سەرەڕای ڕێگرییهكانى حکومەتی عێراق له خهڵكى شارى موسڵ بۆ ئاواره بوون، لەم مانگە نزیکەی دوو ھەزار و 500، دووباره به شێوهى ئاوارە گەڕاونەتەوە خاكى ههرێمى كوردستان و ئاماده نیین بههیچ شێوهیهك بگهڕێنهوه شارى موسڵ.
بەرپرسی کەمپەکانی خازر دهڵێت:"سەرەڕای ڕێگریەکانی حکومەتی عێراق بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ خاكى ھەرێمی کوردستان، لەم مانگە نزیکەی دووھەزار و 500 ئاوارە بەدزیەوە گەڕاونەتەوە بۆ کەمپەکانی ھەرێمی کوردستان".
ماوەی ساڵێک و نیوە موسڵ لە تیرۆرستانی داعش پاککراوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێسته ئاوارەکان زۆرینەیان نەگەڕاونەتەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان ئەمەش بەھۆی ئەوەی تاوەکو ئێسته ئەو شارە لەلایەن حکومەتی عێراق ئاوەدان نەکراوەتەوە و ھیچ خزمەتگوزاریەکیشی پێشکەش نەکراوە.
ئهمڕۆ ههینى 26ى كانوونى دووهم، "ڕزگار عوبێد"، بەرپرسی کەمپەکانی خازر، له لێدوانێكى تایبهتدا بە "وشە"ی ڕاگەیاند: "بەھۆی ئەوەی دۆخی پارێزگای موسڵ زۆر خراپە و ھیچ خزمەتگوزاریەکیان پێشکەش نەکراوە و ئاوەدانیشنەکراوەتەوە و کار و کەسابەتی نیە، بۆیە ئەو ئاوارانەی گەڕاونەتەوە بۆ موسڵ ئێسته جارێکی دیکە دەگەڕێنەوە بۆ کەمپەکانی ههرێمى كوردستان، بە تایبەت ئەو خێزانانەی کە پیاوەکانیان لە شەری داعش کوژراون، بهداخهوه ههندێك جار حکومەتی عێراق ڕێگریان لێ دەکات بگەڕێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان".
رزگار عوبێد گووتیشی، حکومەتی عێراق نوسراوێکی بۆ ئێمە ناردووە و باسی لەوەکردووە ھەر خێزانێکی ئاوارە بگەڕێتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان بە ئاوارە ھەژمار ناکرێت و لە ھەموو مافەکانیش بێ بەش دەکرێت، بۆیە خێزانەکان ناتوانن بە ئاشکرا بگەڕێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و لەبازگەکان باس لەوە دەکەن سەردانی ھەولێر دەکەن و دواتریش دێنەوە بۆ کەمپەکان و لەکەمپەکان ئێمەش لەبەر لایەنی مرۆڤایەتی ناتوانین ڕێگریان لێبکەین ووەریان دەگرینهوه، و لەکەمپەکان پێداویستیان بۆ دابین دەکرێن و ژیانیان لێرە خۆشترە".
تەنھا لەم مانگەدا ڕۆژانە نزیکەی 10 خێزان زیاتریش دەگەڕێنەوە بۆ کەمپەکانی ھەرێمی کوردستان، بە جۆرێک ژمارەیان گەیشتۆتە نزیکەی دوو ھەزار و500 ئاوارە و گەڕانەوەشیان بەردەوامە و ئەگەر ڕێگریان لێ نەکرێت زۆرینەیان جارێکی دیکە دەگەڕێنەوە بۆ کەمپەکانی ھەرێمی کوردستان.
بەپێی ئامارێکی بەرێوبەری کەمپەکانی خازر ئێسته سێ کەمپی ئاوارە لە خازر ھەیە و ژمارەیان 23 ھەزار خێزانی ئاوارەی عەرەبی موسڵە.
بڵند ئیبراھیم