سۆران ئه‌حمه‌د عه‌بدولكه‌ریم
ئه‌و بیرۆكه‌یه یه‌كێكه له قێزه‌ونترین بیرۆكه و پڕۆژه‌یه‌كی فێڵاوییه بۆ تاڵانكردنی ئه‌و موڵكانه‌ی وڵات كه تا ئێسته ماون. سه‌رمایه‌ی وڵات بریتییه له سه‌رمایه مادی و مه‌عنه‌وی و مرۆیییه‌كانی و خستنه خزمه‌تی گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگه و وڵاته‌وه بۆ پاراستن و به‌ره‌وپێشبردنی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه.
دوای هه‌وڵه‌كان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ئابووری و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بڕینی بودجه و ده‌ست پێكردنی شه‌ڕ و ڕووداوی نه‌خوازراو و لێكه‌وته خراپه‌كانی له‌سه‌ر ئابووریی كوردستان، حكوومه‌تی هه‌رێم كه‌وته ژێرباری قورسی دارایی و په‌نا برا بۆ به‌كارهێنانی پاره‌ی بانكه‌كان و پاره هه‌ڵگیراوه‌كانی كۆمپانیاكان له بانك و دواتر قه‌رزكردن و ئینجا پاشه‌كه‌وتكرنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران. به‌ڵام دوای چه‌ندان پێشنیار و توێژینه‌وه و ڕاوێژی ئه‌كادیمی ئابووریناس و دڵسۆزان بۆ حكوومه‌ت هێشتا ئاسۆیه‌كی ڕوون له مه‌ودایه‌كی نزیك دیار نییه.
له‌م ماوانه‌ی پێشوو بیرۆكه‌یه‌ك خراوه‌ته ڕوو بۆ فرۆشتنی موڵكه‌كانی حكوومه‌ت بۆ دانه‌وه‌ی هه‌ندێك له قه‌رزه‌كان و بارسووكی ئابووریی سه‌ر حكوومه‌ت، به‌ڵام به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له‌و بیرۆكانه ده‌رده‌كه‌وێ ته‌نیا مه‌به‌ستی پشت په‌رده و هه‌وڵێكی نوێیه بۆ هه‌رزانفرۆشكردنی كۆمه‌ڵێك موڵك (له زه‌وی و باڵه‌خانه و كارخانه ڕاوه‌ستاوه‌كان)ی حكوومه‌ت كه موڵكی گشتین.
ئایا به كێی ده‌فرۆشن؟
موڵكه‌كان به‌كێ ده‌فرۆشن؟ مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و به‌ناو سه‌رمایه‌دارانه نین ده‌یكڕن كه چه‌ندان ساڵه زیاد له 700 ملیار دینار قه‌رزاری حكوومه‌تن و نایده‌نه‌وه و ڕۆژ دوای ڕۆژ باڵه‌خانه‌كانیان زیاد ده‌كات، ئه‌و زه‌وییانه‌ی به‌ناوی وه‌به‌رهێنان و به‌ناو بۆ پێشخستن و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار و كۆمه‌ڵێك بیانووی جیا له حكوومه‌تیان وه‌رگرتبوو له شوێنی زۆرباش و بازرگانی، دواتر ده‌یكه‌ن به باڵه‌خانه‌ی بێ ناوه‌ڕۆك به‌بێ بوونی سوودێكی ئابووری بۆ كۆمه‌ڵگه، له كاتێكدا قه‌رزه‌كانی حكوومه‌ت ناگێڕنه‌وه هه‌رچه‌نده حكوومه‌ت بۆ هاوكاری ئه‌وان قه‌رزی به سوودێكی زۆر كه‌م دا پێیان، كه‌چی له‌وكاته‌ی وڵات له ته‌نگژه‌دایه ئه‌وان باڵه‌خانه‌كان ته‌واو ده‌كه‌ن، له به‌رانبه‌ردا حكوومه‌ت نه‌ك زه‌وییه‌كانیان لێ وه‌رناگرێته‌وه، كه‌چی ئه‌وان به بیانووی لاواز و نابه‌جێ، قه‌رزه‌كانی حكوومه‌ت ناگێڕنه‌وه كه ماوه یاسایییه‌كه‌یشی به‌سه‌ر چووه.
