ئەو توێژینەوانەی لەسەر تێكەڵەی بیبەری ڕەش و زەردەچەو كراون، ئەوەیان دەرخستووە تێكەڵەی ئەم دوو پێكهاتەیە زۆر بەسوود و گرنگە بۆ گرفتەكانی جەستە و نەخۆشییەكان بەگشتی، بەتایبەتیش بۆ لەناوبردنی شێرپەنجەی سنگ بەهێز و كاریگەرە.
زەردەچەوە گژوگیایەكی بەهێزە و میتابۆلیزمی لەش خێرا دەكات و جگەر و دیواری ریخۆڵە بەهێز دەكات، تێكەڵكردنی لەگەڵ بیبەری ڕەش ڕێ لە نەخۆشی شێرپەنجە دەگرێت بەهۆی بوونی پێكهاتەی بیۆاڤایلابیلیتیێكی.
یەكەم: تێكەڵەیەكە دژی شێرپەنجە، بوونی پێكهاتەی بیۆاڤتیلابلە لە بیبەری ڕەش و كۆركۆمین لە زەردەچەوە ڕێ لە شێرپەنجەی سنگ دەگرن و بە ئاسانی چارەسەری دەكەن.
دووەم: ئازار و هەوكردن كەم دەكاتەوە، بیبەر و زەردەچەو كاریگەری لەسەر 700 خانەی لەش هەیە و چالاكی لەش باشتر دەكات و ڕێ لە دروستبوونی ئازار دەگرێت و ئەنزیمی زیندەپاڵ زیاد دەكات كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی نیشانەكانی هەوكردن.
سێیەم: زەردەچەو و بیبەری ڕەش یارمەتی دابەزاندنی كێشی لەش دەدەن، چونكە میتابۆلیزمی لەش بەرز دەكەنەوە و ژمارەیەكی زۆر كالۆری دەسوتێنێت و ڕێ لە دروستبوونی هەستی برسیەتی دەگرێت.
چوارەم: دەرمانی دژە خەمۆكی سروشتییە، دروستكردنی ئاوێتەی بیبەری ڕەش و زەردەچەو خەمۆكی چارەسەر دەكات و هۆرمۆنی سیرۆتۆنین و دۆپامین زیاد دەكات لەمێشكدا و ڕێ لە ئۆكساندن دەگرێت.