نرخی زێڕ و دراو لە بازاڕەکانی کوردستان

:: AM:09:12:26/01/2018 ‌
ئەمڕۆ هه‌ینی 26ی کانوونی دووەم نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی دنیا هەر ئۆنسێکی بە هەزار  و 365 دۆلار دەفڕۆشرێت.

عه‌بدوڵا حاجی كه‌مال خاوه‌نی نووسینگه‌ی "حاجی كه‌مال" بۆ دراو گۆڕینه‌وه‌، بۆ "وشە" نرخی زێڕ و دراو لە بازاڕی هەولێری پایته‌ختی خستەڕوو، كە بەم شێوەیەی خواره‌وه‌یه‌:

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 271 هەزار دینار.

مسقاڵێك زێڕی عەیار 21: 237 هەزار دینار.

مسقاڵێك زێڕی عەیار 18:  206 هەزار دینار.


پێویستە بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە،  بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.

دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 365 دۆلار و نرخی 100 دۆلاریش بە  124.300 هەزار دینار دەستنیشان كراوە.

نرخی دراو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

100 دۆلاری ئەمەریكی: 124.300 هەزار دینار.

100 یۆرۆ: 150 هەزار  دینار.

100 پاو‌ند: 169 هەزار دینار.

100 هەزار تومەن:  29 هەزار دینار.

100 لیرەی توركی:  34 هەزار  دینار.



وشە - محەمەد میران