توركیا لە ڕكابەرییە گەمەییەكانی ڕووسیا و ئەمەریكادا

AM:11:52:19/09/2022 ‌
لـە دوای سـەرهەڵدانی ڕێكخـراوی تیرۆریسـتیی داعـش، توركیـا نەیتوانــی وەك هاوبــەش و پاڵپشــتی ســەرەكیی ئەمەریكا بمێنێتــەوە. هــەر دوولا بەرنامــەی سیاســیی تایبــەت و ئامانجداریــان لــە ســووریا هەبــوو. ئەمەریكا خواســتی ســڕینەوەی ڕژێمــی بەشــار ئەســەد و هاوكاریــی پەیــەدەی هەبــوو. توركیــا خواســتی پەروەردەكردنــی ئۆپۆزســیۆنی سیاســی لــە سـووریا و بچووككردنـەوەی پەیـەدەی هەبـوو. لـەولاوە ئێرانیـش پـڕۆژەی خـۆی هەبـوو لـە سـووریا! ئـەو پڕۆژەیـەی كـە بـە دڵـی هیلالـی شـیعی و قووڵاییی سـتراتیجیی ئێرانیـزم و شـیعیزم لـە سـووریادا دادەنرێـت.

سـووریا بـۆ توركیـا ترسـێكی گەورەیە، تـرس لـە هەسـتانەوەی كــورد لــە ســووریا و تێكەڵبوونــی بــە ڕۆژاوا و بــوون بــە هاوبەشـی ئەمەریكا، لـە هەمـان كاتیشـدا تـرس لـە فراوانبوونـی زیاتــری ئێــران لــە ســووریا، یــان بە ئێرانیكردنــی ســووریا و بەســتنەوەی بــە جیۆپۆلیتیــك و دنیــای شــیعیزم.

دەبـوو لـە نێـوان ئەمەریكا و ڕووسـیادا، لـە نێـوان دوو ناوەنـدی سیاسـیی گـەورەی ئێسـتەی دنیا، یەكێكیـان هەڵبژێرێـت بـۆ ئـەوەی هەڵسـێتەوە و لـە دۆخـی پەراوێزبـوون بێتـە دەرەوە و لـە جیۆگرافیــای سیاســیی داهاتــووی ســووریادا شــوێن و جێگـی خـۆی بكاتـەوە.

توركیــا لــە دوای جەنگــی جیهانیــی دووەمــەوە بــە «پۆلیســی ئەمەریكا» لــە ڕۆژهەڵاتــی ناوەڕاســت ناسرابــوو. لــە جەنگــی سـارددا، توركیـا دیوارێكـی گـەورەی لـە بـەردەم كۆمۆنیـزم و پەڕینــەوەی بــۆ ڕۆژاوا دروســت كــرد. لــە دوای دروســتبوونی داعـش و كەیسـی سـووریا و جیاوازییەكانـی لەگـەڵ ئەمەریكادا، توركیـا نەیتوانـی چیـتر ڕۆڵـی پۆلیـس بـۆ ئەمەریكا بگێڕێـت، یـان نایەوێ چیـتر ئـەو ئێشـكگرییە بـۆ ئەمەریكا بگرێـت. لـەلایەكـی تـرەوە توركیـا فڕۆكەیەكـی ڕووسـی دەخاتـە خـوارەوە و پێوەندییەكانـی لەگـەڵ ڕووسیایشـدا تێـكدەچێـت، توركیـا بە بــەرە و بلــۆك دەمێنێتــەوە. دەوڵەتێكــی وەك توركیــا كــە پێگەیەكــی جیۆســتراتیجیی مەزنــی هەیــە، بــەڵام لەگــەڵ دوو زلهێـز كێشـەی هەیـە. دوو زلهێزیـش لەسـەر داڕشـتنەوە و ڕێكخسـتنەوەی سـووریا كێشـەیان هەیـە و لـە ململانێـدان و جەنگــی لەبــری بەوەكالەتــی خۆیانــی تێــدا دەكــەن.

توركیــا چــۆن بتوانێــ وەك هێزێكــی هەرێمــی بمێنێتــەوە و پێگـەی خـۆی لـە سـووریادا بپارێزێـت بەبـێ پاڵپشـتی ئەمەریكا و ڕووسـیا، یـان توركیـا بەبـێ ئـەم دوو هێـزە چیـی پـێ دەكرێـت و چــۆن دەتوانێـ سیاســەت و ســتراتیجەكانی خــۆی دابڕێژێتــەوە؟ ئەمــە پرســیارێكی ســەخت بــوو بــۆ توركیــا.

