ماوه‌یه‌كه كچه گۆرانیبێژ "كریستاڵ" به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه و هه‌وادارێكی زۆری له‌خۆی كۆ كردووه‌ته‌وه.
كریتساڵ به ستایلێكی نوێ ده‌رده‌كه‌وێ و له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی زۆر جیاواز و بە گوتەی هەوادارنی "ورووژێنه‌ر" بڵاو ده‌كاته‌وه و ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه ده‌بێته‌وه.
زۆربه‌ی هه‌وادارانی ئه‌و ستایله نوێیه‌یان پێ جوان نییه و ڕه‌خنه‌ی توندیان لێ گرتووه كه "بۆچی ئه‌وه‌نده وێنه‌ى خۆى بڵاو ده‌كاته‌وه و وه‌ك كچه مۆدێلێك كارى ڕێكلام بۆ ساڵۆنه‌كان ده‌كات و خه‌ریكى کاری هونه‌رى نییه".
ئەو خانمە هونەرمەندە له چه‌ند ساڵی پێشوودا چه‌ند گۆرانییه‌كی بڵاو كرده‌وه كه له لایه‌ن ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه ئاوازه‌كه‌ی بۆ دانرابوو، له سه‌ره‌تای ساڵی 2016 دا، به‌رهه‌مێكی نوێی بۆ (پێشمه‌رگه) بڵاو كرده‌وه.
كریستاڵ ماوه‌یه‌كی زۆر بوو له گۆرانی گوتن ده‌رنه‌كه‌وتبوو، به‌ڵام دواتر به گۆرانییه‌ك بۆ پێشمه‌رگه ده‌ركه‌وته‌وه.
كریستاڵ له بنه‌ڕه‌تدا ناوی كانیاوه و سه‌ره‌تا وه‌ك ئه‌كته‌ر ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و به‌شداری چه‌ند فیلم و درامایه‌كی كردووه، به‌ڵام پێش چه‌ند ساڵێك له‌گه‌ڵ ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئه‌لبوومێكی گۆرانی بڵاو كرده‌وه و ناسناوی كریستاڵی وه‌ك ناوی هونه‌ری بۆ خۆی دیاری كرد.