كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی گالاكسییه‌ نوێیه‌كه‌ ڕاگه‌یه‌نرا

:: PM:04:18:28/05/2018 ‌

سامسۆنگ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجی به‌هێز، بڕیاری داوه‌ له‌ كۆتاكانی مانگی ئاب Galaxy Note 9 به‌شێوازێكی زۆر به‌هێز ده‌خاته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "techradar" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ به‌رهه‌مێكی نوێی سامسۆنگ ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای سامسۆنگ به‌نیازه‌ بۆ 23 ی مانگی ئابی ئه‌م ساڵ نوێترین مۆبایلی Galaxy Note 9 به‌شێوازێكی جیاواز و به‌ چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ بخاته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌، كه‌ تا ئێسته‌ له‌ هیچ مۆبایلێكی تردا به‌كار نه‌هێنرابن.

سامسۆنگ له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایله‌كه‌ی روونكردنه‌وه‌ی داوه‌، كه‌ مۆبایله‌ نوێكه‌ی كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه‌، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه‌ كه وا بڕیاره‌ 6.36 ئینج بێت، به‌ڵام تا ئێسته‌ روونییه‌كه‌ی به‌ پیكسڵ دیاری نه‌كردووه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ڕامی ئه‌م مۆبایله‌ نوێیه‌ هه‌شت گێگابایت ده‌بێت و میمۆری ناوه‌كی له‌ 64 گێگابایته‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته‌ 512 گێگابایت كه‌ تا ئێسته‌ش هیچ كۆمپانیایه‌ك ئه‌م میمۆرییه‌ی بۆ مۆبایله‌كانی دانه‌ناوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش وای لێ كردووه‌ ببێته‌ خاوه‌ن باشترین كوالێتی له‌چاو مۆبایله‌كانی تر.






وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان