ده‌رمان و پێداویستییه‌كانی نه‌خۆش له‌و پێداویستییه خۆنه‌ویستانه‌ن كه له ده‌ره‌وه‌ی خواستی مرۆڤ دروست ده‌بن و پێویسته كۆمه‌ڵگه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ بكات و بیر له كێشه‌كانی بكاته‌وه. كه‌رتی ته‌ندروستی وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی گشتی خزمه‌تگوزاریی حكوومه‌تی قازانج نه‌ویسته، له عێراق به گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی دانیشتوانێكی زۆر چاوه‌ڕوانی خزمه‌تگوزاریی له‌و كه‌رته‌وه ده‌كه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی گشتییه.
به‌ڵام شانبه‌شانی ئه‌م، كه‌رتی تایبه‌تیش له بواری ته‌ندروستی به‌ره‌وپێشچوونی به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌میش هۆی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، بۆیه ڕێكخستنه‌وه‌ی سیسته‌می كارگێڕی و دارایی ده‌زگه ته‌ندروستییه‌كان هاوكار ده‌بێ بۆ زیادكردنی داهات و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی. ده‌كرێ به چه‌ند قۆناغێك هه‌نگاوه‌كان جێبه‌جێ بكرێن و یه‌كێك له هه‌نگاوه‌كانی سه‌ره‌تا ڕیكخستنه‌وه‌ی فرۆشتنی ده‌رمانه له ده‌رمانخانه‌كانی لاكۆڵان له شار و شارۆكه‌كان كه ده‌بنه هۆی گه‌شه‌كردن و كاركردنی كه‌رتی تایبه‌ت له بواری ته‌ندروستی.
ئه‌م گه‌شه‌كردنه كه‌موكورتی زۆری تیادایه، هاوكات ده‌كرێ به ده‌ستنیشانكردنی كه‌لێنه‌كانی و دانانی پلانی چاره‌سه‌ر به‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه، بواره‌كه بۆ پێش ببرێت و متمانه‌یش بگه‌ڕێته‌وه، له كۆتادا به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایه‌ك ره‌چاو كراوه.
1- زۆریی ژماره‌ی نه‌خۆش و كه‌میی ده‌زگه ته‌ندروستییه تایبه‌تمه‌نده‌كان.
2- كۆنیی سیستمی ته‌ندروستی و نه‌گونجانی له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه خێراكانی بواری ته‌ندروستی.
3- كاركردنی دوو لایه‌نه‌ی به‌شێكی زۆری پزیشك و كارمه‌ندانی ده‌زگه ته‌ندروستییه‌كان له هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت.
4- تێكه‌ڵی ده‌سه‌ڵات و سنووری كاری ستافه‌كانی ته‌ندروستی له هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت.
5- زۆری قازانج و خێرا گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رمایه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی، له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌خۆش به كاش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ.
لایه‌نه خراپه‌كانی
1. به‌كارهێنانی ده‌رمان دوور له چاودێری پزیشك.
2. خراپ هه‌ڵگرتنی ده‌رمان و نه‌گونجانی شوێنه‌كه‌ی و به‌سه‌رچوونی.
3. گرانی و جیاوازی نرخ و كۆنتڕۆڵ نه‌كردنی به ئاسانی.
ده‌كرێت كاری هه‌مه لایه‌نه بكرێ بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی، به‌تایبه‌ت كێشه‌ی ده‌رمان و جیاوازی نرخی ده‌رمان له ده‌رمانخانه‌یه‌ك بۆ یه‌كێكی تر كه پێوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی به ژیانی هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه، بوونی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی زۆر و باڵه‌خانه‌ی پێویست و ژێرخانی ته‌ندروستی پێویست له شار و شارۆكه‌كان، ده‌توانرێ هه‌نگاو به هه‌نگاو كاری بۆ بكرێ، فرۆشتنی ده‌رمان و ده‌رمانخانه‌كان ڕێك بخرێته‌وه له ڕێی:
یه‌كه‌م: زیادكردنی به‌شێك له به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه گشتییه‌كان بۆ سه‌رپه‌رشتی و دابینكردنی ده‌رمان بۆ ده‌زگه ته‌ندروستییه‌كان و له هه‌ر شار و شارۆكه‌یه‌ك بنكه‌یه‌ك یا چه‌ند بنكه‌یه‌ك بۆ فرۆشتنه‌وه‌ی ده‌رمان به نه‌خۆش بكرێته‌وه.
دووه‌م: دابینكردنی ستافی پێویست بۆ بنكه‌كانی فرۆشتنی ده‌رمان له‌ژێر چاودێری پزیشكی ده‌رمانساز و ده‌زگه‌ی ته‌ندروستیی شاره‌كان.
له سووده‌كانی ئه‌م كاره:
1- چاودێریی ورد و یه‌كبوونی نرخ و كۆنتڕوڵكردنی هه‌ر پێشێلكارییه‌ك له بوونی ده‌رمانی قه‌ده‌غه و ڕێگه پێنه‌دراو.
2- ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ ژماره‌یه‌ك ده‌رچوو له بواره پێوه‌ندیداره‌كان.
3- گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی هاووڵاتییان بۆ ده‌زگه ته‌ندروستییه‌كان.
4- بووژانه‌وه‌ی باری داراییی ده‌زگه ته‌ندروستییه‌كان له ڕێی خه‌رجكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌ك له قازانجی به‌ده‌ستهاتوو.
5- هه‌رزانی و كه‌میی نرخی هه‌مان ده‌رمان ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێ به نرخی بازار.