چۆن حكوومه‌ت ده‌بێته خاوه‌ن داهات
وڵات مانای دابینكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتییان دێت، به‌ڵام هێشتا موڵكه‌كانتان نه‌فرۆشتووه، كه‌رتی تایبه‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و خوێندنی باڵا كه زۆربه‌یان كرێچین یا له‌سه‌ر موڵكه جوان و نایاب و شوێنه بازرگانییه‌كان به‌ناوی وه‌به‌رهێنان تاڵان كران و به‌خشران پێیان، واتان كرد له كه‌رتی گشتی ناوبانگتان زیاتر بۆ په‌یداكردن. كه‌رتی گشتی له وڵاتان مایه‌ی شانازی ده‌وڵه‌ته، به‌ڵام له كورستان كه‌رتی گشتی كراوه‌ته هۆكار و خراوه‌ته خزمه‌تی كه‌رتی تایبه‌ت.
وه‌ك ده‌بینرێ حكوومه‌ت به زیاتر ملیۆنێك و 249 هه‌زار مووچه‌خۆره‌وه به‌ره‌و لێواری مه‌رگ ده‌برێ تا به ناچاری هاووڵاتی ڕوو له‌و كه‌رته تایبه‌ته فشۆڵه بكات كه ناونراوه بازاڕی ئازاد و كه‌رتی تایبه‌ت. زه‌وییه‌كانی وڵاتتان به تاڵان پێشكه‌ش كردن تا به‌رپرس و به‌ناو بازرگان و ملیۆنێره‌كانتان قه‌به‌تر و وڵاتیش ڕه‌جاڵتر و ژێرخان و سه‌رخانی وێرانتر و خه‌ڵكیش هه‌ژارتر و داهاتووش وێرانتر ده‌كرێ.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست خه‌مخۆرییه بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی حكوومه‌ت و سوودوه‌رگرتنی خاوه‌ن مافه ڕه‌سه‌نه‌كان له شایسته‌ی دارایی خۆیان، ده‌كرێ به چه‌ند هه‌نگاوێكی كرداری و گونجاوتر چاره‌سه‌ر بدۆزرێته‌وه كه حكوومه‌ت زیانی كه‌متری به‌ربكه‌وێت و خاوه‌ن مافیش دڵنیاتر بێت له‌و شایستانه‌ی له ئه‌ستۆی حكوومه‌ته ئه‌ویش:
1. له‌ڕێی لیستی بایۆمه‌تری مووچه‌خۆران پاشه‌كه‌وته‌كان بخرێته حیسابی بانكی فه‌رمانبه‌ره‌وه له بانكی حكوومی، به‌پێی ڕێنوێنی وردی دارایی توانای گواستنه‌وه‌ی پاره‌ی هه‌بێت بۆ هه‌موو ئه‌و پاپه‌ندییانه‌ی له‌سه‌ر شانی مووچه‌خۆره له قه‌رزی (خانووبه‌ره، نیشته‌جێبوون، باج، كاره‌با، ئاو یا قه‌رزی كۆمپانیاكان) به‌مه زیاتر له شه‌ش ملیار دۆلاری پاشه‌كه‌وتی فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌ر حكوومه‌ت كه‌م ده‌بێته‌وه و دڵنیایییه‌كی به‌هێزه بۆ مووچه‌خۆر كه ئه‌وانیش زیاتر له دوو ملیاری دۆلاری ئه‌و پاشه‌كه‌وته هی حكوومه‌ته له‌سه‌ریان كه‌ڵه‌كه بووه، واته پاره‌كه له حیسابی فه‌رمانبه‌ره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت.
2. ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی قه‌رزیان لای حكوومه‌ته، له ڕێی بانكه‌وه پاره‌كانیان بۆ بخرێته سه‌ر حیسابه‌كانیان دوای داشكاندنی قه‌رز و پابه‌نده دارایییه‌كانیان به‌رامبه‌ر حكوومه‌ت به‌مه‌رج له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایییه‌وه ڕێژه‌ی خه‌رجیان بۆ دابنرێ یا به‌ڕێژه‌یه‌ك سوودی بانكی بۆ چه‌ند ساڵێك له بانك بهێڵرێته‌وه. به‌جۆرێك بتوانرێ له نێوان كۆمپانیاكان مامه‌ڵه‌ی چه‌كی پێوه بكرێت. به‌مه‌ش له نێوان دوو تا سێ ملیار دۆلار قه‌رزی حكوومه‌ت كه‌م ده‌كاته‌وه.
3. ئه‌و كارگه و باڵه‌خانه حكوومه‌تییانه‌ی سوودی لێ وه‌رناگیرێ، بدرێن به كه‌رتی تایبه‌ت به‌مه‌رجی وه‌به‌رهێنان و كۆی تێچوونه‌كان له‌سه‌ر وه‌به‌رهێن بێت و ڕێژه‌ی 51%ی حكوومی بێت، پاره‌ی به‌گه‌ڕخراو له پڕۆژه‌كه له‌بری سه‌رمایه ئه‌ژمار بكرێت بۆ وه‌به‌رهێن و به‌هاوبه‌شی به‌ڕێوه ببرێن و ده‌رچووانی زانكۆ هه‌لی كاریان بۆ بڕه‌خسێ و حكوومه‌ت له كاتی كه‌وتنه‌كاری پڕۆژه‌وه قازانجی ساڵانه‌ی بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
4. مه‌رجی پێدانی پڕۆژه‌كانی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له بری دانانی بارمته‌ی دارایی، بارمته‌ی نه‌ختینه‌یان لێ وه‌ربگیرێت و بۆ ماوه‌ی دیاریكراوی بارمته‌كه سوود له‌م نه‌ختینه وه‌ربگیرێ.
5. خانووه بێ تاپۆكان و یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنان تاپۆ بكرێن و له رێیه‌وه داهاتێكی باش بۆ حكوومه‌ت مسۆگه‌ر ده‌بێت.
6. پێداچوونه‌وه به حیساباتی كۆمپانیاكان بكرێت و به‌مه‌رج بسه‌پێنرێ به‌سه‌ریاندا مامه‌ڵه‌ی دارایی‌یان له ڕێی بانكه‌كانی حكوومه‌ته‌وه بێت و به بڕیاڕێك هه‌موو ئه‌ژماری فه‌رمانگه حكوومییه‌كان بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ بانكی حكوومی.
7. وه‌به‌رهێنان له كه‌رته‌كانی خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده بكرێت به‌شێوه‌یه‌ك باڵه‌خانه‌ی حكوومی و ناو و ناوبانگ و مامۆستاكانیان سوود له ده‌وامی دووه‌م ببینن. وه‌ك ناوه‌نده‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت خوێندكار وه‌ربگرن، ئه‌مه‌ش داهاتێكی زۆر بۆ حكوومه‌ت مسۆگه‌ر ده‌كات.
8. وه‌به‌رهێنان له كه‌رت و ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی كه سه‌رمایه‌یه‌كی مرۆیی زۆری تیادایه و وه‌ك پێویست سوودی لێ نابینرێ، ئه‌مه هاوكارییه‌كی باشه بۆ هاووڵاتی به نرخێكی كه‌م و كۆكردنه‌وه‌ی داهاتێكی باشیشه بۆ حكوومه‌ت به‌شێوه‌یه‌ك ڕێژه‌ی زۆری داهات بۆ حكوومه‌ت بێ به ڕێكخستنه‌وه‌یه‌كی باشتری سیسته‌م و ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی.