ونی هیلالی شیعییه، كه ئه‌مه‌ی دوایی سه‌ره‌كیترین ستراتیج و هیوای ده‌سه‌ڵاتی ئێرانه.
موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له هه‌ڵبژاردنی ڕابردووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا، زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی برده‌وه، ئامانجی سه‌در سه‌ره‌تا كۆنترۆڵكردنی ده‌سه‌ڵاتی عێراق بوو به هه‌موو شێوه‌یه‌ك، به‌ڵام به‌هۆی ته‌نگژه و ڕێگرییه‌كان ئه‌م كاره‌ی بۆ نه‌كرا، به بڕوای زۆرینه‌ی چاودێرانی سیاسی و شاره‌زایانی دۆخی سیاسیی عێراق، ئه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در ئامانجیه‌تی ته‌نیا كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵات نییه، به‌ڵكو به‌ده‌ستهێنانی مه‌رجه‌عییه‌ته، مه‌رجه‌عییه‌تێك كه فه‌رمانه‌كه‌ی له عێراقه‌وه ده‌ربچێت نه‌ك ئێران، بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ش تا ئێسته تووشی ئاریشه‌ی زۆر گه‌وره بووه‌ته‌وه.