توركیـا ئێسـتە لـە ئەمەریكای كۆنـە هاوپەیمانەكـەی تووڕەیـە و خـۆی بەپـاڵ ڕووسـیادا داوە. ئـەم سـتراتیژجە پـێ ناچێـت تەمەنی زۆر درێـژ بێـت. ڕووسـیا و ئێـران نزیكبوونـەوە لـە توركیـا بـە سـتراتیج نابینـن، بـە تەكتیـك و پشـوویەكی كاتـی وەردەگـرن. نزیكبوونــەوەی توركیایــش لــە بــەرەی ڕووســیا كار نییــە، بەڵكو كاردانەوەیـە.

توركیــا دواجــار كــوڕی ئەمەریكایــە و لە بــەرەی ئەمەریكایــە، بـەڵام دەبێـت ئەمەریكییـەك هەبێـت كارتـی كـوردی لـە سـووریا بـۆ بسـووتێنێت و گرەنتیـی پاراسـتنی بەرژەوەندییەكانـی پـێ بـدات؛ چونكـە ئەستەمـە ڕووسـیا ئـەو كارەی بـۆ بـكات.

ڕووسـیا لـە دوای جەنگـی سـاردەوە، یەكـەم جـارە هەسـتێتەوە. هەســتانەوە بــەو مانایــەی كــە لــە دەرەوەی جیۆگرافیــای خــۆی بەشـداری و دەسـتوەردان بـكات. ڕووسـیا ماوەیەكـی زۆر بـە خۆڕێكخســتنەوە و خۆتوندكردنــەوەی ناوخۆییەوە خەریــك بـوو. پرسی سـووریا و ئۆكرایـن دەرفەتێكـی بـە ڕووسـیا دا بــۆ هاوســەنگكردنەوەی هێــز لــە بەرانبــەر ئەمەریكادا. لــە ئۆكرایــن ســەركەوتنی بەدەســت هێنــا و هەرێمــی «كریــم»ی بـۆ خـۆی دابـڕی. لـە سـووریا بـاش هاتـووە، بـەڵام مانـدووە و ناتوانێـ بـەرەی تـر لـە دژی نەیارەكانـی بكاتـەوە. سـووریا بـۆ ڕووسـیا وەك كۆمارێكـی جارانـی یەكێتیـی سـۆڤییەت وایـە، وەك ئەفغانســتانی ســاڵانی هەشــتا وایــە. بــۆ ڕووســیا، دۆڕاندنــی پێگــە و شــوێنیەتی لــە سیستمی نێودەوڵەتیــدا؛ جارێكــی تــر پاشەكشــەیە بــۆ ڕووســیا و دوورخســتنەوەیەتی لــە ناوەنــدە سیاســییەكانی دنیــادا.

ڕووســیا دەخوازێــ ســوود لــە پێگــە و جێگی ئێــران لــە ڕۆژهەڵاتـی ناوەڕاسـت وەربگرێـت؛ ئـەو پێگەیـەی كـە ئێـران دەیەوێـت لـە ڕێی هیلالـی شـیعییەوە ڕۆژهەڵاتـی دەریـای سـپیی ناوەڕاسـت بـە كەنـداوی فـارس ببەسـتێتەوە. لـە ڕێی ئــەم ڕێــڕەوەوە پرۆســەی حكومڕانیــی وڵاتانــی نــاو پڕۆژەكــە، بەتایبــەت (عێــراق، ســووریا و لبنــان) بە مەزەوی بــكات و ئێــران خــۆی بەڕێوەیــان ببــات و ســتراتیجیان بــۆ دابڕێژێــت، ســوود لــە پێگــەی ســەربازی و ســامانە سروشــتییەكانیان وەربگرێـت، ململانێـی لەگـەڵ نەیارەكانـی بەتایبـەت سـعوودیەی پـێ بەڕێـوە ببـات.

ئێرانیـش بـۆ ڕووسـیا پۆلیسـی ڕۆژهەڵاتـی ناوەڕاسـت و كەنداوە و پاسـەوانی بـۆ پاراسـتنی بەرژەوەندی و هەسـتانەوەی ڕووسـیا دەكات. بەتایبـەت ئـەو كاتـەی كـە ئێـران دەبێتە ڕاگری سـووریا و ناهێڵێـ پایەكانـی ڕژێمەكـەی ئەسـەد بڕووخێـت و پـڕۆژەی شـیعیزمی ئێرانـی هـەرەس بهێنێت.

