شه‌وى رابردوو له پاریسى پایته‌ختى فڕه‌نسا به چه‌قۆ هێرش كرایه سه‌ر خه‌ڵك له ئه‌نجامدا كه‌سێك گیانى له ده‌ستدا و چوارى تریش برینداربوون، كه‌مێك دواى رووداوه‌كه رێكخراوى تیرۆریستى داعش به‌رپرسیارێتى كرده تیرۆریستیه‌كه‌ى له ئه‌ستۆ گرت.
ئێواره‌ى دوێنێ كه‌سێك له گه‌ڕه‌كى ئۆپێرا له ناوه‌ڕاستى شارى پاریسى پایته‌ختى فڕه‌نسا، به‌چه‌قۆ هێرشى كرده سه‌ر رێبواران، له ئه‌نجامدا كه‌سێكى كوشت و چوارى تریشى بریندار كرد. دواتریش خۆى كوژرا.
به‌رپرسانى ته‌ناهى له شاره‌كه زوو ئاماژه‌یان بۆئه‌وه كرد، كرده‌كه له تیرۆریستى ده‌چێت.
دواى لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ره‌تایى ده‌ركه‌وتووه، كه‌سه هێرشبه‌ره‌كه له كاتى وه‌شاندنى چه‌قۆى ته‌كبیرى لێداوه. داواكارى گشتیش له شاره‌كه ئه‌م زانیاریانه پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
دواى ماوه‌یه‌كى كه‌م له رووداوه‌كه، رێكخراوى تیرۆریستى داعش به‌رپرسیارێتى خۆى له رووداوه‌كه راگه‌یاند و كاره‌كه‌ى وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه له هاوپه‌یمانان وه‌سفكرد.
سایتى
سكاى نیوز ئاماژه بۆ لێدوانێكى ئیمانۆیل ماكڕۆنى سه‌رۆكى فڕه‌نسا ده‌كات كه گوتویه‌تى " جارێكى تریش به خوێن باج ده‌ده‌ین". ماكڕۆن دووپاتى كردووته‌وه كه فڕه‌نسا له دژایه‌تى تیرۆر پاشگه‌ز نابێته‌وه.
وه‌ك سه‌رچاوه فڕه‌نسییه‌كان ئاشكرایان كردووه، كه‌سه تیرۆریسته‌كه خه‌ڵكى چیچانه و دایك و باوكى له‌لایه‌ن پۆلیسى فڕه‌نساوه گیراوه.