توركیـا لـە ڕووسـیا نزیك دەبێتـەوە، بـەڵام جیاوازییەكـی زۆری لەگــەڵ ئێرانــدا هەیــە. توركیــا و ئێــران هەردووكیــان خۆیــان بــە ڕاگــر و بەڕێوەبــەری سیســتمی هەرێمــی ڕۆژهەڵاتــی دەزانن. هەردووكیـان پرسـی ئاسـایش و وزەیـان بـەلاوە گرنگـە، بـەڵام ترسـێكی گەورەیشـیان لـە یەكـتر هەیـە. تـرس لـە هەژموونیی یەكـتر، تـرس لـە فراوانخـوازی لەنـاو خاكـی یەكـتر، تـرس لـە بەكارهێنانـی كارتـی كـورد لـە دژی یەكـتر. ئێـران، توركیـا لـە پـاڵ بـەرەی ڕووسـیادا بـە میـوان دادەنێـت و وەك كەسـێكی لێقەومــاو و بێلانــە كــە هیــچ شــوێنێكی نەبێــت بــۆی بچێــت لێـی دەڕوانێـت، نـەك وەك خـاوەن مـاڵ و بڕیـار. ئـەم دیـدەی ئێــران، توركیــا زیــاد لــە قەبــارەی خــۆی بچــووك دەكاتــەوە، چونكـە توركیـا لـە دوای ٢٠٠٣وە خـەون بـە زیندووكردنـەوەی ئیمپراتۆریی نوێـی عوسمانی و سـەردەمێكی تـازە دەبینێـت، تـا جێی ئێـران و بەرنامەكـەی پـێ لـەق بـكات.

ئێسـتە پڕۆژەیەكـی تـر هەیە لە ژێـر نـاوی «ناتـۆی عەرەبی»؛ پڕۆژەیــەك دەیەوێ جیۆگرافیایەكــی ئــارام و بێ مەترســی و پارێــزراو بــۆ وڵاتانــی ســوننەی عەرەبــی دروســت بــكات و بەربەســت بــۆ هەژموون و مەترســییەكانی ئێــران و شــیعە دابنێـت. ئـەم پڕۆژەیـە وا بڕیـارە توركیـا و قەتـەڕ ڕابەرایەتـی بكـەن، ئەمەریكا ڕۆڵـی تێـدا دەبینێـت و ئیسـرائیلیش هـاوكاری و پاڵپشـتیی لۆجیسـتی دەكات. سـعوودیە بـەم بلۆكـە تەناهییـە تازەیــە ڕازییــە، بــەڵام مەرجــی ئــەوەی هەیــە كــە ئیســرائیل پرۆسـەی نیشـتەجێكردن لـە كەنـاری ڕۆژاوا ڕابگرێـت. ناتـۆی عەرەبــی، ئەگــەر دروســت بێــت، توركیــا لــە بــەرەی ڕووســیا دەخاتــە دەرەوە و ڕاســتەوخۆ ڕووبــەڕووی ئێرانــی دەكاتــەوە. 

توركیـا چـۆن دەتوانێـ لـە دوو ناتـۆدا ئەنـدام بێـت و خـۆی بـە ڕووسیادا شــۆڕ بكاتــەوە و خــۆی بــە هاوبەشــی ئێرانیــش بزانێـت؟ ناتـۆ بـۆ ڕووسـیا ئـەو دیـوارە بـوو كـە سـۆڤییەتی پـێ لـە جووڵـە خـرا؛ ناتـۆی عەرەبـی، ئـەمجـارە ئێـران پـەك دەخـا و جووڵـە سیاسـی، سـەربازی و مەزەوییەكانـی لـێ دەسـتێنێتەوە. توركیایـش جارێكـی تـر دەباتـەوە نـاو دنیـای ڕۆژاوا و بـەرەی ئەمەریكا، دۆسـیەی سـووریایش ئاڵۆزتـر و پڕكێشـەتر دەكات؛ هاوســەنگیی هێــز و ڕەگەزەكانــی هێــز، دووبــارە لــە نێــوان ڕووســیا و توركیــا و ئێــران دادەڕێژێنــەوە.